سەرەکی
ئاگادارینامەکان
بوارەکان
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
چالاکی
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
پڕۆژەکان
دەربارەی ئێمە
دەربارەی پڕۆگرام
دەربارەی پێنجوێن
گەلەری
پەیوەندی
سیستەم
تاریک
ڕووناک
Ku
English
کوردی
العربية
سەرەکی
بوارەکان
ئاگادارینامەکان
چالاکی
پڕۆژەکان
دەربارەی پڕۆگرام
دەربارەی پێنجوێن
گەلەری
پەیوەندی
ئاگادارینامەکان
سەرەکی / ئاگادارینامەکان
ئاگادارینامە
پێنجوێن شاری فێربوون
هەموو
کۆڕ
سیمینار
خول (کۆرس)
کۆنسێرت
دیدار
وۆرکشۆپ
٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٣:٣٠ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
سیمیناری "مرۆڤ دەستباربێت نەک بار" لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن بەڕێوەچوو
٩ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە چوارچێوەی خولی پیشەیی دروومانی جلی پیاوان سیمینارێکی تایبەت بە ناونیشانی "مرۆڤ دەستباربێت نەک بار" لە هۆڵی پێنجوێن شاری فێربوون لە نهۆمی دووەمی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن پێشکەشکرا. مامۆستا کەمال بناوەسوتەیی وەک پێشکەشکاری ئەم سیمینارە، باسی گرنگی پەروەردەی مرۆڤ و پەرەپێدانی کەسایەتی کرد، جەختی لەوە کردەوە کە سەرمایەی ڕاستەقینە لە هاوکاری و یارمەتیدانی مرۆڤدایە نەک لە دروستکردنی ئەرک بۆ کۆمەڵگە و بەرانبەر. ئەم چالاکییە بەشێکە لە بەرنامەی فێرکاری و پەرەپێدانی کەسێتی کە لە پێنجوێن بەردەوام پێشکەش بە هاوڵاتیانی پێنجوێن دەکرێت.
زیاتر بخوێنەوە
٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
سیمینارێکی تایبەت لەبارەی کۆنترۆڵکردنی شەکرە لە پێنجوێن
لەچوارچێوەی چالاکییە بەردەوامەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، سیمینارێکی تایبەت لەلایەن دکتۆر (مەزن جەمیلە)وە، کە پزیشکی گشتی و چالاکوانی بواری خۆراک و شەکرەیە، ڕێکدەخرێت. ئەم سیمینارە لە ژێر ناونیشانی"نەخۆشی شەکرە چی بخوات ؟ " ، ڕۆژی چوارشەممە لە بەرواری ٨-١٠-٢٠٢٥، کاتژمێر ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی پێنجوێن شاری فێربوون بەڕێوەدەچێت.وردەکاری چالاکییەکەناونیشان: چۆن کۆنتڕۆڵی ئاستی شەکرەی لەشمان بکەینپێشکەشکار: دکتۆر مەزن جەمیلەپزیشکی گشتی و چالاکوانی بواری خۆراک و شەکرەکات و شوێنبەروار: چوارشەممە، ٨-١٠-٢٠٢٥کات: کاتژمێر ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆشوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێننهۆمی دووەم - هۆڵی پێنجوێن شاری فێربووندەربارەی سیمینارەکەئەم سیمینارە تایبەتە بە:ناسینی شێوازە دروستەکانی کۆنترۆڵکردنی شەکرەڕێنماییە پزیشکییەکان بۆ ژیانێکی تەندروست وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی بەشداربووان
زیاتر بخوێنەوە
١٠ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ١٠:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
تەندروستی خانمان، تەندروستی کۆمەڵگەیە
سیمینارێکی تایبەتی دەربارەی شێرپەنجەی مەمک لە پێنجوێن زانیاری چالاکی بەروار: ١٠-٩-٢٠٢٥ شوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن نهۆمی دووەم، هۆڵی پێنجوێن شاری فێربوون ناوەڕۆکی سیمینار لە چوارچێوەی بەشی تەندروستی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، سیمینارێکی تایبەتی بەسەرهات لەسەر شێرپەنجەی مەمک بۆ خانمان بەشداری خولەکانی فێربوونی دەف و جواننووسی ئەنجام دەدرێت. ئامانجەکانی سیمینار بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری خانمان پێدانی ڕێنمایی پزیشکی تایبەت دانانی هۆشداری سەبارەت بە نەخۆشییە بەربڵاوە پێشکەشکار گوڵان کەمال راهێنەری باوەڕپێکراوی پێنجوێن شاری فێربوون سوپاس و پێزانین بۆ گوڵان کەمال بۆ پێشکەشکردنی ئەم سیمینارە گرینگە بەڕێز لوقمان لەتیف سەرپەرشتیاری بەشی تەندروستی پڕۆگرام
زیاتر بخوێنەوە
٢٣ تەممووز ٢٠٢٥ - ١٠:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
سیمیناری هۆشیاری هاتوچۆ بۆ بەشی منداڵانی پرۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون.
