الرئيسية
الإعلانات
القطاعات
الكل
التربوي
الصحي
البيئة و الزراعة
الفن
العمل الیدوي
الاداري والتطویر
الاطفال
دورات عامة للمجتمعات المختلفة
الأنشطة العامة
نشاط
الكل
التربوي
الصحي
البيئة و الزراعة
الفن
العمل الیدوي
الاداري والتطویر
الاطفال
دورات عامة للمجتمعات المختلفة
الأنشطة العامة
المشارع
معلومات عنا
عن البرنامج
عن بنجوين
المعرض
اتصل
النظام
داكن
فاتح
Ar
English
کوردی
العربية
الرئيسية
القطاعات
الإعلانات
نشاط
المشارع
عن البرنامج
عن بنجوين
المعرض
اتصل
الإعلانات
الرئيسية / الإعلانات
الإعلان
بنجوين مدينة التعلم
الكل
کۆڕ
ندوة
دورة
حفلة موسيقية
مقابلة
ورکشوب
١٢ نوفمبر ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ مساءً
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
کێژۆڵەکانی ئێستا و خانمانی داهاتوومان دەپارێزین...
لەدرێژەی زنجیرە سیمینارەکانی تایبەت بە هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک، بەهاوبەشی و پشتیوانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن، ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٢-١١-٢٠٢٤ سیمینارێک لە لایەن ڕاهێنەرانی خۆبەخشی بەشی تەندروستی پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون (ژیلا عبدالرحمان و گوڵان کمال)وە لە ئامادەیی پێنجوێنی تێکەڵاو پێشکەشکرا.. ئامانج لەم سیمینارە تەندروستیانە لە سادەترین مانادا، بریتیە لە ڕێگریکردن لە توشبوونی خانمان بە نەخۆشیەکی بەربڵاوی کوشندە و هاوکات، لانی کەم هەوڵدان بۆ دۆزینەوە و ئاشکراکردنی شێرپەنجەی مەمک لە قۆناغەکانی سەرەتای نەخۆشیەکە کە بەکات و تێچویەکی کەم چارەسەر دەکرێت، و کەسی توشبوو لە بارودۆخی نەخوازراو دەپارێزێت. لە سیمینارەکەدا بەشداربووان بەشێوەیەکی کرداری فێردەکرێن کە پشکنین بۆ خۆیان بکەن و لەهەمانکاتیشدا ڕاهێنان بەخانمانی دیکەش بکەن کە بەهەر هۆکارێک بێت نەیانتوانیوە بەشداری زنجیرە سیمینارەکانی هۆشیاری شێرپەنجەی مەمکی پڕۆژەکە بکەن.
اقرأ المزيد
٧ نوفمبر ٢٠٢٤ - ١٠:٠٠ صباحاً
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
هەڵمەتێکی تەندروستی گرنگ لە پێنجوێن دەستی پێکرد..
#11 #12 لە چوارچێوەی هەڵمەت و کارو چالاکییە بەردەوامەکانی پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون بەهاوکاری و هاوبەشی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٧-١١-٢٠٢٤ دوو سیمیناری تایبەت سەبارەت بەشێرپەنجەی مەمک لە هەریەک لە (ئامادەیی لەرێی تێکەڵاو و دواناوەندی بانوی کچان) لەلایەن هەریەک لە ڕاهێنەرانی خۆبەخشی پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون (بینایی عومەر و سروە حسن و سارا باقی و سارا ٲحمد)ەوە پێشکەشکران. ئەم سیمینارانە سەرەتای دەستپێکێکی گرنگی بەرفراونە بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری خۆپاراستنی خانمانی سنوری شارۆچکەی پێنجوێن لە ئەگەری توشبوون بەشێرپەنجەی مەمک و ڕێگری لە خێرابڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشیە لە کەسی توشبوودا و دۆزینەوەی نیشانەکانی و پشکنینی پێشوەخەتە لەلایەن خودی خانمانی بەشداربووی سیمینارەکان، کە لەلایەن ڕاهێنەرەکانەوە بەشداربووان فێردەکرێن، بەشێوەیەکی زانستی و بەردەوام ئاگاداری بارودۆخی تەندروستی خۆیانبن
