سیمیناری پاراستنی خاک، پاراستنی ژیانە!

١٠ نیسان ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ پاش نیوەڕۆ
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم


پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون سیمینارێکی تایبەت بە "چۆن بتوانین لە ڕێگەی پاراستنی خاکەوە تام و بۆنی سروشتی بگێڕینەوە بۆ خۆراکەکانمان"، بۆ بەڕێز م. مسلم سلێمان، خوێندکاری دکتۆرا (پسپۆڕی بەپیتی خاک و پەینەکان)، ڕێکدەخات.
❤️....هاتن بۆ هەموانە....❤️
📅 ڕۆژ: پێنج شەممە
🕑کات: ٢:٠٠ ی پاش نیوەڕۆ
📍شوێن: پێنجوێن کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.

🔍 بیرۆکەی سەرەکی: ناساندنی ڕۆڵی خاک لە پاراستنی تەندروستی خۆراک و چۆنێتی گەڕاندنەوەی چێژی سروشتی بە بەکارهێنانی پەینە باشەکان.

بێنە بەشداری بکەین و زانست و ئەزموون بخەینە ڕێی پاراستنی خاک و ژیان! 🌱🍏

📕ئامانج ئەم سیمینارە :
- ناساندنی گرنگی پاراستنی خاک بۆ ژیانی سەلامەت.
- ڕێگا کاریگەرەکان بۆ گەڕاندنەوەی چێژ و کوالێتی سروشتی خۆراکەکان.
- ئاشناکردن بە پەینە نوێیەکانی خاک بۆ کشتوکاڵی بەردەوام.

هاوبەشەکان