٢٣-٧-٢٠٢٥ - چوار شەممە لە لایەن ڕێپێدراوی هاوتوچۆ (ئارام حسین علی) بە هاوکاری بەشی هاتوچۆی پێنجوێن ناساندن و پیشاندانی هێماکانی هاتۆچۆ مەبەست لێ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری منداڵان لە هاتوچۆ و پاراستنی لە شەقامەکان. پاش کۆتاییهاتنی وانەکە لەلایەن بۆردی باڵای پرۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە سوپاس و ڕێز بەخشرایە بەڕێز ڕێپێدراوی هاوتوچۆ (ئارام حسین علی)
زیاتر بخوێنەوە
٢٤ تەممووز ٢٠٢٥ - ٩:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
سیمینارێک دەربارەی کاریگەری زیرەکی دەستکرد لەسەر پەروەردە لە پێنجوێن ئەنجام دەدرێت
پڕۆفیسۆر دکتۆرە نەهلە محەمەد سەعید سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی "شۆڕشی فێربوونی زیرەک: چۆن زیرەکی دەستکرد پەروەردە دووبارە دروست دەکاتەوە؟" پێشکەش دەکات.ئەم سیمینارە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٤/٧/٢٠٢٥ لە کاتژمێر ٩ی پێش نیوەڕۆ لە هۆڵی پێنجوێن شاری فێربوون لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن بەڕێوە دەچێت.سیمینارەکە بە تایبەتی بۆ مامۆستایان، سەرپەرشتیاران، کەرتی پەروەردە و هەموو چین و توێژەکان ئامادە کراوە، کە تێیدا باس لە گۆڕانکارییەکانی زیرەکی دەستکرد لە بواری پەروەردەدا و کاریگەری لەسەر شێوازەکانی فێربوون و فێرکردن دەکرێت.ئەم سیمینارە لەچوارچێوەی چالاکییەکانی پێنجوێن شاری فێربوون بەڕێوە دەچێت و دەرفەتێکی گرنگە بۆ ئاشنابوون بە نوێترین شێوازەکانی بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیا لە پەروەردەدا.
زیاتر بخوێنەوە
٢٠ تەممووز ٢٠٢٥ - ١٠:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
سیمیناری "فریاگوزاری سەرەتایی جەستەیەکی سەلامەت بۆ جگەرگۆشەکانمان دابین دەکات"
#4 لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و لەژێر درووشمی "فریاگوزاری سەرەتایی جەستەیەکی سەلامەت بۆ جگەرگۆشەکانمان دابین دەکات"، بەشی تەندروستی دوو سیمیناری تایبەتی بۆ منداڵانی بەشداربوو لە خولی هاوینە گەشەپێدانی منداڵان پێشکەش کرد.ئەم سیمینارانە کە لەلایەن هەردوو ڕاهێنەری پڕۆگرامەکە، (گوڵان کەمال و ئەندێشە بەختیار) بەڕێوە چوون، ڕۆژی یەک شەممە لە کاتژمێر ٩:٣٠ی بەیانی لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ئەنجام درا.ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی گرنگی پێدان بە تەندروستی منداڵان و زیادکردنی هۆشیارییە جیاوازەکانە سەبارەت بە فریاگوزاری سەرەتایی، کە مەبەست لێی خۆپاراستن و پارێزگاریکردنی جەستەیەکی سەلامەتە بۆ نەوەی داهاتووە.
زیاتر بخوێنەوە
٣٠ حوزەیران ٢٠٢٥ - ١٠:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
سیمیناری "چۆن ژیانمان واتادار بکەین؟" لە پێنجوێن بەڕێوەچوو.
