ئاگادارینامەکان

سەرەکی / ئاگادارینامەکان

ئاگادارینامە

پێنجوێن شاری فێربوون

١٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٨:٣٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
١٠ تەممووز ٢٠٢٥ - ١٠:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم

چالاکییەکی بێوێنە بۆ پاراستنی ژینگە لە شارۆچکەی پێنجوێن.

٤٤ ئامێری ئاگر کوژێنەوە دەدرێتە ٤٤ گوندی شارۆچکەی پێنجوێن. (کوردی - English - عربی) پێنجوێن- لە چوارچێوەی هەوڵەکانی پاراستنی ژینگە و بەرگری لە سووتانی دارستان و پاوانی ناوچەکە، ژمارەیەک گوندی شارۆچکەی پێنجوێن بە ٤٤ ئامێری ئاگرکوژێنەوە خەڵات کران. ئەم دابەشکردنە لە چوارچێوەی چالاکییەکی هاوبەشی ژینگەییدا ئەنجام درا کە بە سپۆنسەری پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوو و هاوبەشی ڕێکخراوی ملەکەوە بۆ پاراستنی ژینگە ڕێکخرا. مەبەستی سەرەکی: پێشگرتن لە ئاگرکەوتنەوە ئامانجی ئەم هەڵمەتە بریتییە لە: - پاراستنی ژینگە لە مەترسی ئاگرکەوتنەوە. - بەهێزکردنی تواناکانی گوندنشینان بۆ کاردانەوەی خێرا. - کوژانەوەی هەر حاڵەتێکی ئاگرکەوتنەوە لەلایەن خودی گوندنشینانەوە. پشتگیری فێرکاری و ڕێکخراوەیی: ئەم هەنگاوە گرنگە بەشێک لە ستراتێژی پاراستنی ژینگە کە لەلایەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوو و ڕێکخراوی ملەکەوە پشتگیری دەکرێت، بەمەبەستی دروستکردنی سیستەمێکی بەرگری لە خۆماڵی لە دژی مەترسی ئاگرکەوتنەوە. ئەم هەوڵە نموونەیەکی باشە لە کارە کۆمەڵایەتییەکانی پاراستنی ژینگە و بەشداری خەڵکی ناوچە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی خۆیان.
٢٠ حوزەیران ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم

خولی کۆمپیوتەر: بنەماکانی داتابەیس (بنکەی زانیاری)

پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، بەمەبەستی پێشخستنی بواریتەکنەلۆجیا و زانیاری لە ناوچەکەماندا هەنگاو دەنێت، بۆ ئەو مەبەستەش هەڵدەستێت بە کردنەوەیخولیکۆمپیوتەر: بنەماکانی داتابەیس (بنکەی زانیاری) بـــێ بــەرامــبــەر، بۆ بەڕێز مامۆستا (هیوا عمر حسن) مامۆستا لهكۆلێجی زانست و تهكنهلۆجیا زانكۆی گهشهپێدانی مرۆیی سلێمانی.زانیاری گشتیئاستی خول : سەرەتا و ناوەندماوەی خول: ٥ ڕۆژ (١٥ کاتژمێر)کاتی خول: تەنها دوای نیوەڕوان - کاتژمێر ٢ تا ٥ ئێوارەبەرنامەی خولڕۆژانی خول: هەینی، شەممە و یەکشەممە لە دوو هەفتەداڕۆژی دەستپێک: هەینی - ٢٠/٠٦/٢٠٢٥ڕۆژی کۆتایی: یەکشەممە - ٢٩/٠٦/٢٠٢٥سوودمەندانئەم خولە بەتایبەت دامەزراوە بۆ:مامۆستایانفەرمانبەرانخوێندکارانقوتابیانچین و توێژە جیاوازەکانمامۆستای خولهیوا عمر حسنخاوەنی بڕوانامەی ماستەر لە بواری زیرەکی دەستکردمامۆستا لە کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیازانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی - سلێمانیبۆ ناو تۆمارکردن فێرخواز دەتوانێت لە ڕێگەی ئەم فۆڕمە ئۆنلایینەوە ناوتۆماربکات:https://forms.gle/vJ1pGdcXtnmgpYU4Aیاخود پەیوەندی بکات بەم ژمارە مۆبایلانەوە:0770601040407506010404
٢٩ ئایار ٢٠٢٥ - ١٠:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم

سیمیناری "شۆفێرێکی پەروەردەیی بەرپرسیار"