اقرأ المزيد
٢ نوفمبر ٢٠٢٤ - ١٠:٠٠ صباحاً
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
خولیکی کارگێڕی ئەنجامدرا بۆ بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی سنوری پەروەردەی پێنجوین
زیرەکی سۆزداری و کاریگەریەکانی لەبواری بەڕێوەبردندا.. لە کاتێکدا زۆربەی بەڕێوەبەران و کارمەندان گرنگی بە لێهاتوویی تەکنیکی دەدەن، دوو کەسایەتی دیاری بواری دەروونناسی و کارگێڕی، پ.ی.د. محمدی خانی و پ.ی.د. عبدالفتاح هەورامی، لە سیمینارێکی تایبەتدا پەردەیان لەسەر نهێنی سەرکەوتنێکی گەورەتر لادا - زیرەکی سۆزداری. لەم سیمینارە دەوڵەمەندەدا، کە وەک پردێک وابوو لە نێوان زانست و هونەری بەڕێوەبردندا، بەشداربووان فێری ئەوە بوون چۆن هەستەکانیان بەشێوەیەکی کاریگەر بەکاربهێنن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کارایی و داهێنان لە ژینگەی کارکردندا." تێبینی : سوپاسی بێ پایان بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن کە هەمیشە هاوکار و هەماهەنگ بوون و هەمووکات بەدەم خزمەتی زیاتری کەرتی پەروەردەوەبوون هاوکاتیش پاڵپشتیەکی گەورە و کاریگەری پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوونن.
اقرأ المزيد
٣ نوفمبر ٢٠٢٤ - ٩:٠٠ صباحاً
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
خولی چنین بەشێوازی ئەتەمین "پەنج نیدڵ" و چنینی شلیلە
پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوونبەمەبەستی پێشخستنی تواناکانی خانمان، هەڵدەستێت بەکردنەوەی خولی فێربوونی سەرەتایی تایبەت بە (چنین بەشێوازی ئەتەمین "پەنج نیدڵ" و چنینی شلیلە) بێبەرامبەر بۆخانمانی بەڕێزی پێنجوێن، ئەم خولە لە لایەنمامۆستای شارەزا و بە ئەزمونەوە دەوترێتەوە، لە بەرواری ٣-١١-٢٠٢٤ ڕۆژی یەک شەممە دەست پێدەکات و(١٠) ڕۆژ دەخایەنێتلەکۆتایی خولەکەدابڕوانامەی بەشداربوون دەبەخشرێتە فێرخوازە بەڕێزەکان.تێبینی:ئەوخانمانەشی خوێندەواریان نییە دەتوانن بەشداری بکەنڕۆژانی ناوتۆمارکردن:لە بەرواری ٣١ی ١٠ی تاکو ٢ی ١١ی ٢٠٢٤ فێرخواز دەتوانێت لە ڕێگەی ئەم فۆڕمەوە ناو تۆمار بکات:https://forms.gle/8VzkuiPBELjpGdqF7یاخود لەڕێگەی ئەم ژمارە مۆبایلانەوە٠٧٥١٨٣٨٨٠٨٦٠٧٧٠٦٠١٠٤٠٤کاتەکانی خول :بەیانیان : ٠٩:٠٠ بۆ ١٠:٣٠دوای نیوەڕوان:٠١:٣٠ بۆ ٠٣:٠٠شوێن:کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
اقرأ المزيد
٢٦ أكتوبر ٢٠٢٤ - ٣:٠٠ مساءً
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
کۆڕی ئەدەبی و شیعری
"لە پایزدا، کاتێک دارەکان جامەی سەوزی خۆیان دادەکەنن، سروشت وانەیەکی قووڵمان فێر دەکات: جوانی تەنها لە ڕووکەشدا نییە. هەر وەک چۆن دارێک دوای گەڵاڕێزان، بێ پۆشاک، هێشتا پڕە لە ژیان و بەڵێنی بەهارێکی نوێ، ئاواش مرۆڤ لە هەموو قۆناغەکانی ژیانیدا خاوەنی جوانی و بەهای خۆیەتی.بەناونیشانی:"پایز لەگەڵاش ڕووتببێتەوەباوەش بۆ جوانی هەردەگرێتەوە"پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون بەهاوبەشی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن کۆڕێکی ئەدەبی سازدەکەن بۆ بەڕێز (د.