چالاکییەکان

سەرەکی / چالاکییەکان

چالاکی

پێنجوێن شاری فێربوون

2026-09-09
پێنجوێن

خولێکی پڕبەرهەمی میوزیک لە چوارچێوەی پڕۆگرامی "پێنجوێن شاری فێربوون" بەپایان گەیشت

پێنجوێن هەنگاوێکی نوێ بەرەو ئاسۆی هونەر و ڕۆشنبیری دەنێت؛ وەک بەشێک لە کار و چالاکییەکانی پڕۆگرامی "پێنجوێن شاری فێربوون"، ئەمڕۆ بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە خولی ڕاهێنانی ئەکادیمی و زانستیی میوزیک بۆ فێرخوازانی سنوورەکە هێنرا. ئەم خولە دەرفەتێکی زێڕین بوو بۆ ئاشقانی هونەر تاکو لەسەر بنەمای ستانداردە جیهانییەکان پەرە بە خولیاکانیان بدەن، کە تێیدا فێرخوازان ئاشنای چەندین تەوەرەی بنەڕەتی کران: ناسینەوەی دەنگەکان: ئاشنابوون بە دنیای تۆن و نۆتەکان بەپێی شێوازی ئەکادیمی. کاتەکانی میوزیک: شارەزابوون لە کاتسازی (تیمپۆ) و ڕێکخستنی پێکهاتەی کات لەکاتی ژەنیندا. فێرکاری مەقامات: تێگەیشتن لە بنەماکانی مەقاماتی کوردی، ڕۆژهەڵاتی و جیهانی. ڕیتمسازی: فێربوونی شێواز و جۆرە جیاوازەکانی ڕیتم لە ژەنیندا. خولەکە بۆ ماوەی یەک مانگ بەردەوام بوو (ڕۆژانی یەکشەممە و چوارشەممە، لە کاتژمێر ٩:٠٠ بۆ ١١:٠٠ی سەرلەبەیانی) و پێشوازی لە فێرخوازانی سەروو تەمەنی ١٢ ساڵ کرد، کە لە ڕێکەوتی ١٦-٨-٢٠٢٦ دەستیپێکردبوو. یەکێک لە خاڵە سەرنجڕاکێشەکانی خولەکە تەرخانکردنی بەشێکی تایبەت بوو بۆ خانمان لە فێربوونی ئامێری دەف بەشێوازێکی جیاواز و تایبەت. لە دڵەوە سوپاس و پێزانینی بێپایان ئاراستەی دەستەی بەڕێزی ڕاهێنەران دەکەین؛ ماندووبوون و دڵسۆزیی مامۆستایان (م. دیوان سالار - ڕاهێنەری ئامێری پیانۆ، م. هاوکار عمر - ڕاهێنەری ئامێری دەف، و م. تابان عثمان - ڕاهێنەری تایبەتی دەف بۆ خانمان) کلیلی سەرەکیی سەرکەوتنی ئەم خولە و پێگەیاندنی ئەم بەهرەدارە نوێیانە بوو. دەستی ماندووبوونیان دەگوشین و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین لە کاروانی هونەرییاندا.
2025-09-10
کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم

کۆتاییهاتنی خولی فێربوونی دەف لە پێنجوێن

پێنجوێن، ١٠ ی ٩ی ٢٠٢٥ - لە چوارچێوەی کاروچالاکییە هونەرییەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، خولێکی یەک مانگی تایبەت بە فێربوونی دەف بە سەرکەوتووی کۆتایی هات کە دەرفەتێکی گرنگ بوو بۆ دانیشتووانی شارەکە . . خولەکەش بە دووبەش بەڕێوە چوو: بەشی خانمان لە کاتژمێری ٩:٠٠ - ١٠:٣٠ی سەرلەبەیانی لەژێر ڕاهێنانی خاتون (تابان عوسمان)، بەشی پیاوان لە کاتژمێری ١:٣٠ - ٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لەژێر ڕاهێنانی بەڕێز (هاوکار عمر). خولەکە هەفتانە دووڕۆژ (یەکشەممە و چوارشەممە) بەڕێوەدەچوو. لە کۆتایی خولەکەدا، قەڵغانی سوپاس و پێزانینی پێنجوێن شاری فێربوون پێشکەش بە ڕاهێنەرانی خولەکە کرا، هەروەها بڕوانامەی بەشداری بە سەرجەم بەشداربووان بەخشرا. پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ئەم چالاکییانەی وەک گرنگترین هەنگاوەکان دەبینێت بۆ زیندووکردنەوەی هونەرە ڕەسەنە کلاسیکیەکان و گەیاندنیان بە نەوەی نوێ دەبینێت.
2025-08-17
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
2024-10-26
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی

