Home
Announcements
Sectors
All
Education
Health
Environment and Agriculture
Fine Arts
Crafts
Influence and Development
Children
General Courses for Different Communities
General activities
Activity
All
Education
Health
Environment and Agriculture
Fine Arts
Crafts
Influence and Development
Children
General Courses for Different Communities
General activities
Projects
About
About Program
About Penjwen
Gallery
Contact
System
Dark
Light
En
English
کوردی
العربية
Home
Sectors
Announcements
Activity
Projects
About Program
About Penjwen
Gallery
Contact
Announcements
Home / Announcements
announcement
Penjwen City of Learning
All
کۆڕ
Seminar
Course
concert
meeting
Workshop
10 September 2024 - 9:00 AM
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
سیمیناری گۆڕینی یاریە ئەلکترۆنیەکان بۆ یاری دەرونی..
پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون سیمینارێکی تایبەت بە منداڵان و نەوجەوانان، بۆ بەڕێز (هەتاو عزیز) بە ناونیشانی (گۆڕینی یاریە ئەلکترۆنیەکان بۆ یاری دەرونی) سازدەکات، بەمەبەستی هۆشیار کردنەوەی چینی نەوجەوانان و منداڵان لە و گرفت و کێشانەی کە لە ئەنجامی زۆر بەکارهێنانی یاریە ئەلکترۆنیەکانەوە ڕوبەڕویان دەبێتەوە.شوێن : کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.کات : ۹ ی پێش نیوەڕۆ ڕۆژ : ١٠-٩-٢٠٢٤ سێ شەممە
Read More
11 September 2024 - 2:00 PM
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
سیمیناری (زیرەکی سۆزداری و نهێنی سەرکەوتن لە کەرتی تەندروستیدا)
سیمیناری (زیرەکی سۆزداری و نهێنی سەرکەوتن لە کەرتی تەندروستیدا) تێبینی: تایبەتە بە کارمەندانی کەرتی تەندروستی. کات : ٢:٠٠ی پاش نیوەڕۆ گەنجانی پێنجوێن
Read More
11 September 2024 - 10:00 AM
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
سیمیناری لێهاتووییەکانی خوێندکارانی بەشە پزیشکیەکان
سیمیناری (لێهاتووییەکانی خوێندکارانی بەشە پزیشکیەکان لە سەدەی ٢١ دا: هەلی بەدەستهێنانی کار لە داهاتوودا). د.عبدالفتاح هەورامی تێبینی : تایبەتە بە خوێندکارانی بەشە پزیشکیەکان. کات: ١٠:٠٠ی پێش نیوەڕۆ
Read More
3 September 2024 - 2:00 PM
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
سیمیناری گەنج و دەرفەتەکان.
٣-٩-٢٠٢٤ سیمینارێکی تایبەت لە ژێر ناونیشانی(گەنج و دەرفەتەکان) لە لایەن بەڕێز(د.محمد خانی) سازکرا کە تیایدا باس لە دەرفەتەکانی ژیان کرا
Read More
28 August 2024 - 2:00 PM
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
سیمیناری تایبەت بە (شێرپەنجەی مەمک) ئەنجامدرا...
لەدرێژەی چالاکیەکانی (پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون) ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٨/٨/٢٠٢٤ بەشی تەندروستی پڕۆژە سیمینارێکی دیکەی سازکرد بۆ کۆمەڵێک خاتوونی بەڕێزی بەشداربووی خولی دەف سیمینارەکە لە لایەن بەڕێزان (سۆزیار خالیدصالح-پەیوەست بەختیار رەفیق) پێشکەش کرا. ئەم سیمینارە تایبەت بوو بە (شێرپەنجەی مەمک)،بە ڤیدیۆو نووسین هۆشداری و ڕێنمایی درا بە خانمان کە چۆن پشکنینی پێش وەختە بکەن و ڕێگاکانی خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمک ئەنجام بدەن؟! سووپاس بۆ تەواوی هاوکاران لە پرۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون.. هیوای تەندروستیەکی باش و سەلامەتی بۆ هەموولایەک دەخوازین ...
Read More
28 August 2024 - 2:00 PM
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
سیمیناری کۆلێرا و مەترسی و دەرهاویشتەکانی !!
لە دوای بڵاوبونەوەی نەخۆشی کۆلێراو هاوکات هەستکردن بە مەترسی و لێکەوتەکانی لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی شارۆچکەی پێنجوێن پڕۆژەی #پێنجوێن_شاری_فێربوونهەڵدەستێت بە سازدانی سیمینارێک لەژێر ناونیشانی(مەترسی بڵاوبونەوەی نەخۆشی کۆلێرا لە سنوری پێنجوێن) بۆ بەڕێز (جمال سابیر حمەأمین) بەمەبەستی خستنەڕووی ئاستی زیانەکانی نەخۆشیەکە و ڕێگاکانی خۆپاراستن و ڕێگریکردن لەبڵاوبوونەوەی.ڕۆژ: یەکشەممەبەروار : ١-٩-٢٠٢٤کات: (٢)ی پاشنیوەڕۆشوێن : کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
Read More
24 August 2024 - 2:00 PM
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
دوووو سیمیناری تایبەت بە (شێرپەنجەی مەمک) ئەنجامدرا...