بەهمەن تاهیر و مامۆستا علی پێنجوێنی).لە کتێبی 'ژنێک نایەوێت ژن بێت'دا، عەلی پێنجوێنی بە شێوەیەکی هونەری باس لە گەڕانی مرۆڤ بەدوای ناسنامەی ڕاستەقینەی خۆیدا دەکات. دکتۆر بەهمەن تایەر، بە توانای ڕەخنەگرانە و تێگەیشتنی قووڵی بۆ ئەدەبی هاوچەرخ، خوێندنەوەیەکی تایبەت بۆ ئەم نوسینەئەدەبیەی مامۆستا علی پێنجوێنی پێشکەش دەکات. خوێندنەوەیەک کە تیشک دەخاتە سەر ئەو ڕەهەندە شاراوانەی کە نووسەر لە چیرۆکەکەدا خستوویەتیە ڕوو.لەم کۆڕە ئەدەبیەدا، دکتۆر بەهمەن کە(دکتۆراکەی لەزمانی کوردی و پەروەردەدایە) بە شێوەیەکی ئەکادیمی و زانستی، لایەنە جیاوازەکانی ئەم بەرهەمە شیدەکاتەوە."تێبینی : وەک دیارییەک نوسەر لەکۆتایی کۆڕەکەدا کتێبی دیوانە شیعریەکەیان بەناونیشانی 'ژنێک نایەوێت ژن بێت' دەکەنە دیارییەکی ناوازە و پایزانە بۆ ئامادەبووانی کۆڕ.ڕێکەوت: ٢٦-١٠-٢٠٢٤ڕۆژی: شەممەکات: ٣:٠٠ ی پاشنیوەڕۆشوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.هاتن بۆ هەمووانە.
اقرأ المزيد
١٢ أكتوبر ٢٠٢٤ - ١:٣٠ مساءً
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
خۆراکی تەندرووست بۆ گەشەی تەندرووست ..
بەمەبەستی پەروەردەکردنی نەوەیەکی تەندروست، دوور لە نەخۆشی و ناخۆشی، هاوکات بۆ دورکەوتنەوەی منداڵان لە خواردنی هەندێک خۆراکی نا تەندروست و ڕێنماییکردن و ئاگادارکردنەوەی دایبابان لە زەرەرو زیانی ئەو خۆراکە ناتەندروستانەی کە دەیدەن بە منداڵەکانیان،(پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون) سیمینارێکی تایبەت و جیاواز بۆ بەڕێز(د.تارا علی بابان) پزیشکی پسپۆڕی گەشە و خۆراکی منداڵان، بە ناونیشانی (خۆراکی تەندروست بۆ گەشەی تەندروست) سازدەکات.تێبینی : هاتن بۆ هەموانەبەرواری : ١٢-١٠-٢٠٢٤ .ڕۆژی : شەممە .کات : ١:٣٠ خولەکی پاش نیوەڕۆ .شوێن : کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
اقرأ المزيد
٢ أكتوبر ٢٠٢٤ - ٢:٠٠ مساءً
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
سیمیناری هونەری بڕیاردان
هونەری بڕیاردان ... کارێکی گرنگ و پێویستی ژیان..پڕۆژەی پێجوێن شاری فێربوون هەڵدەستێت بە سازدانی سیمینارێک بۆ ڕاهێنەری بە ئەزموون بەڕێز(گەشتیار غەریب) دامەزرێنەری پڕۆژەیکارسازی شادمانلە ژێر ناونیشانی (هونەری بڕیاردان).تێبینی: هاتن بۆ هەموانەبەرواری : ٢-١٠-٢٠٢٤ڕۆژ : چوارشەممەکات : ٢:٠٠ی پاش نیوەڕۆشوێن : کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
اقرأ المزيد
٩ سبتمبر ٢٠٢٤ - ٨:٠٠ صباحاً
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
سیمینارەکانی (هیواکانی خانی )
گروپی هیواکانی خانی ئەمڕۆ بەرواری ٣٠-٩-٢٠٢٤ لە چوارچێوەی پرۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون،چەند سیمینارێکیان ئەنجامدا بە ناونیشانی. ١-خودناسی ٢-هاوسۆزی ٣-پەیوەندیە کاریگەریەکان ٤-داهێنان ٥-چارەسەرکردنی کێشەکان هیواکانی خانی لە ١٧ ڕاهێنەر پێک هاتووە لەسەر دەستی بەڕێز(پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر محمد خانی) لایف سکیڵەکان (لێهاتووییەکانی ژیان)یان لەهەموو سکێتەرە جیاوازەکان خوێندووە. زۆر سوپاس بۆ گروپی (هیواکانی خانی) هیوای بەدەوامی و سەکەوتنیان بۆ ئەخوازین.
