الإعلانات

الرئيسية / الإعلانات

الإعلان

بنجوين مدينة التعلم

٢٠ فبراير ٢٠٢٥ - ٩:٠٠ صباحاً
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.

خولێکی دوو ڕۆژەی تایبەت بە خانمان ڕادەگەیەنرێت..

خانمان پەلەبکەن لە ناوتۆمارکردن چونکە لە ئاییندەیەکی نزیکدا خولەکە دەستپێدەکات..پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەهاوبەشی ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدانخولێکی دوو ڕۆژە بەناونیشانی "بەرزکردنەوەی هۆشیاری دەربارەی توندوتیژی ئەلکترۆنی " و " بەرزکردنەوەی توانایی بەڕێوەبردنی بازرگانی بچوک" دەکاتەوە تاییبەتبەوخانمانەی کارێکی سەربەخۆ ئەنجام دەدەن یاخود پڕۆژەی ئەنجامدانی بزنسێکی تاییبەت بە خۆیان هەیە، ئەتوانن بەشداری ئەم خولە بکەن.مەرجەکانی بەشداریکردن :شوێنی ئەنجامدانی ڕاهێنانەکان :پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن* بەشداربوو : کچان و ژنان* تەمەن : 18 - 45 ساڵبۆ ناونوسین ئەم فۆڕمە پڕبکەرەوە:https://forms.gle/UnzGv9hweqU6kyya9ئەم چالاکییە بەشێکە لە پرۆژەی "ژنان و ئاشتی" کە بە هاوبەشی لەگەل ڕێکخراوی ژنان بۆ ژنانی نێودەوڵەتی WfWI و بەخشندەیی لەلایەن سندوقی پاڵپشتی نێودەوڵەتی بەریتانیا UKISF بەڕێوە دەچێت.لینکی سەرەکی ئاگاداریی ڕێکخراوی خەڵكhttps://www.facebook.com/share/p/1L5VMrSoLq/
١٤ يناير ٢٠٢٥ - ١٠:٠٠ صباحاً
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم 

سیمیناری کشتوکاڵی بەردەوام، بەرپرسیارێتییەک بۆ نەوەی داهاتوو..

پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، بەمەبەستی گرنگیدان بە کشتوکاڵی بەردەوام و کاریگەرییەکانی لەسەر داهاتووی نەوەکانمان، سیمینارێک بۆ بەڕێز (پ.ی. دکتۆر محمدخانی) سازدەکات.ئەم چالاکییە هەنگاوێکی گرنگە لە پێناو هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا سەبارەت بە بەکارهێنانی شێوازە نوێیەکانی کشتوکاڵ و پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکان.ئەم هەنگاوە نیشاندەری ئەو ڕاستییەیە کە شاری پێنجوێن گرنگییەکی تایبەت دەدات بە پرسی کشتوکاڵی بەردەوام و پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ بە شێوەیەکی زانستی و دۆستی ژینگە. هەروەها، ئەمە دەرفەتێکە بۆ گەیاندنی زانیاری گرنگ بە خەڵک سەبارەت بە چۆنیەتی بەشداریکردنیان لە پاراستنی ژینگە و دابینکردنی خۆراکی تەندروست بۆ نەوەکانی داهاتوو.تێبینی: هاتن بۆ هەمووانە..ڕۆژ: سێ شەممەڕێکەوت: ١٤-١-٢٠٢٥کات : ١٠:٠٠ی پێش نیوەڕۆشوێن: پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
٢٥ ديسمبر ٢٠٢٤ - ١:٣٠ مساءً
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.

دیداری پێنجوێن شاری فێربوون

دیدارێک بەمەبەستی هەنگاونانی پێنجوێن بەرەو یونسکۆ و بەشداری سەرکەوتووانە لە کۆنگرەی شارە فێربوونەکانی جیهان. ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٥-١٢-٢٠٢٤ لەدیدارێکدا کە بە ئامادەبوونی بەڕێز پارێزگاری سلێمانی و قائمقامی قەزای پێنجوێن و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەر و نوێنەری فەرمانگە حکومی و حیزبی و چین و توێژە جیاجیاکانی قەزاکە دیدارێکی گرنگ و ئامانجادار ئەنجامدرا، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی شاری پێنجوێن بۆ بەدەستهێنانی ئەندامێتی تۆڕی شارە فێربوونەکانی یونسکۆ ، شاندێکی باڵای پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەشداری لە کۆنگرەی شەشەمی شارە فێربوونەکانی جیهان کرد کە لە شاری جوبەیلی سعودیە بەڕێوەچوو. شاندی پێنجوێن لەم کۆنگرەیەدا خستیانە ڕوو کە شارەکەیان خاوەن پێگە و پێشینەیەکی گەورەیە لە بواری پەروەردە و فێرکردن و ئامادەیی تەواویان هەیە بۆ بەشداریکردن لە پڕۆسەی گۆڕینەوەی ئەزموون و شارەزایی لەگەڵ شارە فێربوونەکانی جیهان. جێی باسە، ئەندامبوونی پێنجوێن لە تۆڕی شارە فێربوونەکانی یونسکۆ دەبێتە هۆی کردنەوەی دەروازەیەکی نوێ بۆ پەرەپێدانی پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە شارەکەدا و دەرفەتی زیاتر دەڕەخسێنێت بۆ سوودوەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتانی پێشکەوتوو لەم بوارەدا. بەم شێوەیە، پێنجوێن هەنگاوێکی گرنگی ناوە بەرەو ئاستی نێودەوڵەتی و چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا ببێتە یەکێک لە شارە فێربوونەکانی سەر بە ڕێکخراوی یونسکۆ.
١٥ ديسمبر ٢٠٢٤ - ٩:٠٠ صباحاً
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.

