ئاگادارینامەکان

سەرەکی / ئاگادارینامەکان

ئاگادارینامە

پێنجوێن شاری فێربوون

١٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.

کێژۆڵەکانی ئێستا و خانمانی داهاتوومان دەپارێزین...

#13 لەدرێژەی زنجیرە سیمینارەکانی تایبەت بە هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک، بەهاوبەشی و پشتیوانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن، ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٢-١١-٢٠٢٤ سیمینارێک لە لایەن ڕاهێنەرانی خۆبەخشی بەشی تەندروستی پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون (ژیلا عبدالرحمان و گوڵان کمال)وە لە ئامادەیی پێنجوێنی تێکەڵاو پێشکەشکرا.. ئامانج لەم سیمینارە تەندروستیانە لە سادەترین مانادا، بریتیە لە ڕێگریکردن لە توشبوونی خانمان بە نەخۆشیەکی بەربڵاوی کوشندە و هاوکات، لانی کەم هەوڵدان بۆ دۆزینەوە و ئاشکراکردنی شێرپەنجەی مەمک لە قۆناغەکانی سەرەتای نەخۆشیەکە کە بەکات و تێچویەکی کەم چارەسەر دەکرێت، و کەسی توشبوو لە بارودۆخی نەخوازراو دەپارێزێت. لە سیمینارەکەدا بەشداربووان بەشێوەیەکی کرداری فێردەکرێن کە پشکنین بۆ خۆیان بکەن و لەهەمانکاتیشدا ڕاهێنان بەخانمانی دیکەش بکەن کە بەهەر هۆکارێک بێت نەیانتوانیوە بەشداری زنجیرە سیمینارەکانی هۆشیاری شێرپەنجەی مەمکی پڕۆژەکە بکەن.
٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٤ - ١٠:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.

هەڵمەتێکی تەندروستی گرنگ لە پێنجوێن دەستی پێکرد..

#11 #12 لە چوارچێوەی هەڵمەت و کارو چالاکییە بەردەوامەکانی پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون بەهاوکاری و هاوبەشی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٧-١١-٢٠٢٤ دوو سیمیناری تایبەت سەبارەت بەشێرپەنجەی مەمک لە هەریەک لە (ئامادەیی لەرێی تێکەڵاو و دواناوەندی بانوی کچان) لەلایەن هەریەک لە ڕاهێنەرانی خۆبەخشی پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون (بینایی عومەر و سروە حسن و سارا باقی و سارا ٲحمد)ەوە پێشکەشکران. ئەم سیمینارانە سەرەتای دەستپێکێکی گرنگی بەرفراونە بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری خۆپاراستنی خانمانی سنوری شارۆچکەی پێنجوێن لە ئەگەری توشبوون بەشێرپەنجەی مەمک و ڕێگری لە خێرابڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشیە لە کەسی توشبوودا و دۆزینەوەی نیشانەکانی و پشکنینی پێشوەخەتە لەلایەن خودی خانمانی بەشداربووی سیمینارەکان، کە لەلایەن ڕاهێنەرەکانەوە بەشداربووان فێردەکرێن، بەشێوەیەکی زانستی و بەردەوام ئاگاداری بارودۆخی تەندروستی خۆیانبن
٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٤ - ١٠:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.

خولیکی کارگێڕی ئەنجامدرا بۆ بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی سنوری پەروەردەی پێنجوین

زیرەکی سۆزداری و کاریگەریەکانی لەبواری بەڕێوەبردندا.. لە کاتێکدا زۆربەی بەڕێوەبەران و کارمەندان گرنگی بە لێهاتوویی تەکنیکی دەدەن، دوو کەسایەتی دیاری بواری دەروونناسی و کارگێڕی، پ.ی.د. محمدی خانی و پ.ی.د. عبدالفتاح هەورامی، لە سیمینارێکی تایبەتدا پەردەیان لەسەر نهێنی سەرکەوتنێکی گەورەتر لادا - زیرەکی سۆزداری. لەم سیمینارە دەوڵەمەندەدا، کە وەک پردێک وابوو لە نێوان زانست و هونەری بەڕێوەبردندا، بەشداربووان فێری ئەوە بوون چۆن هەستەکانیان بەشێوەیەکی کاریگەر بەکاربهێنن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کارایی و داهێنان لە ژینگەی کارکردندا." تێبینی : سوپاسی بێ پایان بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن کە هەمیشە هاوکار و هەماهەنگ بوون و هەمووکات بەدەم خزمەتی زیاتری کەرتی پەروەردەوەبوون هاوکاتیش پاڵپشتیەکی گەورە و کاریگەری پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوونن.
٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٤ - ٩:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.