اقرأ المزيد
١٠ سبتمبر ٢٠٢٤ - ٩:٠٠ صباحاً
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
سیمیناری گۆڕینی یاریە ئەلکترۆنیەکان بۆ یاری دەرونی..
پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون سیمینارێکی تایبەت بە منداڵان و نەوجەوانان، بۆ بەڕێز (هەتاو عزیز) بە ناونیشانی (گۆڕینی یاریە ئەلکترۆنیەکان بۆ یاری دەرونی) سازدەکات، بەمەبەستی هۆشیار کردنەوەی چینی نەوجەوانان و منداڵان لە و گرفت و کێشانەی کە لە ئەنجامی زۆر بەکارهێنانی یاریە ئەلکترۆنیەکانەوە ڕوبەڕویان دەبێتەوە.شوێن : کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.کات : ۹ ی پێش نیوەڕۆ ڕۆژ : ١٠-٩-٢٠٢٤ سێ شەممە
اقرأ المزيد
١١ سبتمبر ٢٠٢٤ - ٢:٠٠ مساءً
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
سیمیناری (زیرەکی سۆزداری و نهێنی سەرکەوتن لە کەرتی تەندروستیدا)
سیمیناری (زیرەکی سۆزداری و نهێنی سەرکەوتن لە کەرتی تەندروستیدا) تێبینی: تایبەتە بە کارمەندانی کەرتی تەندروستی. کات : ٢:٠٠ی پاش نیوەڕۆ گەنجانی پێنجوێن
اقرأ المزيد
١١ سبتمبر ٢٠٢٤ - ١٠:٠٠ صباحاً
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
سیمیناری لێهاتووییەکانی خوێندکارانی بەشە پزیشکیەکان
سیمیناری (لێهاتووییەکانی خوێندکارانی بەشە پزیشکیەکان لە سەدەی ٢١ دا: هەلی بەدەستهێنانی کار لە داهاتوودا). د.عبدالفتاح هەورامی تێبینی : تایبەتە بە خوێندکارانی بەشە پزیشکیەکان. کات: ١٠:٠٠ی پێش نیوەڕۆ
اقرأ المزيد
٣ سبتمبر ٢٠٢٤ - ٢:٠٠ مساءً
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
سیمیناری گەنج و دەرفەتەکان.
٣-٩-٢٠٢٤ سیمینارێکی تایبەت لە ژێر ناونیشانی(گەنج و دەرفەتەکان) لە لایەن بەڕێز(د.محمد خانی) سازکرا کە تیایدا باس لە دەرفەتەکانی ژیان کرا.
اقرأ المزيد
٤ سبتمبر ٢٠٢٤ - ٨:٠٠ صباحاً
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
خولی پیشەیی (سەرتاشین)
پڕۆژەی#پێنجوێن_شاری_فێربوونخولێکی تایبەت بە فێربوونی (سەرتاشین) بێ بەرامبەر دەکاتەوە, کەماوەکەی (١٥) ڕۆژ دەخایەنێت و لە لایەنڕاهێنەری بە ئەزمون و شارەزا وانەکان دەوترێتەوە،کاتی وانە:ڕۆژانە کاتژمێر ٨ی سەرلەبەیانی سەرجەم ڕۆژانی هەفتە جگە لە ڕۆژانی هەینی و شەممە.ڕۆژی دەستپێکی خول : چوارشەممە بەرواری ٤-٩-٢٠٢٤ کاتژمێر (٩) خول دەستپێدەکاتشوێن: پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەمناو تۆمارکردن لە بەرواری ١- ٩ تا ٤ - ٩ -٢٠٢٤ بەردەستە لەڕێگەی ئەم فۆڕمە ئۆنلاینەوە:https://forms.gle/E1mDMBNZkbRJsA7c8یاخود دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم ژمارە مۆبایلانەوە:٠٧٧٠٦٠١٠٤٠٤٠٧٥٠٦٠١٠٤٠٤
اقرأ المزيد
٢٨ أغسطس ٢٠٢٤ - ٢:٠٠ مساءً
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
سیمیناری تایبەت بە (شێرپەنجەی مەمک) ئەنجامدرا...
