ئاگادارینامەکان

سەرەکی / ئاگادارینامەکان

ئاگادارینامە

پێنجوێن شاری فێربوون

٢٩ ئایار ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم

"گیانی وەرزشی ولێبوردەیی وانەیەک بۆ ژیان"

"گیانی وەرزشی ولێبوردەیی وانەیەک بۆ ژیان"ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٩/٥/٢٠٢٥ لە کاتژمێر ٢:٠٠ی پاش نیوەڕۆ لە نهۆمی دووەمی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن لەلایەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە سیمینارێک لەژێر ناونیشانی "گیانی وەرزشی ولێبوردەیی وانەیەک بۆ ژیان" بۆ بەڕێز دکتۆر محمدخانی ئەنجام دەدرێت.ئەم سیمینارە تایبەتە لەسەر یەکێک لە گرنگترین بابەتەکانی ژیانی مرۆڤ کە بریتییە لە گیانی وەرزشی و لێبوردەیی و چۆنیەتی وەرگرتنی وانە و ئەزموونی ئەرێنی لە ژیانی ڕۆژانەدا. ئەم بابەتە بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت لە ژیانیاندا بە ڕۆحێکی بەرز و لێبوردەیی ڕووبەڕووی گرفت و کێشەکان ببنەوە گرنگ و پێویستە.لەم سیمینارەدا باس لە گرنگی گیانی وەرزشی و چۆنیەتی جێبەجێکردنی لە ژیانی ڕۆژانەدا دەکرێت، هەروەها ڕۆڵی لێبوردەیی لە دروستکردنی کەسایەتییەکی بەهێز و بەرگەگرتن لە ئاستەنگەکانی ژیان شی دەکرێتەوە. ئەم بابەتە زۆر گرنگە بۆ هەموو تەمەنێک و هەموو پیشەیەک، چونکە گیانی وەرزشی و لێبوردەیی بنەماکانی سەرکەوتن و ئاسودەیی دەروونین.سیمینارەکە بۆ هەموو ئەو کەسانەیە کە خۆشەویستی وەرزش و خوێندنەوەی کتێبی ژیان و بەدواداچوونی باشترین ڕێگاکانی ژیان دەکەن، هەروەها بۆ مامۆستایان، قوتابیان، دایک و باوکان، کارمەندان و هەموو ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت لە ژیانیاندا بە ڕۆحێکی گەورە و لێبوردەیی بەرەو پێشەوە بڕۆن.هاتن بۆ هەمووانە، هەر کەسێک دەتوانێت ئامادەبێت و سوودمەند بێت لەم دەرفەتە گرنگەی فێربوون و پێگەیشتنی زیاتر لەسەر ئەم بابەتە گرنگەی ژیان. ئەمە دەرفەتێکی نایابە بۆ هەموان کە بتوانن وانەیەکی گرنگ لە ژیان فێربن.
٢٠ شوبات ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
٨ شوبات ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم

سیمیناری سەردەمێکی نوێ بۆ ماتۆرسوارەکانی پێنجوێن..

پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، بەمەبەستی گرنگیدان بە گەنجان و بەدیاریکراویش گەنجانی ماتۆڕسوار وەک چینێکی کاریگەر و گرنگی کۆمەڵگە، سیمینارێک بۆ بەڕێز (پ.ی. دکتۆر محمدخانی) سازدەکات لە ژێر ناونیشانی (سەردەمێکی نوێ بۆماتۆرسوارەکانی پێنجوێن) .ئەم چالاکییە هەنگاوێکی گرنگە لە پێناو هۆشیارکردنەوەی گەنجان سەبارەت بە بەکارهێنان و شێوازی مامەڵە و هەڵسوکەوتی گەنجانی پێنجوێن لە کۆمەڵگەدا و هاوکات بەمەبەستی هۆشداری پێدانییان و پاراستنیان لە هەر ئەگەر و ڕووداوێکی نەخوازراو کە ڕوبەڕویان دەبێتەوە.ئەم هەنگاوە نیشاندەری ئەو ڕاستییەیە کە شاری پێنجوێن گرنگییەکی تایبەت دەدات بە سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە. هەروەها ئەمە دەرفەتێکە بۆ گەیاندنی زانیاری گرنگ بە گەنجان سەبارەت بە چۆنیەتی بەشداریکردنیان لە بونیاتنانی داهاتوویەکی پرشنگدار لە کۆمەڵگەدا.تێبینی: هاتن بۆ هەمووانە..ڕۆژ: شەممەڕێکەوت: ٨-٢-٢٠٢٥کات : ٢:٠٠ی پاش نیوەڕۆشوێن: پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
١٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٥ - ١٠:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم 