لە چوارچێوەی پڕۆگرامی فێرکردنی بەردەوامی شاری فێربوون، سیمیناریکی تایبەت لەژێر ناونیشانی "چۆن ژیانمان واتادار بکەین؟" لە شاری پێنجوێن بەڕێوەچوو. ئەم سیمینارە گرنگە لەلایەن پ.ی.دکتۆر عەبدولفەتاح هەورامیەوە پێشکەشکرا، کە بە شارەزایی و ئەزموونی فراوانی خۆیدا بابەتەکەی بە شێوەیەکی جوان و سەرنجڕاکێش بۆ بەشداربووان ڕوونکردەوە. ئەم سیمینارە بەشێک بوو لە پڕۆگرامە فێرکردنییەکانی پێنجوێن شاری فێربوون، کە ئامانجی گەشەپێدانی توانا کەسایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی هاوڵاتیانە. بابەتی "چۆن ژیانمان واتادار بکەین؟" یەکێکە لە گرنگترین بابەتەکان کە پەیوەندی بە کوالیتی ژیان و دۆزینەوەی مانا و ئامانج لە ژیاندا هەیە. ئەم سیمینارە تایبەت بوو بە خانمانی بەشداربووی خولی درومانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، کە بەدەرفەتێکی نایابی دەزانین بۆ: - فێربوونی شێوازی نوێی بیرکردنەوە لەسەر ئامانجەکانی ژیان. - باسکردنی ڕێگاکانی دۆزینەوەی مانا لە ڕۆژانەی ژیان. - بەرزکردنەوەی ئاستی خۆناسین و خۆگەشەپێدان. ئەم سیمینارە ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە گەشەپێدانی توانا کەسایەتییەکانی ئەو خانمانەی بەشداری خولی درومان دەکەن، کە کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر ئاستی فێربوون و پەرەپێدانی کەسایەتییان.
زیاتر بخوێنەوە
٣٠ حوزەیران ٢٠٢٥ - ١٠:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
سیمینارێک بۆ مامۆستایانی ئایینی سەبارەت بە زیرەکی دەستکرد لە پێنجوێن ئەنجام درا.
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون سیمینارێکی تایبەت و گرنگی سەبارەت بە (زیرەکی دەستکرد)ڕێکخست کە بە تایبەتی بۆ مامۆستایانی ئایینی شارۆچکەکە ڕێکخرابوو. - پێشکەشکار:پ.ی.دکتۆر محمدخانی - بابەت: زیرەکی دەستکرد و کارلێک و کارتێکەرەکانی لە گوتار و پەیامی ئایینیدا. ئەم سیمینارە ڕۆڵێکی گرنگی دەگێڕێت لە: - نوێکردنەوەی زانیاری مامۆستایان دەربارەی تەکنەلۆژیا نوێ. - باشترکردنی جۆری فێرکردن و فێربوون. - ئامادەکردنی مامۆستایان بۆ. ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی سەردەم. - بەکارهێنانی ڕێگاکانی نوێ لە پڕۆسەی ووتار و پەیامی ئایینیدا. ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی پلانی گەشەپێدانی پیشەیی مامۆستایان و بەرزکردنەوەی کوالیتی ووتار و پەیامی مامۆستایانی ئایینیە پێشکەش کرا.
زیاتر بخوێنەوە
٢٩ حوزەیران ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
سیمینارێک دەربارەی زیرەکی دەستکرد و کاریگەرییەکانی لەسەر ژیانی مرۆڤ بەڕێوەچوو
پسپۆڕێکی زیرەکی دەستکرد ڕۆشنایی خستە سەر گرنگترین بابەتەکانی ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە لە هەوڵێکدا بۆ بەرزکردنەوەی ئاگاداری و زانیاری خەڵک لەبارەی یەکێک لە گرنگترین تەکنەلۆژیاکانی سەردەمی ئێمە، سیمینارێکی تایبەت بەڕێوەچوو بەناونیشانی "زیرەکی دەستکرد و کاریگەرییەکانی لەسەر بوارەکانی ژیان". سیمینارەکە لەلایەن (مامۆستا هیوا عمر حسن)ەوە پێشکەش کرا، کە خاوەنی بڕوانامەی ماستەری زیرەکی دەستکردە و پسپۆڕیتی زۆری لەم بوارەدا هەیە. ناوەڕۆکی سیمینارەکە سیمینارەکە تیشکی خستە سەر: - پێناسە و بنەماکانی زیرەکی دەستکرد - جۆرەکانی زیرەکی دەستکرد و بەکارهێنانەکانی - کاریگەری ئەم تەکنەلۆژیایە لەسەر بوارە جیاوازەکانی ژیان وەک: - تەندروستی و چارەسەری نەخۆشی - پەروەردە و فێرکردن - بازرگانی و ئابووری - هونەر و داهێنان - کارەکان و بازاڕی کار لەگەڵ چەندین بواری دیکەی ژیان. ئەم سیمینارە لە کاتێکدا بەڕێوەچوو کە زیرەکی دەستکرد بووەتە بەشێکی جیانەکراوەی ژیانی ڕۆژانەمان، لە تەلەفۆنە زیرەکەکانەوە تا سیستەمە پێشکەوتووەکانی چارەسەری و بەڕێوەبردن. ئەم جۆرە سیمینارانە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە ئامادەکردنی کۆمەڵگا بۆ ئایندەیەکی پڕ لە تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد
زیاتر بخوێنەوە
٢٤ حوزەیران ٢٠٢٥ - ١٠:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
سێ سیمیناری فریاگوزاری سەرەتایی لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون پێشکەش دەکرێت.