لەدرێژەی چالاکیەکانی (پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون) ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٧/٨/٢٠٢٤ بەشی تەندروستی پڕۆژە دوو سیمیناری دیکەی سازکرد بۆ کۆمەڵێک خاتوونی بەڕێزی بەشداربووی خولی گرافێک دیزاین و جواننوسی شارۆچکەی پێنجوێن سیمینارەکان لە لایەن بەڕێزان (سەیران علی-سروە حسن) پێشکەش کرا. ئەم سیمینارانە تایبەت بوو بە (شێرپەنجەی مەمک)،بە ڤیدیۆو نووسین هۆشداری و ڕێنمایی درا بە خانمان کە چۆن پشکنینی پێش وەختە بکەن و ڕێگاکانی خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمک ئەنجام بدەن؟! سووپاس بۆ تەواوی هاوکاران لە پرۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون.. هیوای تەندروستیەکی باش و سەلامەتی بۆ هەموولایەک دەخوازین ...
Read More
21 August 2024 - 2:00 PM
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
سیمیناری(نهێنی سەرکەوتن لە کاروباری کارگێڕیدا)
بەرواری ٢١-٨-٢٠٢٤ پێشکەشکردنی :(پ.ی.د.عبدالفتاح هەورامی) لە سیمینارەکەدا تیشکخرایە سەر ڕۆلی لایەنی سۆزداری لەبواری کارگێری و بەڕێوەبردن و نهێنی سەرکەوتنی فەرمانبەر لەکاری ڕۆژانەدا.
Read More
21 August 2024 - 9:00 AM
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
(چۆن ببینە کەسێکی بەرهەمدار لە کۆمەڵگەدا)
بەرواری ٢١-٨-٢٠٢٤ سیمینارێک لەژێر ناونیشانی (چۆن ببینە کەسێکی بەرهەمدار لە کۆمەڵگەدا) تایبەت بە فێرخوازانی خولی فێربوونی (دەف و جواننوسی) لە لایەن (پ.ی.د.عبدالفتاح هەورامی)ەوە پێشکەشکرا. لەم سیمینارەدا باس لە هەنگاو و قۆناغە جیاوازەکانی گەشە و پەرەپێدان و بەرپرسیارێتی تاککرا لە ژیانی خۆی و پاشان کاریگەری لەناوکۆمەڵگەدا.. لەمیانی سیمینارەکەدا منداڵێکی ژیکەڵە بە بەشداری و ووتە جوانەکانی سەرنجی ئامادەبووانی بەلایخۆیدا ڕاکێشاو، بەو هۆیەشەوە لەلایەن پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوونەوە وەک هاندانێک خەڵاتێکی پێشکەشکرا..
Read More
11 August 2024 - 2:00 PM
پێنجوێن - ناحیەی ناڵپارێز - هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی ناڵپارێز.
بە کات و تێچویەکی کەم خۆمان لە گەورەترین دوژمن دەپارێزین .. #6
هۆشیاریەکی تەندروستی گرنگ.. لە چواچێوەی پرۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون بەرواری ١١-٨-٢٠٢٤ لە لایەن بەشی تەندروستی پڕۆژەوە سیمینارێک سازکرا بە ناونیشانی (شێرپەنجەی مەمک) تایبەیت بە خانمان لە ناحیەی ناڵپارێز، لەم سیمینارەدا زانیاری تەواو خرایەڕوو بۆ خۆ پاراستن و دەرکەوتنی نیشانەکانی (شێرپەنجەی مەمک). لە کۆتایی سیمینارەکەشدا نامیلکەی خۆ پاراستن بەخشرا بە بەشداربووان. پێشکەشکردنی سیمینارەکە لە لایەن بەڕێزان:. سارا باقی محمود سۆزیار خالید ساڵح بەهیوای تەندروستی باش و سەلامەتی بۆ هەموولایەک. سوپاسی بێ پایان بۆ بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی ناڵپارێز و سەرجەم ئەم کەسایەتی و لایەنانەی هاوکاری پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوونن.
Read More
4 August 2024 - 10:00 AM
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
پاراستنی ددان دەکەینە خۆیەکی ڕۆژانە لای منداڵان.
