Announcements

Home / Announcements

announcement

Penjwen City of Learning

20 June 2025 - 2:00 PM
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم

خولی کۆمپیوتەر: بنەماکانی داتابەیس (بنکەی زانیاری)

پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، بەمەبەستی پێشخستنی بواریتەکنەلۆجیا و زانیاری لە ناوچەکەماندا هەنگاو دەنێت، بۆ ئەو مەبەستەش هەڵدەستێت بە کردنەوەیخولیکۆمپیوتەر: بنەماکانی داتابەیس (بنکەی زانیاری) بـــێ بــەرامــبــەر، بۆ بەڕێز مامۆستا (هیوا عمر حسن) مامۆستا لهكۆلێجی زانست و تهكنهلۆجیا زانكۆی گهشهپێدانی مرۆیی سلێمانی.زانیاری گشتیئاستی خول : سەرەتا و ناوەندماوەی خول: ٥ ڕۆژ (١٥ کاتژمێر)کاتی خول: تەنها دوای نیوەڕوان - کاتژمێر ٢ تا ٥ ئێوارەبەرنامەی خولڕۆژانی خول: هەینی، شەممە و یەکشەممە لە دوو هەفتەداڕۆژی دەستپێک: هەینی - ٢٠/٠٦/٢٠٢٥ڕۆژی کۆتایی: یەکشەممە - ٢٩/٠٦/٢٠٢٥سوودمەندانئەم خولە بەتایبەت دامەزراوە بۆ:مامۆستایانفەرمانبەرانخوێندکارانقوتابیانچین و توێژە جیاوازەکانمامۆستای خولهیوا عمر حسنخاوەنی بڕوانامەی ماستەر لە بواری زیرەکی دەستکردمامۆستا لە کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیازانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی - سلێمانیبۆ ناو تۆمارکردن فێرخواز دەتوانێت لە ڕێگەی ئەم فۆڕمە ئۆنلایینەوە ناوتۆماربکات:https://forms.gle/vJ1pGdcXtnmgpYU4Aیاخود پەیوەندی بکات بەم ژمارە مۆبایلانەوە:0770601040407506010404
29 May 2025 - 10:00 AM
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم

سیمیناری "شۆفێرێکی پەروەردەیی بەرپرسیار"

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٩/٥/٢٠٢٥کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن،لەچوارچێوەی کاروچالاکییەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون سیمینارێک بەناونیشانی"شۆفێرێکی پەروەردەیی بەرپرسیار" بۆ بەڕێز دکتۆر محمدخانی ڕێکدەخرێت.ئامانجەکانی سیمینار، بریتین لە گەیاندنی ئاگاداری دەربارەی بەرپرسیارێتی شۆفێران لە کۆمەڵگا، پەروەردەکردنی شیاوی شۆفێران و باشترکردنی کەسایەتییان، کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی ڕێگا و دروستکردنی ئاسایشی هاتووچۆ، هەروەها بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری و شارەزایی شۆفێران.ئەم سیمینارە بۆ هەموو ئەو کەسانەیە کە پەیوەندییان بە بوارەکانی شۆفێرانی هەموو جۆرەکانی ئۆتۆمبێل، فێرکارانی شۆفێری لە قوتابخانەکان، کارمەندانی ئیدارەی هاتووچۆ و گواستنەوە، هەروەها خەڵکی بەرپرسیار و خۆشەویستانی کۆمەڵگاوە هەیە.ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بەردەوامی پێگەیشتن بە کۆمەڵگایەکی ئاسوودەتر و بەرپرسیارانەتر ڕێکدەخرێت. بەشداریکردن بۆ هەموان کراوەیە و هیچ تێچووێکی نییە."شۆفێرێکی پەروەردەیی بنەمای کۆمەڵگایەکی ئاسوودەیە پارێزراوە لە ڕوداوی نەخوازراو"
27 February 2025 - 2:00 PM
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.

سیمیناری فشاری دەروونی و زاڵبوون بەسەر فشاردا

سیمینارێکی گرنگ و تایبەت سەبارەت بە فشاری دەروونی لەلایەن پسپۆری دەروونی و ڕاهێنەر (ڕەنگین نوری عزیز)ەوە پێشکەش بکرێت.لەم سیمینارەدا،ڕەنگین نوری کە خاوەن ئەزموونێکی ١٤ ساڵەیە لە بواری ڕێنمایی دەروونی و پەروەردەیی و نووسەری دوو نامیلکەی گرنگی پەروەردەییە، باس لە چەمکی فشاری دەروونی و چۆنیەتی زاڵبوون بەسەریدا دەکات.سیمینارەکە ڕۆژی پێنج شەممە، ڕێکەوتی ٢٧-٢-٢٠٢٥، کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆ بەڕێوە دەچێت و تێیدا تیشک دەخرێتە سەر پێناسەی فشاری دەروونی، هۆکار و نیشانەکانی، هەروەها باسکردنی ڕێگاچارە و ڕێنماییە پێویستەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی.جێی ئاماژەیە کە ڕەنگین نوری ڕاهێنەری بریتش کاونسڵ و هاوکات کەسایەتییەکی چالاکە لە بوارەکانی کۆمەڵایەتی، ژینگەپارێزی و کاری خێرخوازیدا.دەرگای بەشداریکردن لەم سیمینارە بۆ هەموو کەسێک کراوەیە و هاتن بۆ هەموانە.شوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
1 March 2025 - 9:00 AM
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.

هونەری وێنەکێشان

پڕۆگرامی پینجوێن شاری فێربوونپێشبڕکێیەکی تایبەت بەهونەری وێنەکێشان بۆ بەهرەمەندانی شارۆچکەی پێنجوێن ڕێکدەخات،ئامانج لەم پێشبڕکێیە دەرخستن و پەرەپێدانی توانا هونەرییەکانی بەشداربووانە لە بواری وێنەکێشاندا.بۆ بەشداریکردن، پێویستە بەشداربووان ئەم مەرجانەیان تێدابێت:1- ئەزموونی پێشووی وێنەکێشانیان هەبێت.2- شارەزاییان لە بەکارهێنانی بۆیەی ئەکریلیک هەبێت.3- پێویستە بەشداربوو بتوانێت لەسەر لەوحەی کانڤاس کار بکات.4- مەرجە بەشداربوو دانیشتووی شارۆچکەی پێنجوێنبێت.ئەم پێشبڕکێیە دەرفەتێکی باشە بۆ هونەرمەندە گەنجەکان تا بەهرەکانیان پیشان بدەن و تەکنیکی نوێی وێنەکێشان فێر ببن. هەروەها دەبێتە هۆی دەوڵەمەندکردنی ژیانی کەلتووری و هونەری شاری پینجوێن.خوازیار دەتوانێت لەڕێگەی ئەم فۆڕمە ئۆنلاینەوە ناوتۆماربکات:https://forms.gle/3XTkgsXPAAD6oKEC6ناو تۆمارکردن بەردەستە تاکو ڕێکەوتی ١-٢-٢٠٢٥لە کۆتایی مانگی ٢ی ٢٠٢٥ کێبەڕکێکە ئەنجام دەدرێت.

Partners