#1 #2 #3 سێ سیمیناری فریاگوزاری سەرەتایی لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون پێشکەش دەکرێت. پێنجوێن - ڕۆژی سێ شەممە بەشی تەندروستی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ئەمڕۆ هەنگاوێکی گرنگی لە بواری زانیاری تەندروستیدا ناوە، بە پێشکەشکردنی سێ سیمیناری تایبەت بە فریاگوزاری سەرەتایی بۆ بەشداربووانی خولی درومانی ئەم پڕۆگرامە. ئەم سیمینارانە لە دوکاتی جیاوازدا و لە سێ هۆڵدا ئەنجام دران، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری بەشداربووان لە بواری یارمەتیدانی پێویستی فریاکەوتندا ڕێکخرابوو. ناوەڕۆکی سیمینارەکان: بەسوپاس و پێزانینەوە پێنج خاتونی ڕاهێنەری خۆبەخش و شارەزا لە بواری فریاگوزاری سەرەتایی بەرپرسیارێتی پێشکەشکردنی ئەم سیمینارانەیان وەرگرت ئەوانیش: ١-گوڵان کەمال ٢-سارا ئەحمەد ٣-ژیلا عبدالرحمن ٤-شاگوڵ ڕەشید ٥-نگین لەتیف زۆر سوپاس بۆ کاک (لقمان لەتیف) سەرپەرشتیاری بەشی تەندروستی وە لە ماوەی ئەم چالاکیانەدا باس لە چوار بابەتی سەرەکی کرا: ١. سوتان ڕێنمایی و ڕێکارەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ قوربانی سوتان و چۆنیەتی یارمەتیدانی قوربانی ٢. شکان فێرکردنی شێوازەکانی دیاریکردن و چارەسەرکردنی شکانی ئێسقان لە کاتی فریاکەوتندا. ٣. خنکان ڕاهێنان بۆ فریاکەوتنی حاڵەتەکانی خنکان بە ڕێگای جیاواز. ٤. بڕین ڕۆشنکردنەوە لەسەر چۆنیەتی وەستاندنی خوێنڕژان و پاراستنی برین. گرنگی ئەم چالاکیە: ئەم چالاکیە تایبەتە وەکو بەشێک لە پڕۆگرامی گشتی پێنجوێن شاری فێربوون دێت کە بە ئامانجی فراوانکردنی زانیاری بەشداربووان لە بوارە جیاوازەکانی ژیان، بەتایبەتی تەندروستی و فریاگوزاری ڕێکخراوە. بەم چالاکیە خانمانی بەشداربوو توانایان بەدەستهێنا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ حاڵەتە فریاکەوتنەکان تا گەیشتنی یارمەتی پزیشکی، کە ئەمەش ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە پاراستنی ژیانی خەڵک.
