سیمیناری پلاندانان و کاری پێکەوەیی

٢٨ نیسان ٢٠٢٥ - ١٠:٠٠ پێش نیوەڕۆ
|
پێنجوێن - ناحیەی گەرمک - قوتابخانەی گەرمکی بنەڕەتی

 
سیمینارێکی گرنگ و بەسود بۆ مامۆستاکانی قوتابخانەی گەرمکی بنەڕەتی کە لەلایەن بەڕێز(مامۆستا ئومێد عمر اسماعیل)کە ئەندامی بۆردی باڵای پرۆژەی پێنجوێن شاری فێربوونە کە تیایدا باس لە تایبەتمەندیەکانی پلان دانان و قۆناغەکانی چۆنیەتی پلاندانان و جێبەجێکردنی کارایی و باشتر کردنی سەرچاوەکان بڕیاردان و جێبەجێ کردنی،گرفت و کەموکوڕییەکانی پلاندانان باس کرا.
لەلایەن بەڕێوەبەری قوتابخانەی گەرمکی بنەڕەتی سوپاس و پێزانین بەخشرایە پرۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون
زۆر سوپاس بۆ مامۆستایانی قوتابخانەی گەرمکی بنەڕەتی و مامۆستا (ئازاد محمد ) کە زۆر هاوکارمان بوون لە بەڕێوەبردنی سیمینارەکە..
 

هاوبەشەکان