
چالاکییەکی بێوێنە بۆ پاراستنی ژینگە لە شارۆچکەی پێنجوێن.
١٠ تەممووز ٢٠٢٥ - ١٠:٠٠ پێش نیوەڕۆ
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
٤٤ ئامێری ئاگر کوژێنەوە دەدرێتە ٤٤ گوندی شارۆچکەی پێنجوێن.
(
کوردی - English
-
عربی)




ئەم دابەشکردنە لە چوارچێوەی چالاکییەکی هاوبەشی ژینگەییدا ئەنجام درا کە بە سپۆنسەری پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوو و هاوبەشی ڕێکخراوی ملەکەوە بۆ پاراستنی ژینگە ڕێکخرا.
مەبەستی سەرەکی: پێشگرتن لە ئاگرکەوتنەوە
ئامانجی ئەم هەڵمەتە بریتییە لە:
- پاراستنی ژینگە لە مەترسی ئاگرکەوتنەوە.
- بەهێزکردنی تواناکانی گوندنشینان بۆ کاردانەوەی خێرا.
- کوژانەوەی هەر حاڵەتێکی ئاگرکەوتنەوە لەلایەن خودی گوندنشینانەوە.
پشتگیری فێرکاری و ڕێکخراوەیی:
ئەم هەنگاوە گرنگە بەشێک لە ستراتێژی پاراستنی ژینگە کە لەلایەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوو و ڕێکخراوی ملەکەوە پشتگیری دەکرێت، بەمەبەستی دروستکردنی سیستەمێکی بەرگری لە خۆماڵی لە دژی مەترسی ئاگرکەوتنەوە.
ئەم هەوڵە نموونەیەکی باشە لە کارە کۆمەڵایەتییەکانی پاراستنی ژینگە و بەشداری خەڵکی ناوچە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی خۆیان.