الإعلانات

الرئيسية / الإعلانات

الإعلان

بنجوين مدينة التعلم

١٥ يونيو ٢٠٢٤ - ٩:٠٠ صباحاً
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.

بە خوێندنەوە فێردەبین و گەشە دەکەین

پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون هەڵمەتێکی گشتگیری خوێندنەوە لەژێر دروشمی (بە خوێندنەوە فێردەبین و گەشە دەکەین) ڕادەگەیەنێت، لە بەرواری (٦/٥بۆ ٢٠٢٤/٦/١٥) بۆ سەرجەم ئاست و چین و توێژەکانی کۆمەڵگا، بەمەبەستی هەنگاونان و هەوڵدان بۆ (بەکلتوریکردنی خوێندن)ەوە لە کۆمەڵگەدا. تێبینی: ١- خوێنەر دەتوانێت کتێب لە پڕۆژەکە و هاوکات لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن وەربگرێت، یاخود کتێبی خۆی بەکاربهێنێت بۆ خوێندنەوە. ٢- کتێبەکان پێویستە کتێبی هەڵبژێردراوی شیاوبن و لیژنەیەکی تایبەت لە پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون هەڵی دەبژێرن. ٣- دوای تەواوکردنی خوێندنەوەی کتێبەکە خوێنەر دەتوانێت سیمینارێک یاخود پوختەیەک لەو کتێبەی کە خوێندویەتیەوە پێشکەشی پڕۆژەکەمان بکات و لەسەر خواستی خوێنەر هاوبەشی پێدەکەین لەگەڵ خەڵکانی تردا بەبڵاوکردنەوەی بابەتەکە. ٤- پێویستە لەماوەی (١٠) ڕۆژدا خوێنەر کتێبی هەڵبژێردراو ی هاوکات خوێندنەوەکەشی تەواو بکات، واتە ماوەی دیاریکراو بۆ خوێندنەوە (١٠) ڕۆژە. گەر خوازیاری بەشداری کردنیت هەر ئێستا پەیوەندی بکە بەم ژمارە مۆبایلانەوە: 07706010404 07506010404
...

الشركاء