بەمەبەستی پێدانی ڕێنمایی و هاوکات خۆپاراستن لە کلۆربوون و خراپبوونی ددانەکانمان بەرواری ٤-٨-٢٠٢٤ لە سیمینارێکی تایبەت بە ددان کە لەلایەن دکتۆرە(ژیار کریم) پزیشکی ددانەوە پێشکەشی منداڵانی خولی هاوینەی گەشەپێدانی منداڵانی پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون کرا، بابەتێکی زانستی و هاوکات بە شێواز و ڕێگەی پزیشکی منداڵانە منداڵەکان ڕێنمایی کران بە پاراستن و خزمەتکردنی ددانەکانیان تاکو دوربن لە نەخۆشی و ئازاری ددان و لەهەمانکاتیشدا لە ئەگەری بونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراوی ددانەکان ڕاستەوخۆ سەردانی نەخۆشخانە بکەن بەمەبەستی زوو چارەسەرکردنی کێشە تەندروستیەکانمان.
Read More
29 July 2024 - 10:00 AM
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
چاومان دەپارێزین..
ئەمە ناونیشانی سیمینارێکی تایبەت بە چاوبوو بەرواری ٢٩-٧-٢٠٢٤ لە میانی خولی هاوینەی گەشەپێدانی منداڵانی پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون لە لایەن خاتونی پەرستار و ئەندامی بەشی تەندروستی پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون (سیڤەر محمد) ەوە پێشکەشی منداڵانی بەشداربووی خولەکەکرا. لەم سیمینارەدا منداڵەکان ڕێنمایی کران بە شێوازی پاراستنی چاوەکانیان بەشێوازی گوفتاری و کرداری بە ڤیدیۆی ئەنیمەیشنی منداڵانە نیشانیاندرا کە چۆن ئاگاداری تەندروستی چاومان ببین، و لەکۆتایی سیمینارەکەشدا هەریەک لە منداڵەکان پشکنینی سەرەتای چاویان بۆکرا
Read More
27 July 2024 - 10:00 AM
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
منداڵەکان فێردەکەین تەندروستی خۆیان بپارێزن..
بەرواری 27-7-2024 لە چوارچێوەی (خولی هاوینەی گەشەپێدانی منداڵان) وەک بەشی تەندروستی پڕۆژەکەمان سیمینارێکی تایبەت بە شێوازی پاراستن و شتنی ددان لە لایەن خاتونی پەرستار بەڕێز (سارا باقی محمود ) پێشکەشی منداڵانی بەشداربووی خول کرا، هاوکات (فلچە و هەویری ددان) بەخشرایە هەریەکە لە منداڵانی بەشداربووی خولەکە، و لەم سیمینارەشدا بەشێوەی ڤیدیۆ و هاوکات کرداریش منداڵان ڕێنمایکران کە چۆن و بەچ بەشێوازێک ددانەکانیان خاوێن بکەنەوە و لە کلۆربون و خراپبون بیپارێزن. لە کۆتایشدا سوپاسی بەشی تەندروستی (پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون) و هاوکات سەرجەم ئەندامان و مامۆستایانی خۆبەخشی ئەم خولە گرنگ و پڕبایەخە و سەرجەم چالاکیەکانی تری پڕۆژەکەمان دەکەین.
Read More
24 July 2024 - 2:00 PM
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
پەروەردە لە سەردەمی ئێستادا ..
بەمەبەستی هەوڵدان بۆ هەنگاونان بەرەو پەروەردەیەکی تەندروست و کاریگەر بۆ تاک بەتاکی کۆمەڵگا پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون سیمینارێک بە ناونیشانی (پەروەردە لە سەردەمی ئێستادا ) بۆ بەڕێز (مامۆستا تریفە جلال صالح) ساز دەکات.تێبینی : هاتن بۆ هەمووانە (خۆشحاڵ دەبین بە ئامادەبوونتان)بەرواری: ٢٤-٧-٢٠٢٤کاتژمێر : ٢:٠٠ی پاش نیوەڕۆشوێن: پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن
Read More
1 July 2024 - 10:00 AM
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
سیمیناری ڕۆڵی خانمان لە پاراستنی ژینگەدا
ڕۆڵی خانمان لە پاراستنی ژینگەدا بەرواری ١-٧-٢٠٢٤ پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون بە هەماهەنگی فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە سیمینارێکی تایبەت بە ڕۆڵ و ئەرکی خانمان لە پاراستنی ژینگە پێشکەش بە ژمارەیەک خانمی شارۆچکەی پێنجوێن کرا، لە سیمینارەکەدا کە لەلایەن بەڕێز (سوبحان حسین حمە رشید)ەوە پێشکەش کرا کۆمەڵێک ڕێنمایی و هاوکات هۆشیاری ژینگەیی گرنگ خرانەڕو بەمەبەستی پاراستنی ژینگە و هەروەها تەندروستی ئەندامانی خێزانیش، کە خانمان ڕۆڵی گرنگ و کاریگەر و سەرەکیان تێدا هەیە، لەکۆتایشدا بڕوانامەی سوپاس و پێزانین لە لایەن پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوونەوە بەخشرایە فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە بۆ سازدانی ئەم سیمینارە ژینگەییە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون
Read More
1
2
3
4
Partners