ئاگادارینامەکان

سەرەکی / ئاگادارینامەکان

ئاگادارینامە

پێنجوێن شاری فێربوون

٢٧ شوبات ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.

سیمیناری فشاری دەروونی و زاڵبوون بەسەر فشاردا

سیمینارێکی گرنگ و تایبەت سەبارەت بە فشاری دەروونی لەلایەن پسپۆری دەروونی و ڕاهێنەر (ڕەنگین نوری عزیز)ەوە پێشکەش بکرێت.لەم سیمینارەدا،ڕەنگین نوری کە خاوەن ئەزموونێکی ١٤ ساڵەیە لە بواری ڕێنمایی دەروونی و پەروەردەیی و نووسەری دوو نامیلکەی گرنگی پەروەردەییە، باس لە چەمکی فشاری دەروونی و چۆنیەتی زاڵبوون بەسەریدا دەکات.سیمینارەکە ڕۆژی پێنج شەممە، ڕێکەوتی ٢٧-٢-٢٠٢٥، کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆ بەڕێوە دەچێت و تێیدا تیشک دەخرێتە سەر پێناسەی فشاری دەروونی، هۆکار و نیشانەکانی، هەروەها باسکردنی ڕێگاچارە و ڕێنماییە پێویستەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی.جێی ئاماژەیە کە ڕەنگین نوری ڕاهێنەری بریتش کاونسڵ و هاوکات کەسایەتییەکی چالاکە لە بوارەکانی کۆمەڵایەتی، ژینگەپارێزی و کاری خێرخوازیدا.دەرگای بەشداریکردن لەم سیمینارە بۆ هەموو کەسێک کراوەیە و هاتن بۆ هەموانە.شوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
٢٠ شوبات ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
٢٠ شوبات ٢٠٢٥ - ١٠:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.

وۆرکشۆپی زیرەکی دەستکرد و داهێنانێک بۆ داهاتوو ..

زیرەکی دەستکرد - داهێنانێک کە ژیانمان دەگۆڕێتلە درێژەی کاروچالاکییەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، لە ڕۆژی پێنج شەممەدا، وۆرکشۆپێکی گرنگ بەڕێوەدەچێت سەبارەت بە کاریگەری و گرنگی زیرەکی دەستکرد لە ژیانی داهاتووماندا. وۆرک شۆپەکە لەلایەن بەڕێز(پرۆفیسۆر دکتۆرە نهلە محمد سعید)ەوە پێشکەش دەکرێت کە بەڕێزیان "مامۆستا و توێژەر لە دەستەی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی وتۆیژینەوەی زانستین".لە وۆرک شۆپەکەدا تیشک دەخرێتە سەر ئەو گۆڕانکارییە گەورانەی کە زیرەکی دەستکرد لە بوارەکانی تەندروستی، پەروەردە، پیشەسازی و ژیانی ڕۆژانەماندا دروستی دەکات.هاوکات باس لە دەرفەتە نوێیەکان و ئاستەنگەکانی بەردەم پەرەسەندنی زیرەکی دەستکرد دەکرێت. هەروەها گرنگی ئامادەبوون بۆ ئەو گۆڕانکارییانە و چۆنیەتی سوود وەرگرتن لەم تەکنەلۆژیا نوێیە دەخرێتە ڕوو.ئەم وۆرکشۆپە دەرفەتێکی باشە بۆ ناسینی ئەو تەکنەلۆژیا نوێیەی کە داهاتووی مرۆڤایەتی دەگۆڕێت و دەبێتە هۆی دروستکردنی هەلی کار و داهێنانی نوێ.تێبینی: هـــــــاتــــــن بــــــــۆ هــــــەمــــــوانــــــەڕێکەوت: ٢٠-٢-٢٠٢٥.ڕۆژ: پێنج شەممە.کات: ١٠ی پێشنیوەڕۆ.شوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
٨ شوبات ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم

سیمیناری سەردەمێکی نوێ بۆ ماتۆرسوارەکانی پێنجوێن..

پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، بەمەبەستی گرنگیدان بە گەنجان و بەدیاریکراویش گەنجانی ماتۆڕسوار وەک چینێکی کاریگەر و گرنگی کۆمەڵگە، سیمینارێک بۆ بەڕێز (پ.ی. دکتۆر محمدخانی) سازدەکات لە ژێر ناونیشانی (سەردەمێکی نوێ بۆماتۆرسوارەکانی پێنجوێن) .ئەم چالاکییە هەنگاوێکی گرنگە لە پێناو هۆشیارکردنەوەی گەنجان سەبارەت بە بەکارهێنان و شێوازی مامەڵە و هەڵسوکەوتی گەنجانی پێنجوێن لە کۆمەڵگەدا و هاوکات بەمەبەستی هۆشداری پێدانییان و پاراستنیان لە هەر ئەگەر و ڕووداوێکی نەخوازراو کە ڕوبەڕویان دەبێتەوە.ئەم هەنگاوە نیشاندەری ئەو ڕاستییەیە کە شاری پێنجوێن گرنگییەکی تایبەت دەدات بە سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە. هەروەها ئەمە دەرفەتێکە بۆ گەیاندنی زانیاری گرنگ بە گەنجان سەبارەت بە چۆنیەتی بەشداریکردنیان لە بونیاتنانی داهاتوویەکی پرشنگدار لە کۆمەڵگەدا.تێبینی: هاتن بۆ هەمووانە..ڕۆژ: شەممەڕێکەوت: ٨-٢-٢٠٢٥کات : ٢:٠٠ی پاش نیوەڕۆشوێن: پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
٣٠ کانوونی دووەم ٢٠٢٥ - ٩:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
١ ئازار ٢٠٢٥ - ٩:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.

هونەری وێنەکێشان

پڕۆگرامی پینجوێن شاری فێربوونپێشبڕکێیەکی تایبەت بەهونەری وێنەکێشان بۆ بەهرەمەندانی شارۆچکەی پێنجوێن ڕێکدەخات،ئامانج لەم پێشبڕکێیە دەرخستن و پەرەپێدانی توانا هونەرییەکانی بەشداربووانە لە بواری وێنەکێشاندا.بۆ بەشداریکردن، پێویستە بەشداربووان ئەم مەرجانەیان تێدابێت:1- ئەزموونی پێشووی وێنەکێشانیان هەبێت.2- شارەزاییان لە بەکارهێنانی بۆیەی ئەکریلیک هەبێت.3- پێویستە بەشداربوو بتوانێت لەسەر لەوحەی کانڤاس کار بکات.4- مەرجە بەشداربوو دانیشتووی شارۆچکەی پێنجوێنبێت.ئەم پێشبڕکێیە دەرفەتێکی باشە بۆ هونەرمەندە گەنجەکان تا بەهرەکانیان پیشان بدەن و تەکنیکی نوێی وێنەکێشان فێر ببن. هەروەها دەبێتە هۆی دەوڵەمەندکردنی ژیانی کەلتووری و هونەری شاری پینجوێن.خوازیار دەتوانێت لەڕێگەی ئەم فۆڕمە ئۆنلاینەوە ناوتۆماربکات:https://forms.gle/3XTkgsXPAAD6oKEC6ناو تۆمارکردن بەردەستە تاکو ڕێکەوتی ١-٢-٢٠٢٥لە کۆتایی مانگی ٢ی ٢٠٢٥ کێبەڕکێکە ئەنجام دەدرێت.
٢٠ شوبات ٢٠٢٥ - ٩:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.

خولێکی دوو ڕۆژەی تایبەت بە خانمان ڕادەگەیەنرێت..

خانمان پەلەبکەن لە ناوتۆمارکردن چونکە لە ئاییندەیەکی نزیکدا خولەکە دەستپێدەکات..پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەهاوبەشی ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدانخولێکی دوو ڕۆژە بەناونیشانی "بەرزکردنەوەی هۆشیاری دەربارەی توندوتیژی ئەلکترۆنی " و " بەرزکردنەوەی توانایی بەڕێوەبردنی بازرگانی بچوک" دەکاتەوە تاییبەتبەوخانمانەی کارێکی سەربەخۆ ئەنجام دەدەن یاخود پڕۆژەی ئەنجامدانی بزنسێکی تاییبەت بە خۆیان هەیە، ئەتوانن بەشداری ئەم خولە بکەن.مەرجەکانی بەشداریکردن :شوێنی ئەنجامدانی ڕاهێنانەکان :پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن* بەشداربوو : کچان و ژنان* تەمەن : 18 - 45 ساڵبۆ ناونوسین ئەم فۆڕمە پڕبکەرەوە:https://forms.gle/UnzGv9hweqU6kyya9ئەم چالاکییە بەشێکە لە پرۆژەی "ژنان و ئاشتی" کە بە هاوبەشی لەگەل ڕێکخراوی ژنان بۆ ژنانی نێودەوڵەتی WfWI و بەخشندەیی لەلایەن سندوقی پاڵپشتی نێودەوڵەتی بەریتانیا UKISF بەڕێوە دەچێت.لینکی سەرەکی ئاگاداریی ڕێکخراوی خەڵكhttps://www.facebook.com/share/p/1L5VMrSoLq/
١٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٥ - ١٠:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم 

