سەرەکی
ئاگادارینامەکان
بوارەکان
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
چالاکی
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
پڕۆژەکان
دەربارەی ئێمە
دەربارەی پڕۆگرام
دەربارەی پێنجوێن
گەلەری
پەیوەندی
سیستەم
تاریک
ڕووناک
Ku
English
کوردی
العربية
سەرەکی
بوارەکان
ئاگادارینامەکان
چالاکی
پڕۆژەکان
دەربارەی پڕۆگرام
دەربارەی پێنجوێن
گەلەری
پەیوەندی
ئاگادارینامەکان
سەرەکی / ئاگادارینامەکان
ئاگادارینامە
پێنجوێن شاری فێربوون
هەموو
کۆڕ
سیمینار
خول (کۆرس)
کۆنسێرت
دیدار
وۆرکشۆپ
١٩ ئایار ٢٠٢٥ - ٩:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
خولی "کارامەیی جەستەیی و دەروونی"دا بەرەو ژیانێکی تەندروست.
خانمانی پێنجوێن لە خولی "کارامەیی جەستەیی و دەروونی"دا بەرەو ژیانێکی تەندروست. لە چوارچێوەی بەرنامە و چالاکییە بەردەوامەکانیدا، ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٥، پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون خولێکی نوێی بۆ خانمان دەستپێکرد بە ناونیشانی "کارامەیی جەستەیی و دەروونی". خولەکە لەلایەن مامۆستا بێریڤان جمال حمە سعید پێشکەش دەکرێت و تایبەتە بە گەشەپێدانی توانا جەستەیی و دەروونییەکانی خانمان، لە هەوڵێکدا بۆ بەهێزکردنی تەندروستی گشتی و باشتر کردنی ئاستی ژیانیان. چاوەڕوان دەکرێت ئەم خولە کۆمەڵێک بابەتی گرنگ لە بواری تەندروستی جەستەیی و دەروونی بگرێتەوە کە یارمەتی بەشداربووان دەدات بۆ فێربوونی شێوازە نوێیەکانی پاراستنی تەندروستی و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ فشارە دەروونییەکان. ئەم چالاکییە لە زنجیرەی کار و چالاکییە بەردەوامەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونە کە گرنگی بە گەشەپێدانی تواناکانی تاکەکانی کۆمەڵگا دەدات. سەر ئەنجامی ئەم خولە دوو ڕۆژیە فێرخوازان لە پاش سود گەیاندن بە خۆیان دەبنە ڕاهێنەری منداڵانی ٨ساڵ تاکو ١٦ ساڵ.
زیاتر بخوێنەوە
٢٥ شوبات ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
خولی کۆمپیوتەر- مایکرۆسۆفت ئۆفیس ئێکسڵ Excel
بۆ ئاستی سەرەتا تا پێشکەوتوو.. پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون خولێکی تایبەت بە بەرنامەی مایکرۆسۆفت ئۆفیس ئێکسڵ Excel ڕادەگەیەنێت بۆ خوازیاران و ژمێریاران و بازرگانی و فەرمانگەکان و خوێندکاران و مامۆستایان. ماوەی خول: ١٠ ڕۆژ کاتی خول: پاش نیوەڕوان: ٢- ٤ ڕۆژانی خول: یەک شەممە تا پێنج شەممە. ڕۆژی دەستپێک: چوار شەممە، بەرواری: ١٢- ٢ - ٢٠٢٥ کۆتایی خول: ٢٥- ٢ - ٢٠٢٥ ڕۆژی تاقیکردنەوە: ٢٦-٢- ٢٠٢٥ سوودمەندان: سەرجەم چین توێژە جیاوازەکان، مامۆستایان، خوێندکاران، قوتابیان.. هتد. خوازیار دەتوانێت لەڕێگەی ئەم فۆڕمەوە ناو تۆمار بکات: https://forms.gle/UqUctvCVMq1eRdrk7
زیاتر بخوێنەوە
٢ شوبات ٢٠٢٥ - ٩:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
هەڵمەتێک بۆ نەهێشتنی نە خوێندەواری ...
لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی نەخوێندەواری، پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ڕایدەگەیەنێت کە خولێکی نوێی فێرکردنی خوێندن و نووسین بۆ گەورەساڵان دەکاتەوە.بۆ وانەکانی (کوردی و بیرکاری) بۆ هەردوو ڕەگەز.ڕێکەوتی دەستپێکردنی خول : ٢-٢-٢٠٢٥ڕۆژ : یەکشەممەکاتی دەوام:١-بەیانیان: ٩:٠٠ بۆ ١١:٠٠ سەرلەبەیانی.٢-پاشنیوەڕوان : ٢:٠٠ بۆ ٤:٠٠شوێن: پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.بۆ ناوتۆمارکردن خوازیار ئەتوانێت پەیوەندی بکات بەم دوو ژمارەیەوە:07706010404 - 07506010404یاخود لەڕێگەی ئەم فۆڕمە ئۆنلاینەوە ناو تۆمار بکات:https://forms.gle/o1MsqxBNdtcxUqDC8
زیاتر بخوێنەوە
٣٠ کانوونی دووەم ٢٠٢٥ - ٩:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
خولی کۆمپیوتەر- مایکرۆسۆفت ئۆفیس پاوەرپۆینت
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون هەڵدەستێت بە سازکردنی خولێکی تایبەت بە بەرنامەی مایکرۆسۆفت ئۆفیس پاوەرپۆینت بۆ ئاستی سەرەتا تا پێشکەوتوو، بۆ سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگا. لەم خولەدا فێرخواز فێری شێوازە دروستەکانی پێشکەش کردنی سیمینار و زانیاری و بابەتی فێرکاری دەبێت و سەرجەم وردەکارییەکان لە لایەن مامۆستای شارەزا و بەئەزموون مامۆستا (ئومێد عمر) فێردەکرێت.. ماوەی خول: ٥ ڕۆژ کاتی خول: بەیانیان: ٩- ١١ نیوەڕوان: ٢- ٤ ڕۆژانی خول: یەک شەممە تا پێنج شەممە. ڕۆژی دەستپێک: یەک شەممە، بەرواری: ٢٦- ١- ٢٠٢٥ کۆتایی خول: ٣٠- ١- ٢٠٢٥ ڕۆژی تاقیکردنەوە: ٢-٢- ٢٠٢٥ سوودمەندان: سەرجەم چین توێژە جیاوازەکان، مامۆستایان، خوێندکاران، قوتابیان.. هتد. خوازیار دەتوانێت لەڕێگەی ئەم فۆڕمەوە ناو تۆمار بکات: https://forms.gle/JzfasPszAAuBnKPd8
زیاتر بخوێنەوە
٢٠ شوبات ٢٠٢٥ - ٩:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
خولێکی دوو ڕۆژەی تایبەت بە خانمان ڕادەگەیەنرێت..
خانمان پەلەبکەن لە ناوتۆمارکردن چونکە لە ئاییندەیەکی نزیکدا خولەکە دەستپێدەکات..پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەهاوبەشی ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدانخولێکی دوو ڕۆژە بەناونیشانی "بەرزکردنەوەی هۆشیاری دەربارەی توندوتیژی ئەلکترۆنی " و " بەرزکردنەوەی توانایی بەڕێوەبردنی بازرگانی بچوک" دەکاتەوە تاییبەتبەوخانمانەی کارێکی سەربەخۆ ئەنجام دەدەن یاخود پڕۆژەی ئەنجامدانی بزنسێکی تاییبەت بە خۆیان هەیە، ئەتوانن بەشداری ئەم خولە بکەن.مەرجەکانی بەشداریکردن :شوێنی ئەنجامدانی ڕاهێنانەکان :پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن* بەشداربوو : کچان و ژنان* تەمەن : 18 - 45 ساڵبۆ ناونوسین ئەم فۆڕمە پڕبکەرەوە:https://forms.gle/UnzGv9hweqU6kyya9ئەم چالاکییە بەشێکە لە پرۆژەی "ژنان و ئاشتی" کە بە هاوبەشی لەگەل ڕێکخراوی ژنان بۆ ژنانی نێودەوڵەتی WfWI و بەخشندەیی لەلایەن سندوقی پاڵپشتی نێودەوڵەتی بەریتانیا UKISF بەڕێوە دەچێت.لینکی سەرەکی ئاگاداریی ڕێکخراوی خەڵكhttps://www.facebook.com/share/p/1L5VMrSoLq/