لەدرێژەی چالاکیەکانی (پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون) ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٨/٨/٢٠٢٤ بەشی تەندروستی پڕۆژە سیمینارێکی دیکەی سازکرد بۆ کۆمەڵێک خاتوونی بەڕێزی بەشداربووی خولی دەف سیمینارەکە لە لایەن بەڕێزان (سۆزیار خالیدصالح-پەیوەست بەختیار رەفیق) پێشکەش کرا. ئەم سیمینارە تایبەت بوو بە (شێرپەنجەی مەمک)،بە ڤیدیۆو نووسین هۆشداری و ڕێنمایی درا بە خانمان کە چۆن پشکنینی پێش وەختە بکەن و ڕێگاکانی خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمک ئەنجام بدەن؟! سووپاس بۆ تەواوی هاوکاران لە پرۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون.. هیوای تەندروستیەکی باش و سەلامەتی بۆ هەموولایەک دەخوازین ...
اقرأ المزيد
٣ سبتمبر ٢٠٢٤ - ٩:٠٠ صباحاً
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
(خولی فریاگوزاریی سەرەتایی)
ئەم خولە تایبەتە بە دەرچوانی بەشە پزیشکیەکانپڕۆژەی#پێنجوێن_شاری_فێربوونخولێکی تایبەت بە بوون بە (ڕاهێنەری فریاگوزاری سەرەتایی) بێ بەرامبەر دەکاتەوە بۆهەردوو ڕەگەز, کەماوەکەی (٢٠) کاتژمێر دەخایەنێت و لە لایەنپڕۆفیسۆری یاریدەدەر بەڕێز (دکتۆر عبدالفتاح حمەرحیم هەورامی)ەوە دەوترێتەوە،کاتی وانە:سێ ڕۆژ دەبێت لە سێ هەفتەی جیاوازدا و ڕۆژانە لە کاتژمێر (٩ بۆ ٥)ی سەرلەئێوارەدەبێت.بـــهشـــداربـــوو چى بهدهست دههــێــنــێــت دواى تهواوكردنى خــولــهكــه:وهرگرتنى بڕوانامهى تایبهت بهبوون بهڕاهێنهر لهبوارى فریاگوزارى سهرهتایی.وهرگرتنى پاكێجێكى تایبهت به بوون بهڕاهێنهر لهبوارى فریاگوزارى سهرهتایی.ئاشنابوون بهههموو لێهاتوویه پێویستهكانى تایبهت بهڕاهێنان.زانیاری و تێگهیشتن و كارامهیی پێویست لهسهر بواره جیاوازهكانى فریاگوزارى سهرهتایی.ئاشنابوون لهسهر بهڕێوهبردنى خولى ڕاهێنان و شێوازى بهكارهێنانى پاكێجى تایبهت بهفریاگوزارى سهرهتایی.پێویستە بەشداربوو ئەم مەرجانەی تێدابێت:پێویستە دەرچوی بەشە پزیشکیەکان بێت.پابەندبێت بەماوەی خولەکە کە 20 کاتژمێرە، ئەگەر تەنها (٤) کاتژمێر ئامادە نەبێت لەو ماوەیەی دیاریکراوە ئەوە ئەوکەسە مافی بەشداری کردنی لەخولەکەدا لەدەست دەدات.دوای تەواوبوونی خولەکە پێویستە بەشداربوو بەڵێننامە بدات کە ببێتە ڕاهێنەری پڕۆژەی#پێنجوێن_شاری_فێربوون، بەجۆرێک مانگانە یەک خول بکاتەوە.ناو تۆمارکردن لە بەرواری ٢٨ - ٨ تا ٣ - ٩ -٢٠٢٤ بەردەستە لەڕێگەی ئەم فۆڕمە ئۆنلاینەوە:https://docs.google.com/.../1FAIpQLSfNSnbEddnbm0.../viewformتێبینی: لەڕێگەی کردنەوەی ئیمەیڵی خۆتەوە داخڵی ئەم فۆڕمە دەبیتیاخود دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم ژمارە مۆبایلانەوە:٠٧٧٠٦٠١٠٤٠٤٠٧٥٠٦٠١٠٤٠٤
اقرأ المزيد
1
2
3
4
5
6
الشركاء