خولی دروومانی خانمان

بۆ ئەو بەڕێزانەی خوازیاری فێربوونی درومانبوون و داوای کردنەوەی خولەکەیان دەکردپڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون بەمەبەستی پێشخستنی تواناکانی خانمان، هەڵدەستێت بەکردنەوەی خولی فێربوونی سەرەتایی درومان بێ بەرامبەر بۆخانمانی بەڕێزی پێنجوێن، ئەم خولە لە لایەن مامۆستای شارەزا و بە ئەزمونەوە دەوترێتەوە، لە بەرواری ١٥-١٢-٢٠٢٤ ڕۆژی یەک شەممە دەست پێدەکات و(١٠) ڕۆژ دەخایەنێت،لەکۆتایی خولەکەدابڕوانامەی بەشداربوون دەبەخشرێتە فێرخوازە بەڕێزەکان.تێبینی:ئەوخانمانەشی خوێندەواریان نییە دەتوانن بەشداری بکەنڕۆژانی ناوتۆمارکردن:لە بەرواری ١١بۆ ١٤ی ١٢ی ٢٠٢٤ فێرخواز دەتوانێت لە ڕێگەی ئەم فۆڕمە ئۆنلاینەوە ناو تۆمار بکات:https://forms.gle/qu3g2fji42Ku3wiW9یاخود لەڕێگەی ئەم ژمارە مۆبایلانەوە٠٧٥١٨٣٨٨٠٨٦٠٧٧٠٦٠١٠٤٠٤کاتەکانی خول :بەیانیان : ٠٩:٠٠ بۆ ١٠:٣٠دوای نیوەڕوان:٠١:٣٠ بۆ ٠٣:٠٠شوێن:کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
١٥ ديسمبر ٢٠٢٤ - ٩:٠٠ صباحاً
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.

خولی کۆمپیوتەر - مایکرۆسۆفت ئۆفیس وۆرد

پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون خولێکی فێربوونی کۆمپیوتەر دەکاتەوە بۆ مامۆستایان، فەرمانبەران، خوێندکاران، قوتابیان، چین توێژە جیاوازەکان.تێبینی:١- ئەم خولە لە لایەن مامۆستای شارەزا و بە ئەزمونەوە دەوترێتەوە.٢- فێرخواز پێویستە شارەزایی هەبێت لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر.٣- واباشترە فێرخواز لاپتۆپی تایبەت بە خۆیی پێبێت.ڕۆژانی ناوتۆمارکردن:لە بەرواری ١١ تاکو ١٤ی ١٢ی ٢٠٢٤ فێرخواز دەتوانێت لە ڕێگەی ئەم فۆڕمەوە ناو تۆمار بکات:https://forms.gle/sLn8jwHtvnegNih69یاخود لەڕێگەی ئەم ژمارە مۆبایلانەوە٠٧٥١٨٣٨٨٠٨٦٠٧٧٠٦٠١٠٤٠٤ئاست: سەرەتا تا پێشکەوتووماوەی خول: ١٠ ڕۆژکاتەکانی خول :بەیانیان : ٠٩:٠٠ بۆ ١٠:٣٠دوای نیوەڕوان:٠١:٣٠ بۆ ٠٣:٠٠سوودمەندان: مامۆستایان، فەرمانبەران، خوێندکاران، قوتابیان، چین توێژە جیاوازەکان.ڕۆژانی خول: یەک شەممە تا پێنج شەممە.ڕۆژی دەستپێک: یەک شەممە. بەرواری: ١٥- ١٢- ٢٠٢٤کۆتایی: ٢٦- ١٢- ٢٠٢٤شوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.

الشركاء