الإعلانات

الرئيسية / الإعلانات

الإعلان

بنجوين مدينة التعلم

٢٠ يوليو ٢٠٢٤ - ٩:٠٠ صباحاً
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.

منداڵان خەم و ئامانجی ئایندەمانن ..

پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون خولە ناوازەکەی منداڵان بە مەبەستی پەرەپێدانی تواناکانیان ڕادەگەیەنێت.. ئەم خولە تایبەتە بە منداڵانی تەمەن ٦ بۆ ٧ ساڵ مەبەست لێی لەدایک بووانی ساڵانی (٢٠١٧) و (٢٠١٨) واتە ئەو منداڵانەی ئەچنە پۆلی یەک و دەرچووی پۆلی یەک (واتە ئێستا پۆلی دوو)ن بەشدار دەبن لە خولەکەدا. کاتی خول: ٣ کاژێری ڕۆژانە ٨:٣٠ بۆ ١١:٣٠ی پێشنیوەڕۆ شوێنی خول: هۆڵەکانی پرۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون (کتێبخانەی گشتی پێنجوێن) شێوازی ناو نووسین: دایــبـاب دەتـوانــێــت ڕۆژانـی (١٤-١٥-١٦)ی٧-٢٠٢٤) لەڕێگەی فۆڕمێکی ئۆنلاین، یاخود دەتوانن لەڕێگەی ئەم ژمارە مۆبایلانەوە ناو تۆمار بکات. ٠٧٧٠٦٠١٠٤٠٤ ٠٧٥٠٦٠١٠٤٠٤ دەستپێکی خول: ٢٠- ٧- ٢٠٢٤ ئەمەش لینکی فۆڕمی ئۆنلاینەکەیە https://docs.google.com/.../1FAIpQLSf56zB.../viewform ئەرکی دایبابان لە خولەکەدا: ئامادە کردنی قوتابی پێش کاتی دیاری کراوی ڕۆژانە لە شوێنی خولەکە. پێدانی نانی بەیانی بە قوتابیان پێش دەوام. هاوکاری کردنی قوتابیان لە ئەرکەکانی ماڵەوەدا کە ڕۆژانە لە خولەکەدا پێیان دەدرێت. بردنەوەی قوتابیان دوای دەوام لە خولەکە. پابەند بوون بە یاساکانی خول کە پێش خولەکە لە کۆبوونەوەیەکدا دەدرێت بە دایبابان. لە کۆتایشدا بڕوانامەی بەشداربوون دەدرێتە منداڵانی بەشداربووی خول.
١٥ يونيو ٢٠٢٤ - ٩:٠٠ صباحاً
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.

بە خوێندنەوە فێردەبین و گەشە دەکەین

پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون هەڵمەتێکی گشتگیری خوێندنەوە لەژێر دروشمی (بە خوێندنەوە فێردەبین و گەشە دەکەین) ڕادەگەیەنێت، لە بەرواری (٦/٥بۆ ٢٠٢٤/٦/١٥) بۆ سەرجەم ئاست و چین و توێژەکانی کۆمەڵگا، بەمەبەستی هەنگاونان و هەوڵدان بۆ (بەکلتوریکردنی خوێندن)ەوە لە کۆمەڵگەدا. تێبینی: ١- خوێنەر دەتوانێت کتێب لە پڕۆژەکە و هاوکات لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن وەربگرێت، یاخود کتێبی خۆی بەکاربهێنێت بۆ خوێندنەوە. ٢- کتێبەکان پێویستە کتێبی هەڵبژێردراوی شیاوبن و لیژنەیەکی تایبەت لە پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون هەڵی دەبژێرن. ٣- دوای تەواوکردنی خوێندنەوەی کتێبەکە خوێنەر دەتوانێت سیمینارێک یاخود پوختەیەک لەو کتێبەی کە خوێندویەتیەوە پێشکەشی پڕۆژەکەمان بکات و لەسەر خواستی خوێنەر هاوبەشی پێدەکەین لەگەڵ خەڵکانی تردا بەبڵاوکردنەوەی بابەتەکە. ٤- پێویستە لەماوەی (١٠) ڕۆژدا خوێنەر کتێبی هەڵبژێردراو ی هاوکات خوێندنەوەکەشی تەواو بکات، واتە ماوەی دیاریکراو بۆ خوێندنەوە (١٠) ڕۆژە. گەر خوازیاری بەشداری کردنیت هەر ئێستا پەیوەندی بکە بەم ژمارە مۆبایلانەوە: 07706010404 07506010404
...

الشركاء