
سیمینارێک بۆ مامۆستایانی ئایینی سەبارەت بە زیرەکی دەستکرد لە پێنجوێن ئەنجام درا.
٣٠ يونيو ٢٠٢٥ - ١٠:٠٠ صباحاً
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون سیمینارێکی تایبەت و گرنگی سەبارەت بە (زیرەکی دەستکرد)ڕێکخست کە بە تایبەتی بۆ مامۆستایانی ئایینی شارۆچکەکە ڕێکخرابوو.
- پێشکەشکار:پ.ی.دکتۆر محمدخانی
- بابەت: زیرەکی دەستکرد و کارلێک و کارتێکەرەکانی لە گوتار و پەیامی ئایینیدا.
ئەم سیمینارە ڕۆڵێکی گرنگی دەگێڕێت لە:
- نوێکردنەوەی زانیاری مامۆستایان دەربارەی تەکنەلۆژیا نوێ.
- باشترکردنی جۆری فێرکردن و فێربوون.
- ئامادەکردنی مامۆستایان بۆ. ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی سەردەم.
- بەکارهێنانی ڕێگاکانی نوێ لە پڕۆسەی ووتار و پەیامی ئایینیدا.
ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی پلانی گەشەپێدانی پیشەیی مامۆستایان و بەرزکردنەوەی کوالیتی ووتار و پەیامی مامۆستایانی ئایینیە پێشکەش کرا.