زیاتر بخوێنەوە
١٥ کانوونی یەکەم ٢٠٢٤ - ٩:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
خولی دروومانی خانمان
#4 بۆ ئەو بەڕێزانەی خوازیاری فێربوونی درومانبوون و داوای کردنەوەی خولەکەیان دەکردپڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون بەمەبەستی پێشخستنی تواناکانی خانمان، هەڵدەستێت بەکردنەوەی خولی فێربوونی سەرەتایی درومان بێ بەرامبەر بۆخانمانی بەڕێزی پێنجوێن، ئەم خولە لە لایەن مامۆستای شارەزا و بە ئەزمونەوە دەوترێتەوە، لە بەرواری ١٥-١٢-٢٠٢٤ ڕۆژی یەک شەممە دەست پێدەکات و(١٠) ڕۆژ دەخایەنێت،لەکۆتایی خولەکەدابڕوانامەی بەشداربوون دەبەخشرێتە فێرخوازە بەڕێزەکان.تێبینی:ئەوخانمانەشی خوێندەواریان نییە دەتوانن بەشداری بکەنڕۆژانی ناوتۆمارکردن:لە بەرواری ١١بۆ ١٤ی ١٢ی ٢٠٢٤ فێرخواز دەتوانێت لە ڕێگەی ئەم فۆڕمە ئۆنلاینەوە ناو تۆمار بکات:https://forms.gle/qu3g2fji42Ku3wiW9یاخود لەڕێگەی ئەم ژمارە مۆبایلانەوە٠٧٥١٨٣٨٨٠٨٦٠٧٧٠٦٠١٠٤٠٤کاتەکانی خول :بەیانیان : ٠٩:٠٠ بۆ ١٠:٣٠دوای نیوەڕوان:٠١:٣٠ بۆ ٠٣:٠٠شوێن:کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
زیاتر بخوێنەوە
١٥ کانوونی یەکەم ٢٠٢٤ - ٩:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
خولی کۆمپیوتەر - مایکرۆسۆفت ئۆفیس وۆرد
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون خولێکی فێربوونی کۆمپیوتەر دەکاتەوە بۆ مامۆستایان، فەرمانبەران، خوێندکاران، قوتابیان، چین توێژە جیاوازەکان.تێبینی:١- ئەم خولە لە لایەن مامۆستای شارەزا و بە ئەزمونەوە دەوترێتەوە.٢- فێرخواز پێویستە شارەزایی هەبێت لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر.٣- واباشترە فێرخواز لاپتۆپی تایبەت بە خۆیی پێبێت.ڕۆژانی ناوتۆمارکردن:لە بەرواری ١١ تاکو ١٤ی ١٢ی ٢٠٢٤ فێرخواز دەتوانێت لە ڕێگەی ئەم فۆڕمەوە ناو تۆمار بکات:https://forms.gle/sLn8jwHtvnegNih69یاخود لەڕێگەی ئەم ژمارە مۆبایلانەوە٠٧٥١٨٣٨٨٠٨٦٠٧٧٠٦٠١٠٤٠٤ئاست: سەرەتا تا پێشکەوتووماوەی خول: ١٠ ڕۆژکاتەکانی خول :بەیانیان : ٠٩:٠٠ بۆ ١٠:٣٠دوای نیوەڕوان:٠١:٣٠ بۆ ٠٣:٠٠سوودمەندان: مامۆستایان، فەرمانبەران، خوێندکاران، قوتابیان، چین توێژە جیاوازەکان.ڕۆژانی خول: یەک شەممە تا پێنج شەممە.ڕۆژی دەستپێک: یەک شەممە. بەرواری: ١٥- ١٢- ٢٠٢٤کۆتایی: ٢٦- ١٢- ٢٠٢٤شوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
زیاتر بخوێنەوە
١٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٤ - ٢:٠٠ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - شارەوانی پێنجوێن
خولی ژینگەیی
ئەمڕۆ بەرواری ١٧/١١/٢٠٢٤ گروپی درەخت لەپێنجوێن بەهاوکاری شارەوانی پێنجوێن ،بەشێوەیەکی زانستنی خولێکی دووکاتژمێریان کردەوە سەبارەت بە هەڵپاچینی درەخت، بە ئامادەبوونی بەڕێز (هێمن ابراهیم )قایمقامی پێنجوێن و ئەندامانی گروپی درەخت.
