
سیمیناری پاراستنی ژینگە ،گەشەی کشتوکاڵ ،بناغەی داهاتوویەکی تەندروست.
١٥ نیسان ٢٠٢٥ - ١٠:٣٠ پێش نیوەڕۆ
|
پێنجوێن - ناحییەی ناڵپارێز - هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی ناحییەی ناڵپارێز.
لە چوارچێوەی کار و چالاکییە ژینگەیی و کشتوكاڵییەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و بەڕەچاوکردنی پێگەی کشتوکاڵی شارۆچکەی پێنجوێن و دەورووبەری ڕۆژی سێشەممە، 15/4/2025 - کاتژمێر 10:30 پێشنیوەڕۆ، لە ناحییەی ناڵپارێز سیمینارێک لەژێر ناونیشانی
(پاراستنی ژینگە ،گەشەی کشتوکاڵ ،بناغەی داهاتوویەکی تەندروست) بۆ بەڕێز
دکتۆر محمدخانی ئەندامی بۆردی باڵای پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و مامۆستای زانکۆ ڕێکدەخرێت، بەمەبەستی باسکردن لە چارەسەرە نوێیەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کێشە ژینگەییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمی کشتوکاڵ بە شێوەیەکی بەردەوام.
هاتن بۆ هەموانە ..شوێن: پێنجوێن - ناحییەی ناڵپارێز - هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی ناحییەی ناڵپارێز.