سەرەکی
ئاگادارینامەکان
بوارەکان
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
چالاکی
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
پڕۆژەکان
دەربارەی ئێمە
دەربارەی پڕۆگرام
دەربارەی پێنجوێن
گەلەری
پەیوەندی
سیستەم
تاریک
ڕووناک
Ku
English
کوردی
العربية
سەرەکی
بوارەکان
ئاگادارینامەکان
چالاکی
پڕۆژەکان
دەربارەی پڕۆگرام
دەربارەی پێنجوێن
گەلەری
پەیوەندی
ئاگادارینامەکان
سەرەکی / ئاگادارینامەکان
ئاگادارینامە
پێنجوێن شاری فێربوون
هەموو
کۆڕ
سیمینار
خول (کۆرس)
کۆنسێرت
دیدار
وۆرکشۆپ
١٩ تەممووز ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
خولی (ناسینی کەسێتی)
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، بەمەبەستی خزمەتکردنی تاکەکانی کۆمەڵگە و ناوچەکەمان هەنگاو دەنێت، بۆ ئەو مەبەستەش هەڵدەستێت بە کردنەوەیخولی (ناسینی کەسێتی) بـــێ بــەرامــبــەر، بۆ بەڕێز مامۆستا (ئاراس کریم پێنجوێنی) ئەندامی ئەکادیمی (GATQ) بۆڕاهێنان.زانیاری گشتیماوەی خول: ٣ڕۆژ (٩ کاتژمێر)کاتی خول: تەنها دوای نیوەڕوان - کاتژمێر ٢ تا ٥ ئێوارەبەرنامەی خولڕۆژانی خول: شەممە و یەکشەممە دوو شەممەڕۆژی دەستپێک: شەممە- ١٩/٠٧/٢٠٢٥ڕۆژی کۆتایی: دووشەممە - ٢١/٠٧/٢٠٢٥سوودمەندانمامۆستایانفەرمانبەرانخوێندکارانقوتابیانچین و توێژە جیاوازەکانمامۆستای خول:مامۆستا ئاراس کریم پێنجوێنیئەندامی ئەکادیمی (GATQ) بۆ ڕاهێنان.بۆ ناو تۆمارکردن فێرخواز دەتوانێت لە ڕێگەی ئەم فۆڕمە ئۆنلایینەوە ناوتۆماربکات:https://forms.gle/S9nMqbGaqLUk3Vew9یاخود پەیوەندی بکات بەم ژمارە مۆبایلانەوە:0770601040407506010404
زیاتر بخوێنەوە
١٠ تەممووز ٢٠٢٥ - ١٠:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
چالاکییەکی بێوێنە بۆ پاراستنی ژینگە لە شارۆچکەی پێنجوێن.
٤٤ ئامێری ئاگر کوژێنەوە دەدرێتە ٤٤ گوندی شارۆچکەی پێنجوێن. (کوردی - English - عربی) پێنجوێن- لە چوارچێوەی هەوڵەکانی پاراستنی ژینگە و بەرگری لە سووتانی دارستان و پاوانی ناوچەکە، ژمارەیەک گوندی شارۆچکەی پێنجوێن بە ٤٤ ئامێری ئاگرکوژێنەوە خەڵات کران. ئەم دابەشکردنە لە چوارچێوەی چالاکییەکی هاوبەشی ژینگەییدا ئەنجام درا کە بە سپۆنسەری پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوو و هاوبەشی ڕێکخراوی ملەکەوە بۆ پاراستنی ژینگە ڕێکخرا. مەبەستی سەرەکی: پێشگرتن لە ئاگرکەوتنەوە ئامانجی ئەم هەڵمەتە بریتییە لە: - پاراستنی ژینگە لە مەترسی ئاگرکەوتنەوە. - بەهێزکردنی تواناکانی گوندنشینان بۆ کاردانەوەی خێرا. - کوژانەوەی هەر حاڵەتێکی ئاگرکەوتنەوە لەلایەن خودی گوندنشینانەوە. پشتگیری فێرکاری و ڕێکخراوەیی: ئەم هەنگاوە گرنگە بەشێک لە ستراتێژی پاراستنی ژینگە کە لەلایەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوو و ڕێکخراوی ملەکەوە پشتگیری دەکرێت، بەمەبەستی دروستکردنی سیستەمێکی بەرگری لە خۆماڵی لە دژی مەترسی ئاگرکەوتنەوە. ئەم هەوڵە نموونەیەکی باشە لە کارە کۆمەڵایەتییەکانی پاراستنی ژینگە و بەشداری خەڵکی ناوچە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی خۆیان.