زیاتر بخوێنەوە
٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٤ - ١٠:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
خولیکی کارگێڕی ئەنجامدرا بۆ بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی سنوری پەروەردەی پێنجوین
زیرەکی سۆزداری و کاریگەریەکانی لەبواری بەڕێوەبردندا.. لە کاتێکدا زۆربەی بەڕێوەبەران و کارمەندان گرنگی بە لێهاتوویی تەکنیکی دەدەن، دوو کەسایەتی دیاری بواری دەروونناسی و کارگێڕی، پ.ی.د. محمدی خانی و پ.ی.د. عبدالفتاح هەورامی، لە سیمینارێکی تایبەتدا پەردەیان لەسەر نهێنی سەرکەوتنێکی گەورەتر لادا - زیرەکی سۆزداری. لەم سیمینارە دەوڵەمەندەدا، کە وەک پردێک وابوو لە نێوان زانست و هونەری بەڕێوەبردندا، بەشداربووان فێری ئەوە بوون چۆن هەستەکانیان بەشێوەیەکی کاریگەر بەکاربهێنن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کارایی و داهێنان لە ژینگەی کارکردندا." تێبینی : سوپاسی بێ پایان بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن کە هەمیشە هاوکار و هەماهەنگ بوون و هەمووکات بەدەم خزمەتی زیاتری کەرتی پەروەردەوەبوون هاوکاتیش پاڵپشتیەکی گەورە و کاریگەری پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوونن.
زیاتر بخوێنەوە
٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٤ - ٩:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
خولی چنین بەشێوازی ئەتەمین "پەنج نیدڵ" و چنینی شلیلە
پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوونبەمەبەستی پێشخستنی تواناکانی خانمان، هەڵدەستێت بەکردنەوەی خولی فێربوونی سەرەتایی تایبەت بە (چنین بەشێوازی ئەتەمین "پەنج نیدڵ" و چنینی شلیلە) بێبەرامبەر بۆخانمانی بەڕێزی پێنجوێن، ئەم خولە لە لایەنمامۆستای شارەزا و بە ئەزمونەوە دەوترێتەوە، لە بەرواری ٣-١١-٢٠٢٤ ڕۆژی یەک شەممە دەست پێدەکات و(١٠) ڕۆژ دەخایەنێتلەکۆتایی خولەکەدابڕوانامەی بەشداربوون دەبەخشرێتە فێرخوازە بەڕێزەکان.تێبینی:ئەوخانمانەشی خوێندەواریان نییە دەتوانن بەشداری بکەنڕۆژانی ناوتۆمارکردن:لە بەرواری ٣١ی ١٠ی تاکو ٢ی ١١ی ٢٠٢٤ فێرخواز دەتوانێت لە ڕێگەی ئەم فۆڕمەوە ناو تۆمار بکات:https://forms.gle/8VzkuiPBELjpGdqF7یاخود لەڕێگەی ئەم ژمارە مۆبایلانەوە٠٧٥١٨٣٨٨٠٨٦٠٧٧٠٦٠١٠٤٠٤کاتەکانی خول :بەیانیان : ٠٩:٠٠ بۆ ١٠:٣٠دوای نیوەڕوان:٠١:٣٠ بۆ ٠٣:٠٠شوێن:کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
زیاتر بخوێنەوە
٤ ئەیلوول ٢٠٢٤ - ٨:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
خولی پیشەیی (سەرتاشین)