خولی چنین بەشێوازی ئەتەمین "پەنج نیدڵ" و چنینی شلیلە

پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوونبەمەبەستی پێشخستنی تواناکانی خانمان، هەڵدەستێت بەکردنەوەی خولی فێربوونی سەرەتایی تایبەت بە (چنین بەشێوازی ئەتەمین "پەنج نیدڵ" و چنینی شلیلە) بێبەرامبەر بۆخانمانی بەڕێزی پێنجوێن، ئەم خولە لە لایەنمامۆستای شارەزا و بە ئەزمونەوە دەوترێتەوە، لە بەرواری ٣-١١-٢٠٢٤ ڕۆژی یەک شەممە دەست پێدەکات و(١٠) ڕۆژ دەخایەنێتلەکۆتایی خولەکەدابڕوانامەی بەشداربوون دەبەخشرێتە فێرخوازە بەڕێزەکان.تێبینی:ئەوخانمانەشی خوێندەواریان نییە دەتوانن بەشداری بکەنڕۆژانی ناوتۆمارکردن:لە بەرواری ٣١ی ١٠ی تاکو ٢ی ١١ی ٢٠٢٤ فێرخواز دەتوانێت لە ڕێگەی ئەم فۆڕمەوە ناو تۆمار بکات:https://forms.gle/8VzkuiPBELjpGdqF7یاخود لەڕێگەی ئەم ژمارە مۆبایلانەوە٠٧٥١٨٣٨٨٠٨٦٠٧٧٠٦٠١٠٤٠٤کاتەکانی خول :بەیانیان : ٠٩:٠٠ بۆ ١٠:٣٠دوای نیوەڕوان:٠١:٣٠ بۆ ٠٣:٠٠شوێن:کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
٢٦ تشرینی یەکەم ٢٠٢٤ - ٣:٠٠ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.

کۆڕی ئەدەبی و شیعری

"لە پایزدا، کاتێک دارەکان جامەی سەوزی خۆیان دادەکەنن، سروشت وانەیەکی قووڵمان فێر دەکات: جوانی تەنها لە ڕووکەشدا نییە. هەر وەک چۆن دارێک دوای گەڵاڕێزان، بێ پۆشاک، هێشتا پڕە لە ژیان و بەڵێنی بەهارێکی نوێ، ئاواش مرۆڤ لە هەموو قۆناغەکانی ژیانیدا خاوەنی جوانی و بەهای خۆیەتی.بەناونیشانی:"پایز لەگەڵاش ڕووتببێتەوەباوەش بۆ جوانی هەردەگرێتەوە"پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون بەهاوبەشی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن کۆڕێکی ئەدەبی سازدەکەن بۆ بەڕێز (د.بەهمەن تاهیر و مامۆستا علی پێنجوێنی).لە کتێبی 'ژنێک نایەوێت ژن بێت'دا، عەلی پێنجوێنی بە شێوەیەکی هونەری باس لە گەڕانی مرۆڤ بەدوای ناسنامەی ڕاستەقینەی خۆیدا دەکات. دکتۆر بەهمەن تایەر، بە توانای ڕەخنەگرانە و تێگەیشتنی قووڵی بۆ ئەدەبی هاوچەرخ، خوێندنەوەیەکی تایبەت بۆ ئەم نوسینەئەدەبیەی مامۆستا علی پێنجوێنی پێشکەش دەکات. خوێندنەوەیەک کە تیشک دەخاتە سەر ئەو ڕەهەندە شاراوانەی کە نووسەر لە چیرۆکەکەدا خستوویەتیە ڕوو.لەم کۆڕە ئەدەبیەدا، دکتۆر بەهمەن کە(دکتۆراکەی لەزمانی کوردی و پەروەردەدایە) بە شێوەیەکی ئەکادیمی و زانستی، لایەنە جیاوازەکانی ئەم بەرهەمە شیدەکاتەوە."تێبینی : وەک دیارییەک نوسەر لەکۆتایی کۆڕەکەدا کتێبی دیوانە شیعریەکەیان بەناونیشانی 'ژنێک نایەوێت ژن بێت' دەکەنە دیارییەکی ناوازە و پایزانە بۆ ئامادەبووانی کۆڕ.ڕێکەوت: ٢٦-١٠-٢٠٢٤ڕۆژی: شەممەکات: ٣:٠٠ ی پاشنیوەڕۆشوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.هاتن بۆ هەمووانە.
٣ ئەیلوول ٢٠٢٤ - ٩:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.

