سیمینارێک لەسەر کاریگەری ئەفکار لەسەر تەندروستی دەروونی لە پێنجوێن بەڕێوە دەچێت

١ حوزەیران ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ پاش نیوەڕۆ
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم

🔹پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون سیمینارێکی تایبەت بەڕێوەدەبات لەسەر بابەتی "چۆن ئەفکارەکانمان ئەتوانن نەخۆشمان بخەن، ئاوهاش ئەتوانن ساڕێژمان بکەن".
ئەم سیمینارە لە لایەن بەڕێز محمد مام غەفوور، شارەزای بواری جوڵەی وەرزشی و گۆڕینی ستایلی ژیان، خاوەنی بڕوانامەی ئەکادیمی (بریجمەن) لە ووڵاتی هۆڵەندا، پێشکەش دەکرێت.

🔘ئەم سیمینارە ئامانجی ئەوەیە کە هاوڵاتیان ئاگادار بکاتەوە لە:
- کاریگەری ئەفکاری نەرێنی لەسەر تەندروستی جەستەیی و دەروونی
- ڕێگاکانی بەرەنگاربوونەوەی بیرکردنەوەی نەرێنی
- شێوازەکانی گۆڕینی ستایلی ژیان بۆ باشترکردنی تەندروستی گشتی

دەربارەی پێشکەشکار:
👨‍🏫 بەڕێز محمد مام غەفوور خەڵکی شارۆچکەی پێنجوێنە و ڕاهێنەرە لە بواری گۆڕینی ستایلی ژیان و تەندروستی دەروونی. خاوەنی بڕوانامەی ئەکادیمی (بریجمەن)ی ووڵاتی هۆڵەندایە و ئەزموونێکی فراوانی هەیە لە بواری ڕاهێنانی جوڵەی وەرزشی و تەکنیکەکانی گۆڕینی ستایلی ژیان، هەروەها ماوەی ٢٣ ساڵە لەوڵاتی هۆڵەندا دەژی

🗓- ڕۆژ: یەک شەممە
🗓- ڕێکەوت: ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
🕑- کات: کاتژمێر ٢:٠٠ی پاش نیوەڕۆ
📍 شوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.

هاوبەشەکان