پڕۆژەی#پێنجوێن_شاری_فێربوونخولێکی تایبەت بە فێربوونی (سەرتاشین) بێ بەرامبەر دەکاتەوە, کەماوەکەی (١٥) ڕۆژ دەخایەنێت و لە لایەنڕاهێنەری بە ئەزمون و شارەزا وانەکان دەوترێتەوە،کاتی وانە:ڕۆژانە کاتژمێر ٨ی سەرلەبەیانی سەرجەم ڕۆژانی هەفتە جگە لە ڕۆژانی هەینی و شەممە.ڕۆژی دەستپێکی خول : چوارشەممە بەرواری ٤-٩-٢٠٢٤ کاتژمێر (٩) خول دەستپێدەکاتشوێن: پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەمناو تۆمارکردن لە بەرواری ١- ٩ تا ٤ - ٩ -٢٠٢٤ بەردەستە لەڕێگەی ئەم فۆڕمە ئۆنلاینەوە:https://forms.gle/E1mDMBNZkbRJsA7c8یاخود دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم ژمارە مۆبایلانەوە:٠٧٧٠٦٠١٠٤٠٤٠٧٥٠٦٠١٠٤٠٤
زیاتر بخوێنەوە
٣ ئەیلوول ٢٠٢٤ - ٩:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
(خولی فریاگوزاریی سەرەتایی)
ئەم خولە تایبەتە بە دەرچوانی بەشە پزیشکیەکانپڕۆژەی#پێنجوێن_شاری_فێربوونخولێکی تایبەت بە بوون بە (ڕاهێنەری فریاگوزاری سەرەتایی) بێ بەرامبەر دەکاتەوە بۆهەردوو ڕەگەز, کەماوەکەی (٢٠) کاتژمێر دەخایەنێت و لە لایەنپڕۆفیسۆری یاریدەدەر بەڕێز (دکتۆر عبدالفتاح حمەرحیم هەورامی)ەوە دەوترێتەوە،کاتی وانە:سێ ڕۆژ دەبێت لە سێ هەفتەی جیاوازدا و ڕۆژانە لە کاتژمێر (٩ بۆ ٥)ی سەرلەئێوارەدەبێت.بـــهشـــداربـــوو چى بهدهست دههــێــنــێــت دواى تهواوكردنى خــولــهكــه:وهرگرتنى بڕوانامهى تایبهت بهبوون بهڕاهێنهر لهبوارى فریاگوزارى سهرهتایی.وهرگرتنى پاكێجێكى تایبهت به بوون بهڕاهێنهر لهبوارى فریاگوزارى سهرهتایی.ئاشنابوون بهههموو لێهاتوویه پێویستهكانى تایبهت بهڕاهێنان.زانیاری و تێگهیشتن و كارامهیی پێویست لهسهر بواره جیاوازهكانى فریاگوزارى سهرهتایی.ئاشنابوون لهسهر بهڕێوهبردنى خولى ڕاهێنان و شێوازى بهكارهێنانى پاكێجى تایبهت بهفریاگوزارى سهرهتایی.پێویستە بەشداربوو ئەم مەرجانەی تێدابێت:پێویستە دەرچوی بەشە پزیشکیەکان بێت.پابەندبێت بەماوەی خولەکە کە 20 کاتژمێرە، ئەگەر تەنها (٤) کاتژمێر ئامادە نەبێت لەو ماوەیەی دیاریکراوە ئەوە ئەوکەسە مافی بەشداری کردنی لەخولەکەدا لەدەست دەدات.دوای تەواوبوونی خولەکە پێویستە بەشداربوو بەڵێننامە بدات کە ببێتە ڕاهێنەری پڕۆژەی#پێنجوێن_شاری_فێربوون، بەجۆرێک مانگانە یەک خول بکاتەوە.ناو تۆمارکردن لە بەرواری ٢٨ - ٨ تا ٣ - ٩ -٢٠٢٤ بەردەستە لەڕێگەی ئەم فۆڕمە ئۆنلاینەوە:https://docs.google.com/.../1FAIpQLSfNSnbEddnbm0.../viewformتێبینی: لەڕێگەی کردنەوەی ئیمەیڵی خۆتەوە داخڵی ئەم فۆڕمە دەبیتیاخود دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم ژمارە مۆبایلانەوە:٠٧٧٠٦٠١٠٤٠٤٠٧٥٠٦٠١٠٤٠٤
زیاتر بخوێنەوە
٢٤ ئاب ٢٠٢٤ - ١٠:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
خولی فێربونی گرافیک دیزاین
پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون خولێکی فێربوونی (گرافیک دیزاین) بێ بەرامبەر دەکاتەوە بۆ هەردوو ڕەگەز, ماوەی دوو هەفتە دەخایەنێت و لە لایەنمامۆستای شارەزا و بە ئەزمونەوە وانەکان دەوترێتەوە،تێبینی:١- خولەکە ڕۆژی شەممە ٢٤-٨-٢٠٢٤ دەستپێدەکات.٢- ئەم خولە لە هەفتەیەکدا شەش ڕۆژ و بۆماوەی دوو هەفتە دەبێت.٣- پێویستە بەشداربوو لاپتۆپی خوی پێبێت.شوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.ڕۆژانی وانە خوێندن:(شەممە تا ٥ شەممە) وانە دەخوێندرێت.کاتی وانە:١- ١٠:٠٠ ی سەرلەبەیانی.٢-٠٢:٠٠ ی دوای نیوەڕۆ.ناونوسین لە بەرواری ٢٠ تا ٢٤ -٨-٢٠٢٤ بەردەستە لەڕێگەی ئەم فۆڕمە ئۆنلاینەوە:https://docs.google.com/.../1FAIpQLSekAMCaXYNeul.../viewformیاخود دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم ژمارە مۆبایلانەوە:٠٧٧٠٦٠١٠٤٠٤٠٧٥٠٦٠١٠٤٠٤
زیاتر بخوێنەوە
١٩ ئاب ٢٠٢٤ - ٩:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
خولی فێربوونی جواننووسی
پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون بەهاوبەشی لەگەڵ کتێبخانەی گشتی پێنجوێن، خولێکی فێربوونی خۆشنوسی بێ بەرامبەر دەکاتەوە بۆ هەردوو ڕەگەز, ماوەی مانگێک دەخایەنێت و لە لایەنمامۆستای شارەزا و جواننوسی بە ئەزمون (دارا نوری عزیز)ەوە وانەکان دەوترێتەوە،تێبینی:١- خولەکە ڕۆژی دوو شەممە ١٩-٨-٢٠٢٤ دەستپێدەکات.٢- ئەم خولە لە هەفتەیەکدا سێ ڕۆژ و بۆماوەی مانگێک دەبێت.شوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.ڕۆژانی وانە خوێندن:(٢ شەممە - ٣ شەممە - ٥ شەممە) وانە دەخوێندرێت.کاتی وانە:٩:٠٠ ی سەرلەبەیانی.ناونوسین لە بەرواری ١٤ تا ١٨ -٨-٢٠٢٤ بەردەستە لەڕێگەی ئەم فۆڕمە ئۆنلاینەوە:https://docs.google.com/.../1FAIpQLScURfBkuF2PK6.../viewformیاخود دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم ژمارە مۆبایلانەوە:٠٧٧٠٦٠١٠٤٠٤٠٧٥٠٦٠١٠٤٠٤
زیاتر بخوێنەوە
١٧ ئاب ٢٠٢٤ - ٩:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
کۆرسی پزیشکی...
لە درێژەی کارو چالاکی یەکانی پرۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون،بەهاوبەشی ڕێکخراوی دڵارام کۆرسێکی پزیشکیلەسەر(phlebotomy_injection and types) بۆ فێرخوازن و دەرچوانی بەشە پزیشکی یەکان دەکاتەوە.ڕۆژ: شەممەبەروار: ٢٠٢٤/٨/١٧کاتژمێر: ٩ ی سەر لەبەیانیشوێن: نهۆمی دووەمی کتێبخانەی گشتی.هاتن تەنها بۆ فێرخوازان و دەرچوانی بەشە پزیشکی یەکانە.بۆ ناو نووسین و بەشداری کردن لە ڕێگای (تەلەفوون،وەتس ئاپ،تێلیگرام،ڤایبەر)،پەیوەندی بکەن بەم ژمارە موبایلەوە:٠٧٧٢٥٤٦٢٩٨٥
زیاتر بخوێنەوە
1
2
هاوبەشەکان