الإعلانات

الرئيسية / الإعلانات

الإعلان

بنجوين مدينة التعلم

٨ أكتوبر ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ صباحاً
بنجوين - مكتبة بنجوين العامة - الطابق الثاني

سيمينار خاص حول السيطرة على مرض السكري

في إطار الأنشطة المستمرة لبرنامج مدينة بنجوين للتعلّم، يُقام سيمينار خاص حول السيطرة على مرض السكري، يقدّمه الدكتور مزن جميلة، الطبيب العام والناشط في مجال التغذية والسكري.يُعقد هذا السيمينار تحت عنوان:"ما الذي يثير مرض السكري؟"وذلك يوم الأربعاء، الموافق 8 تشرين الأول (أكتوبر) 2025، في تمام الساعة الثانية بعد الظهر، في قاعة بنجوين في الطابق الثاني من المكتبة العامة في مدينة بنجوين.تفاصيل النشاط:العنوان: كيف نتحكّم بمستوى السكر في أجسامناالمحاضر: الدكتور مزن جميلةالطبيب العام والناشط في مجال التغذية والسكريالزمان والمكان:التاريخ: الأربعاء، 8 تشرين الأول 2025الوقت: الساعة 2:00 بعد الظهرالمكان: المكتبة العامة في مدينة بنجوين الطابق الثاني قاعة بنجوينحول السيمينار:يهدف هذا السيمينار إلى:التعرف على الأساليب السليمة للسيطرة على مرض السكريتقديم إرشادات طبية لحياة صحية ومتوازنة الإجابة على أسئلة المشاركين واستفساراتهم
٢٤ يوليو ٢٠٢٥ - ٩:٠٠ صباحاً
بنجوين - مكتبة بنجوين العامة - الطابق الثاني
٣٠ يونيو ٢٠٢٥ - ١٠:٠٠ صباحاً
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم

سیمیناری "چۆن ژیانمان واتادار بکەین؟" لە پێنجوێن بەڕێوەچوو.

لە چوارچێوەی پڕۆگرامی فێرکردنی بەردەوامی شاری فێربوون، سیمیناریکی تایبەت لەژێر ناونیشانی "چۆن ژیانمان واتادار بکەین؟" لە شاری پێنجوێن بەڕێوەچوو. ئەم سیمینارە گرنگە لەلایەن پ.ی.دکتۆر عەبدولفەتاح هەورامیەوە پێشکەشکرا، کە بە شارەزایی و ئەزموونی فراوانی خۆیدا بابەتەکەی بە شێوەیەکی جوان و سەرنجڕاکێش بۆ بەشداربووان ڕوونکردەوە. ئەم سیمینارە بەشێک بوو لە پڕۆگرامە فێرکردنییەکانی پێنجوێن شاری فێربوون، کە ئامانجی گەشەپێدانی توانا کەسایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی هاوڵاتیانە. بابەتی "چۆن ژیانمان واتادار بکەین؟" یەکێکە لە گرنگترین بابەتەکان کە پەیوەندی بە کوالیتی ژیان و دۆزینەوەی مانا و ئامانج لە ژیاندا هەیە. ئەم سیمینارە تایبەت بوو بە خانمانی بەشداربووی خولی درومانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، کە بەدەرفەتێکی نایابی دەزانین بۆ: - فێربوونی شێوازی نوێی بیرکردنەوە لەسەر ئامانجەکانی ژیان. - باسکردنی ڕێگاکانی دۆزینەوەی مانا لە ڕۆژانەی ژیان. - بەرزکردنەوەی ئاستی خۆناسین و خۆگەشەپێدان. ئەم سیمینارە ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە گەشەپێدانی توانا کەسایەتییەکانی ئەو خانمانەی بەشداری خولی درومان دەکەن، کە کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر ئاستی فێربوون و پەرەپێدانی کەسایەتییان.
٣٠ يونيو ٢٠٢٥ - ١٠:٠٠ صباحاً
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
٢٩ يونيو ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ مساءً
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم

