ئاگادارینامەکان

سەرەکی / ئاگادارینامەکان

ئاگادارینامە

پێنجوێن شاری فێربوون

١ حوزەیران ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم

سیمینارێک لەسەر کاریگەری ئەفکار لەسەر تەندروستی دەروونی لە پێنجوێن بەڕێوە دەچێت

پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون سیمینارێکی تایبەت بەڕێوەدەبات لەسەر بابەتی "چۆن ئەفکارەکانمان ئەتوانن نەخۆشمان بخەن، ئاوهاش ئەتوانن ساڕێژمان بکەن".ئەم سیمینارە لە لایەن بەڕێز محمد مام غەفوور، شارەزای بواری جوڵەی وەرزشی و گۆڕینی ستایلی ژیان، خاوەنی بڕوانامەی ئەکادیمی (بریجمەن) لە ووڵاتی هۆڵەندا، پێشکەش دەکرێت.ئەم سیمینارە ئامانجی ئەوەیە کە هاوڵاتیان ئاگادار بکاتەوە لە:- کاریگەری ئەفکاری نەرێنی لەسەر تەندروستی جەستەیی و دەروونی- ڕێگاکانی بەرەنگاربوونەوەی بیرکردنەوەی نەرێنی- شێوازەکانی گۆڕینی ستایلی ژیان بۆ باشترکردنی تەندروستی گشتیدەربارەی پێشکەشکار:بەڕێز محمد مام غەفوور خەڵکی شارۆچکەی پێنجوێنە و ڕاهێنەرە لە بواری گۆڕینی ستایلی ژیان و تەندروستی دەروونی. خاوەنی بڕوانامەی ئەکادیمی (بریجمەن)ی ووڵاتی هۆڵەندایە و ئەزموونێکی فراوانی هەیە لە بواری ڕاهێنانی جوڵەی وەرزشی و تەکنیکەکانی گۆڕینی ستایلی ژیان، هەروەها ماوەی ٢٣ ساڵە لەوڵاتی هۆڵەندا دەژی- ڕۆژ: یەک شەممە- ڕێکەوت: ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥- کات: کاتژمێر ٢:٠٠ی پاش نیوەڕۆ شوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
٢٩ ئایار ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم

"گیانی وەرزشی ولێبوردەیی وانەیەک بۆ ژیان"

"گیانی وەرزشی ولێبوردەیی وانەیەک بۆ ژیان"ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٩/٥/٢٠٢٥ لە کاتژمێر ٢:٠٠ی پاش نیوەڕۆ لە نهۆمی دووەمی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن لەلایەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە سیمینارێک لەژێر ناونیشانی "گیانی وەرزشی ولێبوردەیی وانەیەک بۆ ژیان" بۆ بەڕێز دکتۆر محمدخانی ئەنجام دەدرێت.ئەم سیمینارە تایبەتە لەسەر یەکێک لە گرنگترین بابەتەکانی ژیانی مرۆڤ کە بریتییە لە گیانی وەرزشی و لێبوردەیی و چۆنیەتی وەرگرتنی وانە و ئەزموونی ئەرێنی لە ژیانی ڕۆژانەدا. ئەم بابەتە بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت لە ژیانیاندا بە ڕۆحێکی بەرز و لێبوردەیی ڕووبەڕووی گرفت و کێشەکان ببنەوە گرنگ و پێویستە.لەم سیمینارەدا باس لە گرنگی گیانی وەرزشی و چۆنیەتی جێبەجێکردنی لە ژیانی ڕۆژانەدا دەکرێت، هەروەها ڕۆڵی لێبوردەیی لە دروستکردنی کەسایەتییەکی بەهێز و بەرگەگرتن لە ئاستەنگەکانی ژیان شی دەکرێتەوە. ئەم بابەتە زۆر گرنگە بۆ هەموو تەمەنێک و هەموو پیشەیەک، چونکە گیانی وەرزشی و لێبوردەیی بنەماکانی سەرکەوتن و ئاسودەیی دەروونین.سیمینارەکە بۆ هەموو ئەو کەسانەیە کە خۆشەویستی وەرزش و خوێندنەوەی کتێبی ژیان و بەدواداچوونی باشترین ڕێگاکانی ژیان دەکەن، هەروەها بۆ مامۆستایان، قوتابیان، دایک و باوکان، کارمەندان و هەموو ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت لە ژیانیاندا بە ڕۆحێکی گەورە و لێبوردەیی بەرەو پێشەوە بڕۆن.هاتن بۆ هەمووانە، هەر کەسێک دەتوانێت ئامادەبێت و سوودمەند بێت لەم دەرفەتە گرنگەی فێربوون و پێگەیشتنی زیاتر لەسەر ئەم بابەتە گرنگەی ژیان. ئەمە دەرفەتێکی نایابە بۆ هەموان کە بتوانن وانەیەکی گرنگ لە ژیان فێربن.
٢٩ ئایار ٢٠٢٥ - ١٠:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم

