
چاومان دەپارێزین..
٢٩ تەممووز ٢٠٢٤ - ١٠:٠٠ پێش نیوەڕۆ
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
ئەمە ناونیشانی سیمینارێکی تایبەت بە چاوبوو بەرواری ٢٩-٧-٢٠٢٤ لە میانی خولی هاوینەی گەشەپێدانی منداڵانی پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون لە لایەن خاتونی پەرستار و ئەندامی بەشی تەندروستی پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون (سیڤەر محمد) ەوە پێشکەشی منداڵانی بەشداربووی خولەکەکرا. لەم سیمینارەدا منداڵەکان ڕێنمایی کران بە شێوازی پاراستنی چاوەکانیان بەشێوازی گوفتاری و کرداری بە ڤیدیۆی ئەنیمەیشنی منداڵانە نیشانیاندرا کە چۆن ئاگاداری تەندروستی چاومان ببین، و لەکۆتایی سیمینارەکەشدا هەریەک لە منداڵەکان پشکنینی سەرەتای چاویان بۆکرا