
سێ سیمیناری تایبەت بە (شێرپەنجەی مەمک) پێشکەش دەکرێت #3 #4 #5
٩ تەممووز ٢٠٢٤ - ٩:٠٠ پێش نیوەڕۆ
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
سێ سیمیناری تایبەت بە (شێرپەنجەی مەمک) پێشکەش دەکرێت
لەدرێژەی چالاکیەکانی (
پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون)
ئەمڕۆ یەک شەممە ٩/٦/٢٠٢٤ بەشی تەندروستی پڕۆژە سێ سیمیناری دیکەی سازکرد بۆ کۆمەڵێک خاتوونی بەڕێزی بەشداربووی خولی درومانی شارۆچکەی پێنجوێن


سیمینارەکان لە لایەن (ژیلا عبدالرحمان-پەیوەست بەختیار-چرۆ کمال-سەیران علی-سروە حسن-گولان کمال) پێشکەش کرا.
ئەم سیمینارانە تایبەت بوو بە (شێرپەنجەی مەمک)،بە ڤیدیۆو نووسین هۆشداری و ڕێنمایی درا بە خانمان کە چۆن پشکنینی پێش وەختە بکەن و ڕێگاکانی خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمک ئەنجام بدەن؟!
سووپاس بۆ تەواوی هاوکاران لە پرۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون..
هیوای تەندروستیەکی باش و سەلامەتی بۆ هەموولایەک دەخوازین ...