
پاراستنی ددان دەکەینە خۆیەکی ڕۆژانە لای منداڵان.
٤ ئاب ٢٠٢٤ - ١٠:٠٠ پێش نیوەڕۆ
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
بەمەبەستی پێدانی ڕێنمایی و هاوکات خۆپاراستن لە کلۆربوون و خراپبوونی ددانەکانمان بەرواری ٤-٨-٢٠٢٤ لە سیمینارێکی تایبەت بە ددان کە لەلایەن دکتۆرە(ژیار کریم) پزیشکی ددانەوە پێشکەشی منداڵانی خولی هاوینەی گەشەپێدانی منداڵانی پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون کرا، بابەتێکی زانستی و هاوکات بە شێواز و ڕێگەی پزیشکی منداڵانە منداڵەکان ڕێنمایی کران بە پاراستن و خزمەتکردنی ددانەکانیان تاکو دوربن لە نەخۆشی و ئازاری ددان و لەهەمانکاتیشدا لە ئەگەری بونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراوی ددانەکان ڕاستەوخۆ سەردانی نەخۆشخانە بکەن بەمەبەستی زوو چارەسەرکردنی کێشە تەندروستیەکانمان.