زیاتر بخوێنەوە
١ حوزەیران ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
سیمینارێک لەسەر کاریگەری ئەفکار لەسەر تەندروستی دەروونی لە پێنجوێن بەڕێوە دەچێت
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون سیمینارێکی تایبەت بەڕێوەدەبات لەسەر بابەتی "چۆن ئەفکارەکانمان ئەتوانن نەخۆشمان بخەن، ئاوهاش ئەتوانن ساڕێژمان بکەن".ئەم سیمینارە لە لایەن بەڕێز محمد مام غەفوور، شارەزای بواری جوڵەی وەرزشی و گۆڕینی ستایلی ژیان، خاوەنی بڕوانامەی ئەکادیمی (بریجمەن) لە ووڵاتی هۆڵەندا، پێشکەش دەکرێت.ئەم سیمینارە ئامانجی ئەوەیە کە هاوڵاتیان ئاگادار بکاتەوە لە:- کاریگەری ئەفکاری نەرێنی لەسەر تەندروستی جەستەیی و دەروونی- ڕێگاکانی بەرەنگاربوونەوەی بیرکردنەوەی نەرێنی- شێوازەکانی گۆڕینی ستایلی ژیان بۆ باشترکردنی تەندروستی گشتیدەربارەی پێشکەشکار:بەڕێز محمد مام غەفوور خەڵکی شارۆچکەی پێنجوێنە و ڕاهێنەرە لە بواری گۆڕینی ستایلی ژیان و تەندروستی دەروونی. خاوەنی بڕوانامەی ئەکادیمی (بریجمەن)ی ووڵاتی هۆڵەندایە و ئەزموونێکی فراوانی هەیە لە بواری ڕاهێنانی جوڵەی وەرزشی و تەکنیکەکانی گۆڕینی ستایلی ژیان، هەروەها ماوەی ٢٣ ساڵە لەوڵاتی هۆڵەندا دەژی- ڕۆژ: یەک شەممە- ڕێکەوت: ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥- کات: کاتژمێر ٢:٠٠ی پاش نیوەڕۆ شوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
زیاتر بخوێنەوە
٢٩ ئایار ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
"گیانی وەرزشی ولێبوردەیی وانەیەک بۆ ژیان"
"گیانی وەرزشی ولێبوردەیی وانەیەک بۆ ژیان"ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٩/٥/٢٠٢٥ لە کاتژمێر ٢:٠٠ی پاش نیوەڕۆ لە نهۆمی دووەمی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن لەلایەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە سیمینارێک لەژێر ناونیشانی "گیانی وەرزشی ولێبوردەیی وانەیەک بۆ ژیان" بۆ بەڕێز دکتۆر محمدخانی ئەنجام دەدرێت.ئەم سیمینارە تایبەتە لەسەر یەکێک لە گرنگترین بابەتەکانی ژیانی مرۆڤ کە بریتییە لە گیانی وەرزشی و لێبوردەیی و چۆنیەتی وەرگرتنی وانە و ئەزموونی ئەرێنی لە ژیانی ڕۆژانەدا. ئەم بابەتە بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت لە ژیانیاندا بە ڕۆحێکی بەرز و لێبوردەیی ڕووبەڕووی گرفت و کێشەکان ببنەوە گرنگ و پێویستە.لەم سیمینارەدا باس لە گرنگی گیانی وەرزشی و چۆنیەتی جێبەجێکردنی لە ژیانی ڕۆژانەدا دەکرێت، هەروەها ڕۆڵی لێبوردەیی لە دروستکردنی کەسایەتییەکی بەهێز و بەرگەگرتن لە ئاستەنگەکانی ژیان شی دەکرێتەوە. ئەم بابەتە زۆر گرنگە بۆ هەموو تەمەنێک و هەموو پیشەیەک، چونکە گیانی وەرزشی و لێبوردەیی بنەماکانی سەرکەوتن و ئاسودەیی دەروونین.سیمینارەکە بۆ هەموو ئەو کەسانەیە کە خۆشەویستی وەرزش و خوێندنەوەی کتێبی ژیان و بەدواداچوونی باشترین ڕێگاکانی ژیان دەکەن، هەروەها بۆ مامۆستایان، قوتابیان، دایک و باوکان، کارمەندان و هەموو ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت لە ژیانیاندا بە ڕۆحێکی گەورە و لێبوردەیی بەرەو پێشەوە بڕۆن.هاتن بۆ هەمووانە، هەر کەسێک دەتوانێت ئامادەبێت و سوودمەند بێت لەم دەرفەتە گرنگەی فێربوون و پێگەیشتنی زیاتر لەسەر ئەم بابەتە گرنگەی ژیان. ئەمە دەرفەتێکی نایابە بۆ هەموان کە بتوانن وانەیەکی گرنگ لە ژیان فێربن.
