سیمیناری "لە مینبەرەوە بۆ کۆمەڵگا، تێڕوانینێکی پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی"

٨ ئایار ٢٠٢٥ - ٩:٠٠ پێش نیوەڕۆ
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم

 
ڕۆژی پێنجشەممە،ڕێکەوتی ٨-٥-٢٠٢٥ سیمینارێکی تایبەت بە مامۆستایانی ئاینی بە ناونیشانی "لە مینبەرەوە بۆ کۆمەڵگا، تێڕوانینێکی پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی" لە شارۆچکەی پێنجوێن بەڕێوەچوو. ئەم چالاکیە لەلایەن بەڕێز دکتۆر محەممەدخانیەوە پێشکەش کرا بەبەشداری ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئاینی شارۆچکەکە.
ئامانج لەم سیمینارە بریتیبوو لە:
- ڕۆڵی مامۆستایانی ئاینی لە پەروەردەکردنی کۆمەڵگا.
- پەیوەندیکردنی ئایین لەگەڵ پێداویستییە کۆمەڵایەتییەکانی سەردەم.
- ڕێگەکارەکانی مامۆستایان بۆ ڕووبەڕووبونەوە و ئاگاداربوون لە پێشکەوتنەکانی سەردەم و بەتایبەت سود و گرفت و ئاریشەکانی زیرەکی دەستکرد لە ئێستا.
 

هاوبەشەکان