سیمیناری کشتوکاڵی بەردەوام، بەرپرسیارێتییەک بۆ نەوەی داهاتوو..

پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، بەمەبەستی گرنگیدان بە کشتوکاڵی بەردەوام و کاریگەرییەکانی لەسەر داهاتووی نەوەکانمان، سیمینارێک بۆ بەڕێز (پ.ی. دکتۆر محمدخانی) سازدەکات.ئەم چالاکییە هەنگاوێکی گرنگە لە پێناو هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا سەبارەت بە بەکارهێنانی شێوازە نوێیەکانی کشتوکاڵ و پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکان.ئەم هەنگاوە نیشاندەری ئەو ڕاستییەیە کە شاری پێنجوێن گرنگییەکی تایبەت دەدات بە پرسی کشتوکاڵی بەردەوام و پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ بە شێوەیەکی زانستی و دۆستی ژینگە. هەروەها، ئەمە دەرفەتێکە بۆ گەیاندنی زانیاری گرنگ بە خەڵک سەبارەت بە چۆنیەتی بەشداریکردنیان لە پاراستنی ژینگە و دابینکردنی خۆراکی تەندروست بۆ نەوەکانی داهاتوو.تێبینی: هاتن بۆ هەمووانە..ڕۆژ: سێ شەممەڕێکەوت: ١٤-١-٢٠٢٥کات : ١٠:٠٠ی پێش نیوەڕۆشوێن: پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
١٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.

کێژۆڵەکانی ئێستا و خانمانی داهاتوومان دەپارێزین...

#13 لەدرێژەی زنجیرە سیمینارەکانی تایبەت بە هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک، بەهاوبەشی و پشتیوانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن، ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٢-١١-٢٠٢٤ سیمینارێک لە لایەن ڕاهێنەرانی خۆبەخشی بەشی تەندروستی پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون (ژیلا عبدالرحمان و گوڵان کمال)وە لە ئامادەیی پێنجوێنی تێکەڵاو پێشکەشکرا.. ئامانج لەم سیمینارە تەندروستیانە لە سادەترین مانادا، بریتیە لە ڕێگریکردن لە توشبوونی خانمان بە نەخۆشیەکی بەربڵاوی کوشندە و هاوکات، لانی کەم هەوڵدان بۆ دۆزینەوە و ئاشکراکردنی شێرپەنجەی مەمک لە قۆناغەکانی سەرەتای نەخۆشیەکە کە بەکات و تێچویەکی کەم چارەسەر دەکرێت، و کەسی توشبوو لە بارودۆخی نەخوازراو دەپارێزێت. لە سیمینارەکەدا بەشداربووان بەشێوەیەکی کرداری فێردەکرێن کە پشکنین بۆ خۆیان بکەن و لەهەمانکاتیشدا ڕاهێنان بەخانمانی دیکەش بکەن کە بەهەر هۆکارێک بێت نەیانتوانیوە بەشداری زنجیرە سیمینارەکانی هۆشیاری شێرپەنجەی مەمکی پڕۆژەکە بکەن.

هاوبەشەکان