سیمینارێک دەربارەی زیرەکی دەستکرد و کاریگەرییەکانی لەسەر ژیانی مرۆڤ بەڕێوەچوو

پسپۆڕێکی زیرەکی دەستکرد ڕۆشنایی خستە سەر گرنگترین بابەتەکانی ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە لە هەوڵێکدا بۆ بەرزکردنەوەی ئاگاداری و زانیاری خەڵک لەبارەی یەکێک لە گرنگترین تەکنەلۆژیاکانی سەردەمی ئێمە، سیمینارێکی تایبەت بەڕێوەچوو بەناونیشانی "زیرەکی دەستکرد و کاریگەرییەکانی لەسەر بوارەکانی ژیان". سیمینارەکە لەلایەن (مامۆستا هیوا عمر حسن)ەوە پێشکەش کرا، کە خاوەنی بڕوانامەی ماستەری زیرەکی دەستکردە و پسپۆڕیتی زۆری لەم بوارەدا هەیە. ناوەڕۆکی سیمینارەکە سیمینارەکە تیشکی خستە سەر: - پێناسە و بنەماکانی زیرەکی دەستکرد - جۆرەکانی زیرەکی دەستکرد و بەکارهێنانەکانی - کاریگەری ئەم تەکنەلۆژیایە لەسەر بوارە جیاوازەکانی ژیان وەک: - تەندروستی و چارەسەری نەخۆشی - پەروەردە و فێرکردن - بازرگانی و ئابووری - هونەر و داهێنان - کارەکان و بازاڕی کار لەگەڵ چەندین بواری دیکەی ژیان. ئەم سیمینارە لە کاتێکدا بەڕێوەچوو کە زیرەکی دەستکرد بووەتە بەشێکی جیانەکراوەی ژیانی ڕۆژانەمان، لە تەلەفۆنە زیرەکەکانەوە تا سیستەمە پێشکەوتووەکانی چارەسەری و بەڕێوەبردن. ئەم جۆرە سیمینارانە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە ئامادەکردنی کۆمەڵگا بۆ ئایندەیەکی پڕ لە تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد
٢٤ يونيو ٢٠٢٥ - ١٠:٠٠ صباحاً
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم

سێ سیمیناری فریاگوزاری سەرەتایی لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون پێشکەش دەکرێت.

#1 #2 #3 سێ سیمیناری فریاگوزاری سەرەتایی لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون پێشکەش دەکرێت. پێنجوێن - ڕۆژی سێ شەممە بەشی تەندروستی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ئەمڕۆ هەنگاوێکی گرنگی لە بواری زانیاری تەندروستیدا ناوە، بە پێشکەشکردنی سێ سیمیناری تایبەت بە فریاگوزاری سەرەتایی بۆ بەشداربووانی خولی درومانی ئەم پڕۆگرامە. ئەم سیمینارانە لە دوکاتی جیاوازدا و لە سێ هۆڵدا ئەنجام دران، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری بەشداربووان لە بواری یارمەتیدانی پێویستی فریاکەوتندا ڕێکخرابوو. ناوەڕۆکی سیمینارەکان: بەسوپاس و پێزانینەوە پێنج خاتونی ڕاهێنەری خۆبەخش و شارەزا لە بواری فریاگوزاری سەرەتایی بەرپرسیارێتی پێشکەشکردنی ئەم سیمینارانەیان وەرگرت ئەوانیش: ١-گوڵان کەمال ٢-سارا ئەحمەد ٣-ژیلا عبدالرحمن ٤-شاگوڵ ڕەشید ٥-نگین لەتیف زۆر سوپاس بۆ کاک (لقمان لەتیف) سەرپەرشتیاری بەشی تەندروستی وە لە ماوەی ئەم چالاکیانەدا باس لە چوار بابەتی سەرەکی کرا: ١. سوتان ڕێنمایی و ڕێکارەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ قوربانی سوتان و چۆنیەتی یارمەتیدانی قوربانی ٢. شکان فێرکردنی شێوازەکانی دیاریکردن و چارەسەرکردنی شکانی ئێسقان لە کاتی فریاکەوتندا. ٣. خنکان ڕاهێنان بۆ فریاکەوتنی حاڵەتەکانی خنکان بە ڕێگای جیاواز. ٤. بڕین ڕۆشنکردنەوە لەسەر چۆنیەتی وەستاندنی خوێنڕژان و پاراستنی برین. گرنگی ئەم چالاکیە: ئەم چالاکیە تایبەتە وەکو بەشێک لە پڕۆگرامی گشتی پێنجوێن شاری فێربوون دێت کە بە ئامانجی فراوانکردنی زانیاری بەشداربووان لە بوارە جیاوازەکانی ژیان، بەتایبەتی تەندروستی و فریاگوزاری ڕێکخراوە. بەم چالاکیە خانمانی بەشداربوو توانایان بەدەستهێنا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ حاڵەتە فریاکەوتنەکان تا گەیشتنی یارمەتی پزیشکی، کە ئەمەش ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە پاراستنی ژیانی خەڵک.
١ يونيو ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ مساءً
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم

سیمینارێک لەسەر کاریگەری ئەفکار لەسەر تەندروستی دەروونی لە پێنجوێن بەڕێوە دەچێت

پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون سیمینارێکی تایبەت بەڕێوەدەبات لەسەر بابەتی "چۆن ئەفکارەکانمان ئەتوانن نەخۆشمان بخەن، ئاوهاش ئەتوانن ساڕێژمان بکەن".ئەم سیمینارە لە لایەن بەڕێز محمد مام غەفوور، شارەزای بواری جوڵەی وەرزشی و گۆڕینی ستایلی ژیان، خاوەنی بڕوانامەی ئەکادیمی (بریجمەن) لە ووڵاتی هۆڵەندا، پێشکەش دەکرێت.ئەم سیمینارە ئامانجی ئەوەیە کە هاوڵاتیان ئاگادار بکاتەوە لە:- کاریگەری ئەفکاری نەرێنی لەسەر تەندروستی جەستەیی و دەروونی- ڕێگاکانی بەرەنگاربوونەوەی بیرکردنەوەی نەرێنی- شێوازەکانی گۆڕینی ستایلی ژیان بۆ باشترکردنی تەندروستی گشتیدەربارەی پێشکەشکار:بەڕێز محمد مام غەفوور خەڵکی شارۆچکەی پێنجوێنە و ڕاهێنەرە لە بواری گۆڕینی ستایلی ژیان و تەندروستی دەروونی. خاوەنی بڕوانامەی ئەکادیمی (بریجمەن)ی ووڵاتی هۆڵەندایە و ئەزموونێکی فراوانی هەیە لە بواری ڕاهێنانی جوڵەی وەرزشی و تەکنیکەکانی گۆڕینی ستایلی ژیان، هەروەها ماوەی ٢٣ ساڵە لەوڵاتی هۆڵەندا دەژی- ڕۆژ: یەک شەممە- ڕێکەوت: ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥- کات: کاتژمێر ٢:٠٠ی پاش نیوەڕۆ شوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
٢٩ مايو ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ صباحاً
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم

سیمیناری "گیانی وەرزشی ولێبوردەیی وانەیەک بۆ ژیان"

