
سیمیناری تایبەت بە (شێرپەنجەی مەمک) ئەنجامدرا...
٢٨ ئاب ٢٠٢٤ - ٢:٠٠ پاش نیوەڕۆ
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
لەدرێژەی چالاکیەکانی (
پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون)
ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٨/٨/٢٠٢٤ بەشی تەندروستی پڕۆژە سیمینارێکی دیکەی سازکرد بۆ کۆمەڵێک خاتوونی بەڕێزی بەشداربووی خولی دەف


سیمینارەکە لە لایەن بەڕێزان (سۆزیار خالیدصالح-پەیوەست بەختیار رەفیق) پێشکەش کرا.
ئەم سیمینارە تایبەت بوو بە (شێرپەنجەی مەمک)،بە ڤیدیۆو نووسین هۆشداری و ڕێنمایی درا بە خانمان کە چۆن پشکنینی پێش وەختە بکەن و ڕێگاکانی خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمک ئەنجام بدەن؟!
سووپاس بۆ تەواوی هاوکاران لە پرۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون..
هیوای تەندروستیەکی باش و سەلامەتی بۆ هەموولایەک دەخوازین ...