 (خولی فریاگوزاریی سەرەتایی) 

ئەم خولە تایبەتە بە دەرچوانی بەشە پزیشکیەکانپڕۆژەی#پێنجوێن_شاری_فێربوونخولێکی تایبەت بە بوون بە (ڕاهێنەری فریاگوزاری سەرەتایی) بێ بەرامبەر دەکاتەوە بۆهەردوو ڕەگەز, کەماوەکەی (٢٠) کاتژمێر دەخایەنێت و لە لایەنپڕۆفیسۆری یاریدەدەر بەڕێز (دکتۆر عبدالفتاح حمەرحیم هەورامی)ەوە دەوترێتەوە،کاتی وانە:سێ ڕۆژ دەبێت لە سێ هەفتەی جیاوازدا و ڕۆژانە لە کاتژمێر (٩ بۆ ٥)ی سەرلەئێوارەدەبێت.بـــهشـــداربـــوو چى بهدهست دههــێــنــێــت دواى تهواوكردنى خــولــهكــه:وهرگرتنى بڕوانامهى تایبهت بهبوون بهڕاهێنهر لهبوارى فریاگوزارى سهرهتایی.وهرگرتنى پاكێجێكى تایبهت به بوون بهڕاهێنهر لهبوارى فریاگوزارى سهرهتایی.ئاشنابوون بهههموو لێهاتوویه پێویستهكانى تایبهت بهڕاهێنان.زانیاری و تێگهیشتن و كارامهیی پێویست لهسهر بواره جیاوازهكانى فریاگوزارى سهرهتایی.ئاشنابوون لهسهر بهڕێوهبردنى خولى ڕاهێنان و شێوازى بهكارهێنانى پاكێجى تایبهت بهفریاگوزارى سهرهتایی.پێویستە بەشداربوو ئەم مەرجانەی تێدابێت:پێویستە دەرچوی بەشە پزیشکیەکان بێت.پابەندبێت بەماوەی خولەکە کە 20 کاتژمێرە، ئەگەر تەنها (٤) کاتژمێر ئامادە نەبێت لەو ماوەیەی دیاریکراوە ئەوە ئەوکەسە مافی بەشداری کردنی لەخولەکەدا لەدەست دەدات.دوای تەواوبوونی خولەکە پێویستە بەشداربوو بەڵێننامە بدات کە ببێتە ڕاهێنەری پڕۆژەی#پێنجوێن_شاری_فێربوون، بەجۆرێک مانگانە یەک خول بکاتەوە.ناو تۆمارکردن لە بەرواری ٢٨ - ٨ تا ٣ - ٩ -٢٠٢٤ بەردەستە لەڕێگەی ئەم فۆڕمە ئۆنلاینەوە:https://docs.google.com/.../1FAIpQLSfNSnbEddnbm0.../viewformتێبینی: لەڕێگەی کردنەوەی ئیمەیڵی خۆتەوە داخڵی ئەم فۆڕمە دەبیتیاخود دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم ژمارە مۆبایلانەوە:٠٧٧٠٦٠١٠٤٠٤٠٧٥٠٦٠١٠٤٠٤

هاوبەشەکان