
دەرمانێک بۆ کار دواخستن..
٢٥ کانوونی دووەم ٢٠٢٥ - ١:٣٠ پاش نیوەڕۆ
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
سیمینارێکی گرنگ و بەسوود لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەڕێوەدەچێت، کە تیایدا ڕاهێنەر (گەشتیار غەریب) باس لە چۆنیەتی زاڵبوون بەسەر کاردواخستن دەکات.
لەم سیمینارە چەندین ڕێگای کارا و سەردەمیانە دخرێنەڕوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی کێشەی دواخستنی کار، کە یەکێکە لە گەورەترین کێشەکانی سەردەم و کاریگەری نەرێنی لەسەر بەرهەمداری و گەشەی تاک هەیە.
بەشداربووان دەتوانن سوود لە تەکنیکە نوێکانی بەڕێوەبردنی کات و خۆڕێکخستن وەربگرن، کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ باشترکردنی ژیانی ڕۆژانەیان. ڕۆژ: شەممە
ڕێکەوت: ٢٥-١-٢٠٢٥
کات: ١:٣٠ خولەک
شوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم