منداڵەکان فێردەکەین تەندروستی خۆیان بپارێزن..

٢٧ تەممووز ٢٠٢٤ - ١٠:٠٠ پێش نیوەڕۆ
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.

 
بەرواری 27-7-2024 لە چوارچێوەی (خولی هاوینەی گەشەپێدانی منداڵان) وەک بەشی تەندروستی پڕۆژەکەمان سیمینارێکی تایبەت بە شێوازی پاراستن و شتنی ددان لە لایەن خاتونی پەرستار بەڕێز (سارا باقی محمود ) پێشکەشی منداڵانی بەشداربووی خول کرا، هاوکات (فلچە و هەویری ددان) بەخشرایە هەریەکە لە منداڵانی بەشداربووی خولەکە، و لەم سیمینارەشدا بەشێوەی ڤیدیۆ و هاوکات کرداریش منداڵان ڕێنمایکران کە چۆن و بەچ بەشێوازێک ددانەکانیان خاوێن بکەنەوە و لە کلۆربون و خراپبون بیپارێزن.
لە کۆتایشدا سوپاسی بەشی تەندروستی (پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون) و هاوکات سەرجەم ئەندامان و مامۆستایانی خۆبەخشی ئەم خولە گرنگ و پڕبایەخە و سەرجەم چالاکیەکانی تری پڕۆژەکەمان دەکەین.

هاوبەشەکان