سیمیناری "شۆفێرێکی پەروەردەیی بەرپرسیار"

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٩/٥/٢٠٢٥کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن،لەچوارچێوەی کاروچالاکییەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون سیمینارێک بەناونیشانی"شۆفێرێکی پەروەردەیی بەرپرسیار" بۆ بەڕێز دکتۆر محمدخانی ڕێکدەخرێت.ئامانجەکانی سیمینار، بریتین لە گەیاندنی ئاگاداری دەربارەی بەرپرسیارێتی شۆفێران لە کۆمەڵگا، پەروەردەکردنی شیاوی شۆفێران و باشترکردنی کەسایەتییان، کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی ڕێگا و دروستکردنی ئاسایشی هاتووچۆ، هەروەها بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری و شارەزایی شۆفێران.ئەم سیمینارە بۆ هەموو ئەو کەسانەیە کە پەیوەندییان بە بوارەکانی شۆفێرانی هەموو جۆرەکانی ئۆتۆمبێل، فێرکارانی شۆفێری لە قوتابخانەکان، کارمەندانی ئیدارەی هاتووچۆ و گواستنەوە، هەروەها خەڵکی بەرپرسیار و خۆشەویستانی کۆمەڵگاوە هەیە.ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بەردەوامی پێگەیشتن بە کۆمەڵگایەکی ئاسوودەتر و بەرپرسیارانەتر ڕێکدەخرێت. بەشداریکردن بۆ هەموان کراوەیە و هیچ تێچووێکی نییە."شۆفێرێکی پەروەردەیی بنەمای کۆمەڵگایەکی ئاسوودەیە پارێزراوە لە ڕوداوی نەخوازراو"
١٩ ئایار ٢٠٢٥ - ٩:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم

خولی "کارامەیی جەستەیی و دەروونی"دا بەرەو ژیانێکی تەندروست.

خانمانی پێنجوێن لە خولی "کارامەیی جەستەیی و دەروونی"دا بەرەو ژیانێکی تەندروست. لە چوارچێوەی بەرنامە و چالاکییە بەردەوامەکانیدا، ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٥، پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون خولێکی نوێی بۆ خانمان دەستپێکرد بە ناونیشانی "کارامەیی جەستەیی و دەروونی". خولەکە لەلایەن مامۆستا بێریڤان جمال حمە سعید پێشکەش دەکرێت و تایبەتە بە گەشەپێدانی توانا جەستەیی و دەروونییەکانی خانمان، لە هەوڵێکدا بۆ بەهێزکردنی تەندروستی گشتی و باشتر کردنی ئاستی ژیانیان. چاوەڕوان دەکرێت ئەم خولە کۆمەڵێک بابەتی گرنگ لە بواری تەندروستی جەستەیی و دەروونی بگرێتەوە کە یارمەتی بەشداربووان دەدات بۆ فێربوونی شێوازە نوێیەکانی پاراستنی تەندروستی و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ فشارە دەروونییەکان. ئەم چالاکییە لە زنجیرەی کار و چالاکییە بەردەوامەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونە کە گرنگی بە گەشەپێدانی تواناکانی تاکەکانی کۆمەڵگا دەدات. سەر ئەنجامی ئەم خولە دوو ڕۆژیە فێرخوازان لە پاش سود گەیاندن بە خۆیان دەبنە ڕاهێنەری منداڵانی ٨ساڵ تاکو ١٦ ساڵ.
٨ ئایار ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم

بۆردی باڵای پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون لەگەڵ تیمە خۆبەخشەکانی پڕۆگرامەکە کۆدەبێتەوە.

لە هەنگاوێکی نوێدا بەرەو گەشەپێدانی کەرتی پەروەردە فێرکردن، کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە نێوان بۆردی باڵای پڕۆگرامی "پێنجوێن شاری فێربوون" و تیمە خۆبەخشەکانی ئەم پڕۆگرامە بەڕێوەچوو. کۆبوونەوەکە تەرخانکرابوو بۆ گفتوگۆی چڕوپڕ لەسەر داهاتووی پەروەردە و فێرکردن لە شارۆچکەی پێنجوێن. بەشداربووان کۆمەڵێک پێشنیاری نوێ و کارایان خستەڕوو بۆ بەرەوپێشبردنی شێوازی کارکردن و چۆنیەتی تێکەڵکردنی فێربوون لەگەڵ سەرجەم بوارەکانی ژیان. خۆبەخشان بە شێوەیەکی کراوە باسیان لە پێویستیەکان و ئاستەنگەکانی بەردەم پەرەپێدان و هەنگاوە کردەییەکانی پێشخستن و پەرەپێدانی کایەکانی ژیان کرد. ئەم کۆبوونەوەیە بەشێکە لە زنجیرەیەک چالاکییەکانی پڕۆگرامی "پێنجوێن شاری فێربوون" کە بەنیازە جێبەجێیان بکات بۆ گۆڕینی پێنجوێن بۆ ناوەندێکی سەرەکی فێربوون لە ناوچەکەدا، کە تێیدا فێربوون ببێتە بەشێکی دانەبڕاو لە ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتیان. چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا، ئەنجامی ئەم کۆبوونەوەیە بکرێتە پلانی کار و هەنگاوی کردەیی بۆ بنیاتنانی ژینگەیەکی پەروەردەیی نوێ و پێشکەوتوو لە پێنجوێن.
١٠ نیسان ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
٢٧ شوبات ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.

سیمیناری فشاری دەروونی و زاڵبوون بەسەر فشاردا

سیمینارێکی گرنگ و تایبەت سەبارەت بە فشاری دەروونی لەلایەن پسپۆری دەروونی و ڕاهێنەر (ڕەنگین نوری عزیز)ەوە پێشکەش بکرێت.لەم سیمینارەدا،ڕەنگین نوری کە خاوەن ئەزموونێکی ١٤ ساڵەیە لە بواری ڕێنمایی دەروونی و پەروەردەیی و نووسەری دوو نامیلکەی گرنگی پەروەردەییە، باس لە چەمکی فشاری دەروونی و چۆنیەتی زاڵبوون بەسەریدا دەکات.سیمینارەکە ڕۆژی پێنج شەممە، ڕێکەوتی ٢٧-٢-٢٠٢٥، کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆ بەڕێوە دەچێت و تێیدا تیشک دەخرێتە سەر پێناسەی فشاری دەروونی، هۆکار و نیشانەکانی، هەروەها باسکردنی ڕێگاچارە و ڕێنماییە پێویستەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی.جێی ئاماژەیە کە ڕەنگین نوری ڕاهێنەری بریتش کاونسڵ و هاوکات کەسایەتییەکی چالاکە لە بوارەکانی کۆمەڵایەتی، ژینگەپارێزی و کاری خێرخوازیدا.دەرگای بەشداریکردن لەم سیمینارە بۆ هەموو کەسێک کراوەیە و هاتن بۆ هەموانە.شوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
٢٠ شوبات ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
٢٠ شوبات ٢٠٢٥ - ١٠:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.

