الإعلانات

الرئيسية / الإعلانات

الإعلان

بنجوين مدينة التعلم

١٤ يناير ٢٠٢٥ - ١٠:٠٠ صباحاً
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم 

سیمیناری کشتوکاڵی بەردەوام، بەرپرسیارێتییەک بۆ نەوەی داهاتوو..

پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، بەمەبەستی گرنگیدان بە کشتوکاڵی بەردەوام و کاریگەرییەکانی لەسەر داهاتووی نەوەکانمان، سیمینارێک بۆ بەڕێز (پ.ی. دکتۆر محمدخانی) سازدەکات.ئەم چالاکییە هەنگاوێکی گرنگە لە پێناو هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا سەبارەت بە بەکارهێنانی شێوازە نوێیەکانی کشتوکاڵ و پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکان.ئەم هەنگاوە نیشاندەری ئەو ڕاستییەیە کە شاری پێنجوێن گرنگییەکی تایبەت دەدات بە پرسی کشتوکاڵی بەردەوام و پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ بە شێوەیەکی زانستی و دۆستی ژینگە. هەروەها، ئەمە دەرفەتێکە بۆ گەیاندنی زانیاری گرنگ بە خەڵک سەبارەت بە چۆنیەتی بەشداریکردنیان لە پاراستنی ژینگە و دابینکردنی خۆراکی تەندروست بۆ نەوەکانی داهاتوو.تێبینی: هاتن بۆ هەمووانە..ڕۆژ: سێ شەممەڕێکەوت: ١٤-١-٢٠٢٥کات : ١٠:٠٠ی پێش نیوەڕۆشوێن: پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
١٢ نوفمبر ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ مساءً
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.

کێژۆڵەکانی ئێستا و خانمانی داهاتوومان دەپارێزین...

لەدرێژەی زنجیرە سیمینارەکانی تایبەت بە هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک، بەهاوبەشی و پشتیوانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن، ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٢-١١-٢٠٢٤ سیمینارێک لە لایەن ڕاهێنەرانی خۆبەخشی بەشی تەندروستی پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون (ژیلا عبدالرحمان و گوڵان کمال)وە لە ئامادەیی پێنجوێنی تێکەڵاو پێشکەشکرا.. ئامانج لەم سیمینارە تەندروستیانە لە سادەترین مانادا، بریتیە لە ڕێگریکردن لە توشبوونی خانمان بە نەخۆشیەکی بەربڵاوی کوشندە و هاوکات، لانی کەم هەوڵدان بۆ دۆزینەوە و ئاشکراکردنی شێرپەنجەی مەمک لە قۆناغەکانی سەرەتای نەخۆشیەکە کە بەکات و تێچویەکی کەم چارەسەر دەکرێت، و کەسی توشبوو لە بارودۆخی نەخوازراو دەپارێزێت. لە سیمینارەکەدا بەشداربووان بەشێوەیەکی کرداری فێردەکرێن کە پشکنین بۆ خۆیان بکەن و لەهەمانکاتیشدا ڕاهێنان بەخانمانی دیکەش بکەن کە بەهەر هۆکارێک بێت نەیانتوانیوە بەشداری زنجیرە سیمینارەکانی هۆشیاری شێرپەنجەی مەمکی پڕۆژەکە بکەن.
٧ نوفمبر ٢٠٢٤ - ١٠:٠٠ صباحاً
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.

هەڵمەتێکی تەندروستی گرنگ لە پێنجوێن دەستی پێکرد..

#11 #12 لە چوارچێوەی هەڵمەت و کارو چالاکییە بەردەوامەکانی پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون بەهاوکاری و هاوبەشی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٧-١١-٢٠٢٤ دوو سیمیناری تایبەت سەبارەت بەشێرپەنجەی مەمک لە هەریەک لە (ئامادەیی لەرێی تێکەڵاو و دواناوەندی بانوی کچان) لەلایەن هەریەک لە ڕاهێنەرانی خۆبەخشی پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون (بینایی عومەر و سروە حسن و سارا باقی و سارا ٲحمد)ەوە پێشکەشکران. ئەم سیمینارانە سەرەتای دەستپێکێکی گرنگی بەرفراونە بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری خۆپاراستنی خانمانی سنوری شارۆچکەی پێنجوێن لە ئەگەری توشبوون بەشێرپەنجەی مەمک و ڕێگری لە خێرابڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشیە لە کەسی توشبوودا و دۆزینەوەی نیشانەکانی و پشکنینی پێشوەخەتە لەلایەن خودی خانمانی بەشداربووی سیمینارەکان، کە لەلایەن ڕاهێنەرەکانەوە بەشداربووان فێردەکرێن، بەشێوەیەکی زانستی و بەردەوام ئاگاداری بارودۆخی تەندروستی خۆیانبن

الشركاء