
سازدانی ئاهەنگی منداڵان لە پێنجوێن بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵانەوە
پێنجوێن- لە هەنگاوێکی جوان و بایەخپێدراودا، پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ئاهەنگێکی نایاب و خنجیلە بۆ منداڵانی شارۆچکەی پێنجوێن سازدەکات بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵانەوە.
ئەم چالاکییە تایبەتە کە بە مەبەستی دڵ خۆشکردنی منداڵانی ئازیز و چاوگەشی ناوچەکە ڕێکخراوە، بەڕووبەڕووبوونەوەیەکی جوان و یادگارانە لەگەڵ منداڵان دەبێت.
هاتن بۆ:منداڵانی چاوگەشی ( ٥ بۆ ١٠ ) ساڵە
ڕۆژ و ڕێکەوت:دووشەممە، ٢-٦-٢٠٢٥
کات: ١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی
شوێن:کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
چالاکییەکانی ئاهەنگەکە:
ئەم ئاهەنگە چەندین چالاکی جۆراوجۆر و سەرنجڕاکێش لەخۆدەگرێت، بۆ نموونە: یاری فکری و جەستەیی- بۆ پەرەپێدانی توانا جۆراوجۆرەکانی منداڵان
چالاکی هونەری و دەستکرد- بۆ دەرخستنی بەهرەکانیان
چیرۆک گێڕانەوە - بۆ پەرەپێدانی خوێندنەوە و گوێگرتن
گۆرانی بۆ کەیف خۆشکردنی منداڵەکان
ناشتا و شیرینی تایبەت- بۆ تەواوکردنی خۆشی ڕۆژەکە
بانگهێشت:
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بە گەرمترین شێوە هەموو منداڵانی ئازیز و چاوگەش لەگەڵ خێزانەکانیان بانگهێشت دەکات بۆ بەشداریکردن لەم ڕۆژە تایبەتەدا.
ئەم ئاهەنگە هەلێکی نایابە بۆ خۆشکردن و دروستکردنی یادەوەری جوان لە دڵی منداڵاندا.