
وۆرکشۆپی زیرەکی دەستکرد و داهێنانێک بۆ داهاتوو ..
زیرەکی دەستکرد - داهێنانێک کە ژیانمان دەگۆڕێت
لە درێژەی کاروچالاکییەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، لە ڕۆژی پێنج شەممەدا، وۆرکشۆپێکی گرنگ بەڕێوەدەچێت سەبارەت بە کاریگەری و گرنگی زیرەکی دەستکرد لە ژیانی داهاتووماندا. وۆرک شۆپەکە لەلایەن بەڕێز
(پرۆفیسۆر دکتۆرە نهلە محمد سعید)ەوە پێشکەش دەکرێت کە بەڕێزیان "مامۆستا و توێژەر لە دەستەی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی وتۆیژینەوەی زانستین".
لە وۆرک شۆپەکەدا تیشک دەخرێتە سەر ئەو گۆڕانکارییە گەورانەی کە زیرەکی دەستکرد لە بوارەکانی تەندروستی، پەروەردە، پیشەسازی و ژیانی ڕۆژانەماندا دروستی دەکات.
هاوکات باس لە دەرفەتە نوێیەکان و ئاستەنگەکانی بەردەم پەرەسەندنی زیرەکی دەستکرد دەکرێت. هەروەها گرنگی ئامادەبوون بۆ ئەو گۆڕانکارییانە و چۆنیەتی سوود وەرگرتن لەم تەکنەلۆژیا نوێیە دەخرێتە ڕوو.
ئەم وۆرکشۆپە دەرفەتێکی باشە بۆ ناسینی ئەو تەکنەلۆژیا نوێیەی کە داهاتووی مرۆڤایەتی دەگۆڕێت و دەبێتە هۆی دروستکردنی هەلی کار و داهێنانی نوێ. تێبینی: هـــــــاتــــــن بــــــــۆ هــــــەمــــــوانــــــە
ڕێکەوت: ٢٠-٢-٢٠٢٥.
ڕۆژ: پێنج شەممە.
کات: ١٠ی پێشنیوەڕۆ.
شوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.