زیاتر بخوێنەوە
٧ تەممووز ٢٠٢٥ - ٨:٣٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
خولێکی هاوینەی تایبەت بەمنداڵان بێ بەرامبەر دەکرێتەوە..
خولێکی هاوینەی تایبەت بەمنداڵان بێ بەرامبەر دەکرێتەوە..لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون خولێکی هاوینەی تایبەت بەمنداڵانی تەمەن (٦ بۆ ١١) ساڵ بێ بەرامبەر دەکاتەوە.کاتی ناو تۆمارکردن : ٢ بۆ ٦ی ٧ی ٢٠٢٥ ناو تۆمار دەکرێت.کاتی دەستپێکی خول: ٧/٧/٢٠٢٥ ڕۆژی دووشەممە کاتژمێر (٩) خول دەستپێدەکات.کاتی ڕۆژانەی خول: ٨:٣٠ بۆ ١١ی پێش نیوەڕۆ.ماوەی خول: یەک مانگ.شوێن: پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەملەڕێگەی ئەم فۆڕمە ئۆنلاینەوە دەتوانن ناو تۆماربکەن:https://forms.gle/b8PL8ryD5v39QLne7یان پەیوەندی بکەن بەم ژمارە مۆبایلانەوە:٠٧٧٠٦٠١٠٤٠٤٠٧٥٠٦٠١٠٤٠٤
زیاتر بخوێنەوە
٣٠ حوزەیران ٢٠٢٥ - ١٠:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
سیمیناری "چۆن ژیانمان واتادار بکەین؟" لە پێنجوێن بەڕێوەچوو.
لە چوارچێوەی پڕۆگرامی فێرکردنی بەردەوامی شاری فێربوون، سیمیناریکی تایبەت لەژێر ناونیشانی "چۆن ژیانمان واتادار بکەین؟" لە شاری پێنجوێن بەڕێوەچوو. ئەم سیمینارە گرنگە لەلایەن پ.ی.دکتۆر عەبدولفەتاح هەورامیەوە پێشکەشکرا، کە بە شارەزایی و ئەزموونی فراوانی خۆیدا بابەتەکەی بە شێوەیەکی جوان و سەرنجڕاکێش بۆ بەشداربووان ڕوونکردەوە. ئەم سیمینارە بەشێک بوو لە پڕۆگرامە فێرکردنییەکانی پێنجوێن شاری فێربوون، کە ئامانجی گەشەپێدانی توانا کەسایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی هاوڵاتیانە. بابەتی "چۆن ژیانمان واتادار بکەین؟" یەکێکە لە گرنگترین بابەتەکان کە پەیوەندی بە کوالیتی ژیان و دۆزینەوەی مانا و ئامانج لە ژیاندا هەیە. ئەم سیمینارە تایبەت بوو بە خانمانی بەشداربووی خولی درومانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، کە بەدەرفەتێکی نایابی دەزانین بۆ: - فێربوونی شێوازی نوێی بیرکردنەوە لەسەر ئامانجەکانی ژیان. - باسکردنی ڕێگاکانی دۆزینەوەی مانا لە ڕۆژانەی ژیان. - بەرزکردنەوەی ئاستی خۆناسین و خۆگەشەپێدان. ئەم سیمینارە ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە گەشەپێدانی توانا کەسایەتییەکانی ئەو خانمانەی بەشداری خولی درومان دەکەن، کە کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر ئاستی فێربوون و پەرەپێدانی کەسایەتییان.
زیاتر بخوێنەوە
٣٠ حوزەیران ٢٠٢٥ - ١٠:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
سیمینارێک بۆ مامۆستایانی ئایینی سەبارەت بە زیرەکی دەستکرد لە پێنجوێن ئەنجام درا.
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون سیمینارێکی تایبەت و گرنگی سەبارەت بە (زیرەکی دەستکرد)ڕێکخست کە بە تایبەتی بۆ مامۆستایانی ئایینی شارۆچکەکە ڕێکخرابوو. - پێشکەشکار:پ.ی.دکتۆر محمدخانی - بابەت: زیرەکی دەستکرد و کارلێک و کارتێکەرەکانی لە گوتار و پەیامی ئایینیدا. ئەم سیمینارە ڕۆڵێکی گرنگی دەگێڕێت لە: - نوێکردنەوەی زانیاری مامۆستایان دەربارەی تەکنەلۆژیا نوێ. - باشترکردنی جۆری فێرکردن و فێربوون. - ئامادەکردنی مامۆستایان بۆ. ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی سەردەم. - بەکارهێنانی ڕێگاکانی نوێ لە پڕۆسەی ووتار و پەیامی ئایینیدا. ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی پلانی گەشەپێدانی پیشەیی مامۆستایان و بەرزکردنەوەی کوالیتی ووتار و پەیامی مامۆستایانی ئایینیە پێشکەش کرا.
