هونەری وێنەکێشان

١ ئازار ٢٠٢٥ - ٩:٠٠ پێش نیوەڕۆ
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.

 پڕۆگرامی پینجوێن شاری فێربوون 🔶 پێشبڕکێیەکی تایبەت بە ✍️ هونەری وێنەکێشان بۆ بەهرەمەندانی شارۆچکەی پێنجوێن ڕێکدەخات،🥇
🎯 ئامانج لەم پێشبڕکێیە دەرخستن و پەرەپێدانی توانا هونەرییەکانی بەشداربووانە لە بواری وێنەکێشاندا.
🪪بۆ بەشداریکردن، پێویستە بەشداربووان ئەم مەرجانەیان تێدابێت:
1- ئەزموونی پێشووی وێنەکێشانیان هەبێت.
2- شارەزاییان لە بەکارهێنانی بۆیەی ئەکریلیک هەبێت.
3- پێویستە بەشداربوو بتوانێت لەسەر لەوحەی کانڤاس کار بکات.
4- مەرجە بەشداربوو دانیشتووی شارۆچکەی پێنجوێنبێت.
♦ئەم پێشبڕکێیە دەرفەتێکی باشە بۆ هونەرمەندە گەنجەکان تا بەهرەکانیان پیشان بدەن و تەکنیکی نوێی وێنەکێشان فێر ببن. هەروەها دەبێتە هۆی دەوڵەمەندکردنی ژیانی کەلتووری و هونەری شاری پینجوێن.
♦خوازیار دەتوانێت لەڕێگەی ئەم فۆڕمە ئۆنلاینەوە ناوتۆماربکات:👇👇👇
https://forms.gle/3XTkgsXPAAD6oKEC6
♦ناو تۆمارکردن بەردەستە تاکو ڕێکەوتی ١-٢-٢٠٢٥
♦لە کۆتایی مانگی ٢ی ٢٠٢٥ کێبەڕکێکە ئەنجام دەدرێت.

هاوبەشەکان