
سیمیناری "چۆن ژیانمان واتادار بکەین؟" لە پێنجوێن بەڕێوەچوو.
٣٠ حوزەیران ٢٠٢٥ - ١٠:٠٠ پێش نیوەڕۆ
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
لە چوارچێوەی پڕۆگرامی فێرکردنی بەردەوامی شاری فێربوون، سیمیناریکی تایبەت لەژێر ناونیشانی "چۆن ژیانمان واتادار بکەین؟" لە شاری پێنجوێن بەڕێوەچوو.
ئەم سیمینارە گرنگە لەلایەن پ.ی.دکتۆر عەبدولفەتاح هەورامیەوە پێشکەشکرا، کە بە شارەزایی و ئەزموونی فراوانی خۆیدا بابەتەکەی بە شێوەیەکی جوان و سەرنجڕاکێش بۆ بەشداربووان ڕوونکردەوە.
ئەم سیمینارە بەشێک بوو لە پڕۆگرامە فێرکردنییەکانی پێنجوێن شاری فێربوون، کە ئامانجی گەشەپێدانی توانا کەسایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی هاوڵاتیانە. بابەتی "چۆن ژیانمان واتادار بکەین؟" یەکێکە لە گرنگترین بابەتەکان کە پەیوەندی بە کوالیتی ژیان و دۆزینەوەی مانا و ئامانج لە ژیاندا هەیە.
ئەم سیمینارە تایبەت بوو بە خانمانی بەشداربووی خولی درومانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، کە بەدەرفەتێکی نایابی دەزانین بۆ:
- فێربوونی شێوازی نوێی بیرکردنەوە لەسەر ئامانجەکانی ژیان.
- باسکردنی ڕێگاکانی دۆزینەوەی مانا لە ڕۆژانەی ژیان.
- بەرزکردنەوەی ئاستی خۆناسین و خۆگەشەپێدان.
ئەم سیمینارە ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە گەشەپێدانی توانا کەسایەتییەکانی ئەو خانمانەی بەشداری خولی درومان دەکەن، کە کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر ئاستی فێربوون و پەرەپێدانی کەسایەتییان.