وۆرکشۆپی زیرەکی دەستکرد و داهێنانێک بۆ داهاتوو ..

زیرەکی دەستکرد - داهێنانێک کە ژیانمان دەگۆڕێتلە درێژەی کاروچالاکییەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، لە ڕۆژی پێنج شەممەدا، وۆرکشۆپێکی گرنگ بەڕێوەدەچێت سەبارەت بە کاریگەری و گرنگی زیرەکی دەستکرد لە ژیانی داهاتووماندا. وۆرک شۆپەکە لەلایەن بەڕێز(پرۆفیسۆر دکتۆرە نهلە محمد سعید)ەوە پێشکەش دەکرێت کە بەڕێزیان "مامۆستا و توێژەر لە دەستەی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی وتۆیژینەوەی زانستین".لە وۆرک شۆپەکەدا تیشک دەخرێتە سەر ئەو گۆڕانکارییە گەورانەی کە زیرەکی دەستکرد لە بوارەکانی تەندروستی، پەروەردە، پیشەسازی و ژیانی ڕۆژانەماندا دروستی دەکات.هاوکات باس لە دەرفەتە نوێیەکان و ئاستەنگەکانی بەردەم پەرەسەندنی زیرەکی دەستکرد دەکرێت. هەروەها گرنگی ئامادەبوون بۆ ئەو گۆڕانکارییانە و چۆنیەتی سوود وەرگرتن لەم تەکنەلۆژیا نوێیە دەخرێتە ڕوو.ئەم وۆرکشۆپە دەرفەتێکی باشە بۆ ناسینی ئەو تەکنەلۆژیا نوێیەی کە داهاتووی مرۆڤایەتی دەگۆڕێت و دەبێتە هۆی دروستکردنی هەلی کار و داهێنانی نوێ.تێبینی: هـــــــاتــــــن بــــــــۆ هــــــەمــــــوانــــــەڕێکەوت: ٢٠-٢-٢٠٢٥.ڕۆژ: پێنج شەممە.کات: ١٠ی پێشنیوەڕۆ.شوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
٨ شوبات ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم

سیمیناری سەردەمێکی نوێ بۆ ماتۆرسوارەکانی پێنجوێن..

پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، بەمەبەستی گرنگیدان بە گەنجان و بەدیاریکراویش گەنجانی ماتۆڕسوار وەک چینێکی کاریگەر و گرنگی کۆمەڵگە، سیمینارێک بۆ بەڕێز (پ.ی. دکتۆر محمدخانی) سازدەکات لە ژێر ناونیشانی (سەردەمێکی نوێ بۆماتۆرسوارەکانی پێنجوێن) .ئەم چالاکییە هەنگاوێکی گرنگە لە پێناو هۆشیارکردنەوەی گەنجان سەبارەت بە بەکارهێنان و شێوازی مامەڵە و هەڵسوکەوتی گەنجانی پێنجوێن لە کۆمەڵگەدا و هاوکات بەمەبەستی هۆشداری پێدانییان و پاراستنیان لە هەر ئەگەر و ڕووداوێکی نەخوازراو کە ڕوبەڕویان دەبێتەوە.ئەم هەنگاوە نیشاندەری ئەو ڕاستییەیە کە شاری پێنجوێن گرنگییەکی تایبەت دەدات بە سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە. هەروەها ئەمە دەرفەتێکە بۆ گەیاندنی زانیاری گرنگ بە گەنجان سەبارەت بە چۆنیەتی بەشداریکردنیان لە بونیاتنانی داهاتوویەکی پرشنگدار لە کۆمەڵگەدا.تێبینی: هاتن بۆ هەمووانە..ڕۆژ: شەممەڕێکەوت: ٨-٢-٢٠٢٥کات : ٢:٠٠ی پاش نیوەڕۆشوێن: پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم

هاوبەشەکان