سیمیناری فشاری دەروونی و زاڵبوون بەسەر فشاردا

27 February 2025 - 2:00 PM
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.


♦سیمینارێکی گرنگ و تایبەت سەبارەت بە فشاری دەروونی لەلایەن پسپۆری دەروونی و ڕاهێنەر (ڕەنگین نوری عزیز)ەوە پێشکەش بکرێت.
♦لەم سیمینارەدا، 👩‍🏫ڕەنگین نوری کە خاوەن ئەزموونێکی ١٤ ساڵەیە لە بواری ڕێنمایی دەروونی و پەروەردەیی و نووسەری دوو نامیلکەی گرنگی پەروەردەییە، باس لە چەمکی فشاری دەروونی و چۆنیەتی زاڵبوون بەسەریدا دەکات.
♦سیمینارەکە ڕۆژی پێنج شەممە، ڕێکەوتی ٢٧-٢-٢٠٢٥، کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆ بەڕێوە دەچێت و تێیدا تیشک دەخرێتە سەر پێناسەی فشاری دەروونی، هۆکار و نیشانەکانی، هەروەها باسکردنی ڕێگاچارە و ڕێنماییە پێویستەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی.
👩‍🏫جێی ئاماژەیە کە ڕەنگین نوری ڕاهێنەری بریتش کاونسڵ و هاوکات کەسایەتییەکی چالاکە لە بوارەکانی کۆمەڵایەتی، ژینگەپارێزی و کاری خێرخوازیدا.
👨‍👩‍👧‍👧دەرگای بەشداریکردن لەم سیمینارە بۆ هەموو کەسێک کراوەیە و هاتن بۆ هەموانە.
📍شوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.

Partners