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٩/٥/٢٠٢٥ لە کاتژمێر ٢:٠٠ی پاش نیوەڕۆ لە نهۆمی دووەمی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن لەلایەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە سیمینارێک لەژێر ناونیشانی "گیانی وەرزشی ولێبوردەیی وانەیەک بۆ ژیان" بۆ بەڕێز دکتۆر محمدخانی ئەنجام دەدرێت.ئەم سیمینارە تایبەتە لەسەر یەکێک لە گرنگترین بابەتەکانی ژیانی مرۆڤ کە بریتییە لە گیانی وەرزشی و لێبوردەیی و چۆنیەتی وەرگرتنی وانە و ئەزموونی ئەرێنی لە ژیانی ڕۆژانەدا. ئەم بابەتە بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت لە ژیانیاندا بە ڕۆحێکی بەرز و لێبوردەیی ڕووبەڕووی گرفت و کێشەکان ببنەوە گرنگ و پێویستە.لەم سیمینارەدا باس لە گرنگی گیانی وەرزشی و چۆنیەتی جێبەجێکردنی لە ژیانی ڕۆژانەدا دەکرێت، هەروەها ڕۆڵی لێبوردەیی لە دروستکردنی کەسایەتییەکی بەهێز و بەرگەگرتن لە ئاستەنگەکانی ژیان شی دەکرێتەوە. ئەم بابەتە زۆر گرنگە بۆ هەموو تەمەنێک و هەموو پیشەیەک، چونکە گیانی وەرزشی و لێبوردەیی بنەماکانی سەرکەوتن و ئاسودەیی دەروونین.سیمینارەکە بۆ هەموو ئەو کەسانەیە کە خۆشەویستی وەرزش و خوێندنەوەی کتێبی ژیان و بەدواداچوونی باشترین ڕێگاکانی ژیان دەکەن، هەروەها بۆ مامۆستایان، قوتابیان، دایک و باوکان، کارمەندان و هەموو ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت لە ژیانیاندا بە ڕۆحێکی گەورە و لێبوردەیی بەرەو پێشەوە بڕۆن.هاتن بۆ هەمووانە، هەر کەسێک دەتوانێت ئامادەبێت و سوودمەند بێت لەم دەرفەتە گرنگەی فێربوون و پێگەیشتنی زیاتر لەسەر ئەم بابەتە گرنگەی ژیان. ئەمە دەرفەتێکی نایابە بۆ هەموان کە بتوانن وانەیەکی گرنگ لە ژیان فێربن.
٢٠ فبراير ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ مساءً
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
٨ فبراير ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ مساءً
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم

سیمیناری سەردەمێکی نوێ بۆ ماتۆرسوارەکانی پێنجوێن..

پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، بەمەبەستی گرنگیدان بە گەنجان و بەدیاریکراویش گەنجانی ماتۆڕسوار وەک چینێکی کاریگەر و گرنگی کۆمەڵگە، سیمینارێک بۆ بەڕێز (پ.ی. دکتۆر محمدخانی) سازدەکات لە ژێر ناونیشانی (سەردەمێکی نوێ بۆماتۆرسوارەکانی پێنجوێن) .ئەم چالاکییە هەنگاوێکی گرنگە لە پێناو هۆشیارکردنەوەی گەنجان سەبارەت بە بەکارهێنان و شێوازی مامەڵە و هەڵسوکەوتی گەنجانی پێنجوێن لە کۆمەڵگەدا و هاوکات بەمەبەستی هۆشداری پێدانییان و پاراستنیان لە هەر ئەگەر و ڕووداوێکی نەخوازراو کە ڕوبەڕویان دەبێتەوە.ئەم هەنگاوە نیشاندەری ئەو ڕاستییەیە کە شاری پێنجوێن گرنگییەکی تایبەت دەدات بە سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە. هەروەها ئەمە دەرفەتێکە بۆ گەیاندنی زانیاری گرنگ بە گەنجان سەبارەت بە چۆنیەتی بەشداریکردنیان لە بونیاتنانی داهاتوویەکی پرشنگدار لە کۆمەڵگەدا.تێبینی: هاتن بۆ هەمووانە..ڕۆژ: شەممەڕێکەوت: ٨-٢-٢٠٢٥کات : ٢:٠٠ی پاش نیوەڕۆشوێن: پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم

الشركاء