زیاتر بخوێنەوە
٨ ئایار ٢٠٢٥ - ٩:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
سیمیناری "لە مینبەرەوە بۆ کۆمەڵگا، تێڕوانینێکی پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی"
ڕۆژی پێنجشەممە،ڕێکەوتی ٨-٥-٢٠٢٥ سیمینارێکی تایبەت بە مامۆستایانی ئاینی بە ناونیشانی "لە مینبەرەوە بۆ کۆمەڵگا، تێڕوانینێکی پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی" لە شارۆچکەی پێنجوێن بەڕێوەچوو. ئەم چالاکیە لەلایەن بەڕێز دکتۆر محەممەدخانیەوە پێشکەش کرا بەبەشداری ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئاینی شارۆچکەکە. ئامانج لەم سیمینارە بریتیبوو لە: - ڕۆڵی مامۆستایانی ئاینی لە پەروەردەکردنی کۆمەڵگا. - پەیوەندیکردنی ئایین لەگەڵ پێداویستییە کۆمەڵایەتییەکانی سەردەم. - ڕێگەکارەکانی مامۆستایان بۆ ڕووبەڕووبونەوە و ئاگاداربوون لە پێشکەوتنەکانی سەردەم و بەتایبەت سود و گرفت و ئاریشەکانی زیرەکی دەستکرد لە ئێستا.
زیاتر بخوێنەوە
٢٠ شوبات ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
سیمیناری باوەڕبەخۆبوون
ڕاهێنەر بەڕێز(ئاراس پێنجوێنی) "ڕاهێنەر و هەڵگری (بڕوانامەی (TOT) وبڕوانامەی بەکالۆریۆس لە کارگێڕیدا و ئەندامی ئەکادیمی جیهانی (GATQ) بۆ ڕاهێنان و بڕوانامەی پەیمانگەی ئەمریکی بۆ پەروەردەی کرداری" سیمینارێکی گرنگ پێشکەش دەکات لەژێر ناونیشانی "باوەڕ بەخۆبوون".لە سیمینارەکەدا ڕاهێنەر ئەم بابەتانە شرۆڤە دەکات:- چۆنیەتی بەهێزکردنی متمانە بە خۆبوون- تەکنیکە نوێیەکانی سەرکەوتن- چۆنیەتی دەربازبوون لە بیرکردنەوەی نەرێنی- ڕێگاکانی گەیشتن بە ئامانجەکانبەشداریکردن لەم سیمینارە دەرفەتێکی باشە بۆ هەموو ئەو کەسانەی دەیانەوێت گۆڕانکاری ئەرێنی لە ژیانیاندا دروست بکەن.تێبینی: هـــــــاتــــــن بــــــــۆ هــــــەمــــــوانــــــەڕێکەوت: ٢٠-٢-٢٠٢٥.ڕۆژ: پێنج شەممە.کات: ٢ی پاش نیوەڕۆ.شوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
زیاتر بخوێنەوە
٨ شوبات ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
سیمیناری سەردەمێکی نوێ بۆ ماتۆرسوارەکانی پێنجوێن..
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، بەمەبەستی گرنگیدان بە گەنجان و بەدیاریکراویش گەنجانی ماتۆڕسوار وەک چینێکی کاریگەر و گرنگی کۆمەڵگە، سیمینارێک بۆ بەڕێز (پ.ی. دکتۆر محمدخانی) سازدەکات لە ژێر ناونیشانی (سەردەمێکی نوێ بۆماتۆرسوارەکانی پێنجوێن) .ئەم چالاکییە هەنگاوێکی گرنگە لە پێناو هۆشیارکردنەوەی گەنجان سەبارەت بە بەکارهێنان و شێوازی مامەڵە و هەڵسوکەوتی گەنجانی پێنجوێن لە کۆمەڵگەدا و هاوکات بەمەبەستی هۆشداری پێدانییان و پاراستنیان لە هەر ئەگەر و ڕووداوێکی نەخوازراو کە ڕوبەڕویان دەبێتەوە.ئەم هەنگاوە نیشاندەری ئەو ڕاستییەیە کە شاری پێنجوێن گرنگییەکی تایبەت دەدات بە سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە. هەروەها ئەمە دەرفەتێکە بۆ گەیاندنی زانیاری گرنگ بە گەنجان سەبارەت بە چۆنیەتی بەشداریکردنیان لە بونیاتنانی داهاتوویەکی پرشنگدار لە کۆمەڵگەدا.تێبینی: هاتن بۆ هەمووانە..ڕۆژ: شەممەڕێکەوت: ٨-٢-٢٠٢٥کات : ٢:٠٠ی پاش نیوەڕۆشوێن: پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
زیاتر بخوێنەوە
1
2
3
4
هاوبەشەکان