سیمیناری کشتوکاڵی بەردەوام، بەرپرسیارێتییەک بۆ نەوەی داهاتوو..

پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، بەمەبەستی گرنگیدان بە کشتوکاڵی بەردەوام و کاریگەرییەکانی لەسەر داهاتووی نەوەکانمان، سیمینارێک بۆ بەڕێز (پ.ی. دکتۆر محمدخانی) سازدەکات.ئەم چالاکییە هەنگاوێکی گرنگە لە پێناو هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا سەبارەت بە بەکارهێنانی شێوازە نوێیەکانی کشتوکاڵ و پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکان.ئەم هەنگاوە نیشاندەری ئەو ڕاستییەیە کە شاری پێنجوێن گرنگییەکی تایبەت دەدات بە پرسی کشتوکاڵی بەردەوام و پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ بە شێوەیەکی زانستی و دۆستی ژینگە. هەروەها، ئەمە دەرفەتێکە بۆ گەیاندنی زانیاری گرنگ بە خەڵک سەبارەت بە چۆنیەتی بەشداریکردنیان لە پاراستنی ژینگە و دابینکردنی خۆراکی تەندروست بۆ نەوەکانی داهاتوو.تێبینی: هاتن بۆ هەمووانە..ڕۆژ: سێ شەممەڕێکەوت: ١٤-١-٢٠٢٥کات : ١٠:٠٠ی پێش نیوەڕۆشوێن: پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠٢٤ - ١:٣٠ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.

دیداری پێنجوێن شاری فێربوون

دیدارێک بەمەبەستی هەنگاونانی پێنجوێن بەرەو یونسکۆ و بەشداری سەرکەوتووانە لە کۆنگرەی شارە فێربوونەکانی جیهان. ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٥-١٢-٢٠٢٤ لەدیدارێکدا کە بە ئامادەبوونی بەڕێز پارێزگاری سلێمانی و قائمقامی قەزای پێنجوێن و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەر و نوێنەری فەرمانگە حکومی و حیزبی و چین و توێژە جیاجیاکانی قەزاکە دیدارێکی گرنگ و ئامانجادار ئەنجامدرا، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی شاری پێنجوێن بۆ بەدەستهێنانی ئەندامێتی تۆڕی شارە فێربوونەکانی یونسکۆ ، شاندێکی باڵای پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەشداری لە کۆنگرەی شەشەمی شارە فێربوونەکانی جیهان کرد کە لە شاری جوبەیلی سعودیە بەڕێوەچوو. شاندی پێنجوێن لەم کۆنگرەیەدا خستیانە ڕوو کە شارەکەیان خاوەن پێگە و پێشینەیەکی گەورەیە لە بواری پەروەردە و فێرکردن و ئامادەیی تەواویان هەیە بۆ بەشداریکردن لە پڕۆسەی گۆڕینەوەی ئەزموون و شارەزایی لەگەڵ شارە فێربوونەکانی جیهان. جێی باسە، ئەندامبوونی پێنجوێن لە تۆڕی شارە فێربوونەکانی یونسکۆ دەبێتە هۆی کردنەوەی دەروازەیەکی نوێ بۆ پەرەپێدانی پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە شارەکەدا و دەرفەتی زیاتر دەڕەخسێنێت بۆ سوودوەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتانی پێشکەوتوو لەم بوارەدا. بەم شێوەیە، پێنجوێن هەنگاوێکی گرنگی ناوە بەرەو ئاستی نێودەوڵەتی و چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا ببێتە یەکێک لە شارە فێربوونەکانی سەر بە ڕێکخراوی یونسکۆ.

هاوبەشەکان