ناساندنی کتێبی (ژنێک نایەوێت ژن بێت)

ئەمڕۆ بەرواری٢٦-١٠-٢٠٢٤ پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەهاوبەشی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن کۆڕێکی ئەدەبی سازکرد بۆ بەڕێز (د.بەهمەن تاهیر و مامۆستا علی پێنجوێنی). لەدەسپێکی کۆڕەکەدا ووتەی بەخێرهاتن لەلایەن بەڕێز ژووان پێنجوێنییەوە پێشکەشکراو دواتر لە درێژەی کۆڕەدا کتێبی 'ژنێک نایەوێت ژن بێت' کە لەنوسینی بەڕێز عەلی پێنجوێنیە،کە بە شێوەیەکی هونەری باس لە گەڕانی مرۆڤ بەدوای ناسنامەی ڕاستەقینەی خۆیدا دەکات. دکتۆر بەهمەن تایەر، بە توانای ڕەخنەگرانە و تێگەیشتنی قووڵی بۆ ئەدەبی هاوچەرخ، خوێندنەوەیەکی تایبەت بۆ ئەم نوسینەئەدەبیەی مامۆستا علی پێنجوێنی پێشکەش دەکات. خوێندنەوەیەک کە تیشک دەخاتە سەر ئەو ڕەهەندە شاراوانەی کە نووسەر لە چیرۆکەکەدا خستوویەتیە ڕوو. هاوکات لە چەند بەشێکدا بەڕێز علی پێنجوێنی بەشێک لەدەقە شعریەکەی دەحوێندەوە و پاشان، دکتۆر بەهمەن کە(دکتۆراکەی لەزمانی کوردی و پەروەردەدایە) بە شێوەیەکی ئەکادیمی و زانستی، لایەنە جیاوازەکانی ئەم بەرهەمە شیدەکردەوە."
2024-08-19
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی

پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون خولێکی جواننوسی بە هاوبەشی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن کردەوە

پێنجوێن، ١١ی ئابی ٢٠٢٥ لە چوارچێوەی پەرەپێدانی هونەری جواننوسی و خەتی کوردی، پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بە هاوبەشی لەگەڵ کتێبخانەی گشتی پێنجوێن، خولێکی تایبەت بە هونەری جواننوسی بۆ بەڕێز مامۆستا دارا نوری عزیز لە ڕێکەوتی ١٩-٨-٢٠٢٤ کردەوە. ئەم خولە کە لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن بەڕێوە دەچێت، ئامانجی سەرەکی پاراستن و گەشەپێدانی هونەری جواننوسی و خەتی کوردییە، کە بەشێکی گرنگە لە میراتی کولتووری و هونەری کوردستان. بەڕێز مامۆستا دارا نوری عزیز، کە یەکێکە لە جواننووسە ناسراوەکانی ناوچەکە، سەرپەرشتی ئەم خولە دەکات و تەکنیک و ڕێگاکانی جواننوسی بە بەشداربووان فێر دەکات. سەلام ئەحمەد، بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتی پێنجوێن، لە لێدوانێکدا وتی: "ئەم خولە هەنگاوێکی گرنگە بۆ پاراستنی هونەری جواننوسی کە بەداخەوە لە سەردەمی تەکنەلۆژیای دیجیتاڵدا کەمتر گرنگی پێدەدرێت. ئێمە شانازی دەکەین بە هاوکاری لەگەڵ پێنجوێن شاری فێربوون بۆ زیندووکردنەوەی ئەم میراتە گرنگە." هەروەها مامۆستا دارا نوری عزیز جەختی کردەوە لەسەر گرنگی هونەری جواننوسی و وتی: "جواننوسی تەنها نووسین نییە، بەڵکو هونەرێکە کە دەربڕینی هەست و سۆزی نووسەرە. ئامانجمان لەم خولەدا ئەوەیە کە نەوەی نوێ فێری بنەماکانی ئەم هونەرە بکەین و پەیوەندییەکی قووڵ لە نێوان نەتەوە و کولتوورەکەیدا دروست بکەین." شایەنی باسە کە خولەکە بۆ ماوەی یەک مانگ بەردەوام دەبێت و هەفتانە سێ ڕۆژ وانەکان پێشکەش دەکرێن. بەشداربووان لە کۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی بەشداری وەردەگرن

هاوبەشەکان