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٩/٥/٢٠٢٥کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن،لەچوارچێوەی کاروچالاکییەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون سیمینارێک بەناونیشانی"شۆفێرێکی پەروەردەیی بەرپرسیار" بۆ بەڕێز دکتۆر محمدخانی ڕێکدەخرێت.ئامانجەکانی سیمینار، بریتین لە گەیاندنی ئاگاداری دەربارەی بەرپرسیارێتی شۆفێران لە کۆمەڵگا، پەروەردەکردنی شیاوی شۆفێران و باشترکردنی کەسایەتییان، کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی ڕێگا و دروستکردنی ئاسایشی هاتووچۆ، هەروەها بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری و شارەزایی شۆفێران.ئەم سیمینارە بۆ هەموو ئەو کەسانەیە کە پەیوەندییان بە بوارەکانی شۆفێرانی هەموو جۆرەکانی ئۆتۆمبێل، فێرکارانی شۆفێری لە قوتابخانەکان، کارمەندانی ئیدارەی هاتووچۆ و گواستنەوە، هەروەها خەڵکی بەرپرسیار و خۆشەویستانی کۆمەڵگاوە هەیە.ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بەردەوامی پێگەیشتن بە کۆمەڵگایەکی ئاسوودەتر و بەرپرسیارانەتر ڕێکدەخرێت. بەشداریکردن بۆ هەموان کراوەیە و هیچ تێچووێکی نییە."شۆفێرێکی پەروەردەیی بنەمای کۆمەڵگایەکی ئاسوودەیە پارێزراوە لە ڕوداوی نەخوازراو"
١٠ نیسان ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
٢٧ شوبات ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.

سیمیناری فشاری دەروونی و زاڵبوون بەسەر فشاردا

سیمینارێکی گرنگ و تایبەت سەبارەت بە فشاری دەروونی لەلایەن پسپۆری دەروونی و ڕاهێنەر (ڕەنگین نوری عزیز)ەوە پێشکەش بکرێت.لەم سیمینارەدا،ڕەنگین نوری کە خاوەن ئەزموونێکی ١٤ ساڵەیە لە بواری ڕێنمایی دەروونی و پەروەردەیی و نووسەری دوو نامیلکەی گرنگی پەروەردەییە، باس لە چەمکی فشاری دەروونی و چۆنیەتی زاڵبوون بەسەریدا دەکات.سیمینارەکە ڕۆژی پێنج شەممە، ڕێکەوتی ٢٧-٢-٢٠٢٥، کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆ بەڕێوە دەچێت و تێیدا تیشک دەخرێتە سەر پێناسەی فشاری دەروونی، هۆکار و نیشانەکانی، هەروەها باسکردنی ڕێگاچارە و ڕێنماییە پێویستەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی.جێی ئاماژەیە کە ڕەنگین نوری ڕاهێنەری بریتش کاونسڵ و هاوکات کەسایەتییەکی چالاکە لە بوارەکانی کۆمەڵایەتی، ژینگەپارێزی و کاری خێرخوازیدا.دەرگای بەشداریکردن لەم سیمینارە بۆ هەموو کەسێک کراوەیە و هاتن بۆ هەموانە.شوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
١ ئازار ٢٠٢٥ - ٩:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.

هونەری وێنەکێشان

پڕۆگرامی پینجوێن شاری فێربوونپێشبڕکێیەکی تایبەت بەهونەری وێنەکێشان بۆ بەهرەمەندانی شارۆچکەی پێنجوێن ڕێکدەخات،ئامانج لەم پێشبڕکێیە دەرخستن و پەرەپێدانی توانا هونەرییەکانی بەشداربووانە لە بواری وێنەکێشاندا.بۆ بەشداریکردن، پێویستە بەشداربووان ئەم مەرجانەیان تێدابێت:1- ئەزموونی پێشووی وێنەکێشانیان هەبێت.2- شارەزاییان لە بەکارهێنانی بۆیەی ئەکریلیک هەبێت.3- پێویستە بەشداربوو بتوانێت لەسەر لەوحەی کانڤاس کار بکات.4- مەرجە بەشداربوو دانیشتووی شارۆچکەی پێنجوێنبێت.ئەم پێشبڕکێیە دەرفەتێکی باشە بۆ هونەرمەندە گەنجەکان تا بەهرەکانیان پیشان بدەن و تەکنیکی نوێی وێنەکێشان فێر ببن. هەروەها دەبێتە هۆی دەوڵەمەندکردنی ژیانی کەلتووری و هونەری شاری پینجوێن.خوازیار دەتوانێت لەڕێگەی ئەم فۆڕمە ئۆنلاینەوە ناوتۆماربکات:https://forms.gle/3XTkgsXPAAD6oKEC6ناو تۆمارکردن بەردەستە تاکو ڕێکەوتی ١-٢-٢٠٢٥لە کۆتایی مانگی ٢ی ٢٠٢٥ کێبەڕکێکە ئەنجام دەدرێت.

هاوبەشەکان