بۆردی باڵای پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون لەگەڵ تیمە خۆبەخشەکانی پڕۆگرامەکە کۆدەبێتەوە.

٨ ئایار ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ پاش نیوەڕۆ
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم

 
لە هەنگاوێکی نوێدا بەرەو گەشەپێدانی کەرتی پەروەردە فێرکردن، کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە نێوان بۆردی باڵای پڕۆگرامی "پێنجوێن شاری فێربوون" و تیمە خۆبەخشەکانی ئەم پڕۆگرامە بەڕێوەچوو. کۆبوونەوەکە تەرخانکرابوو بۆ گفتوگۆی چڕوپڕ لەسەر داهاتووی پەروەردە و فێرکردن لە شارۆچکەی پێنجوێن.
بەشداربووان کۆمەڵێک پێشنیاری نوێ و کارایان خستەڕوو بۆ بەرەوپێشبردنی شێوازی کارکردن و چۆنیەتی تێکەڵکردنی فێربوون لەگەڵ سەرجەم بوارەکانی ژیان. خۆبەخشان بە شێوەیەکی کراوە باسیان لە پێویستیەکان و ئاستەنگەکانی بەردەم پەرەپێدان و هەنگاوە کردەییەکانی پێشخستن و پەرەپێدانی کایەکانی ژیان کرد.
ئەم کۆبوونەوەیە بەشێکە لە زنجیرەیەک چالاکییەکانی پڕۆگرامی "پێنجوێن شاری فێربوون" کە بەنیازە جێبەجێیان بکات بۆ گۆڕینی پێنجوێن بۆ ناوەندێکی سەرەکی فێربوون لە ناوچەکەدا، کە تێیدا فێربوون ببێتە بەشێکی دانەبڕاو لە ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتیان.
چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا، ئەنجامی ئەم کۆبوونەوەیە بکرێتە پلانی کار و هەنگاوی کردەیی بۆ بنیاتنانی ژینگەیەکی پەروەردەیی نوێ و پێشکەوتوو لە پێنجوێن.
 

هاوبەشەکان