زیاتر بخوێنەوە
٢٩ حوزەیران ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
سیمینارێک دەربارەی زیرەکی دەستکرد و کاریگەرییەکانی لەسەر ژیانی مرۆڤ بەڕێوەچوو
پسپۆڕێکی زیرەکی دەستکرد ڕۆشنایی خستە سەر گرنگترین بابەتەکانی ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە لە هەوڵێکدا بۆ بەرزکردنەوەی ئاگاداری و زانیاری خەڵک لەبارەی یەکێک لە گرنگترین تەکنەلۆژیاکانی سەردەمی ئێمە، سیمینارێکی تایبەت بەڕێوەچوو بەناونیشانی "زیرەکی دەستکرد و کاریگەرییەکانی لەسەر بوارەکانی ژیان". سیمینارەکە لەلایەن (مامۆستا هیوا عمر حسن)ەوە پێشکەش کرا، کە خاوەنی بڕوانامەی ماستەری زیرەکی دەستکردە و پسپۆڕیتی زۆری لەم بوارەدا هەیە. ناوەڕۆکی سیمینارەکە سیمینارەکە تیشکی خستە سەر: - پێناسە و بنەماکانی زیرەکی دەستکرد - جۆرەکانی زیرەکی دەستکرد و بەکارهێنانەکانی - کاریگەری ئەم تەکنەلۆژیایە لەسەر بوارە جیاوازەکانی ژیان وەک: - تەندروستی و چارەسەری نەخۆشی - پەروەردە و فێرکردن - بازرگانی و ئابووری - هونەر و داهێنان - کارەکان و بازاڕی کار لەگەڵ چەندین بواری دیکەی ژیان. ئەم سیمینارە لە کاتێکدا بەڕێوەچوو کە زیرەکی دەستکرد بووەتە بەشێکی جیانەکراوەی ژیانی ڕۆژانەمان، لە تەلەفۆنە زیرەکەکانەوە تا سیستەمە پێشکەوتووەکانی چارەسەری و بەڕێوەبردن. ئەم جۆرە سیمینارانە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە ئامادەکردنی کۆمەڵگا بۆ ئایندەیەکی پڕ لە تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد
زیاتر بخوێنەوە
٢٤ حوزەیران ٢٠٢٥ - ١٠:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
سێ سیمیناری فریاگوزاری سەرەتایی لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون پێشکەش دەکرێت.
#1 #2 #3 سێ سیمیناری فریاگوزاری سەرەتایی لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون پێشکەش دەکرێت. پێنجوێن - ڕۆژی سێ شەممە بەشی تەندروستی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ئەمڕۆ هەنگاوێکی گرنگی لە بواری زانیاری تەندروستیدا ناوە، بە پێشکەشکردنی سێ سیمیناری تایبەت بە فریاگوزاری سەرەتایی بۆ بەشداربووانی خولی درومانی ئەم پڕۆگرامە. ئەم سیمینارانە لە دوکاتی جیاوازدا و لە سێ هۆڵدا ئەنجام دران، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری بەشداربووان لە بواری یارمەتیدانی پێویستی فریاکەوتندا ڕێکخرابوو. ناوەڕۆکی سیمینارەکان: بەسوپاس و پێزانینەوە پێنج خاتونی ڕاهێنەری خۆبەخش و شارەزا لە بواری فریاگوزاری سەرەتایی بەرپرسیارێتی پێشکەشکردنی ئەم سیمینارانەیان وەرگرت ئەوانیش: ١-گوڵان کەمال ٢-سارا ئەحمەد ٣-ژیلا عبدالرحمن ٤-شاگوڵ ڕەشید ٥-نگین لەتیف زۆر سوپاس بۆ کاک (لقمان لەتیف) سەرپەرشتیاری بەشی تەندروستی وە لە ماوەی ئەم چالاکیانەدا باس لە چوار بابەتی سەرەکی کرا: ١. سوتان ڕێنمایی و ڕێکارەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ قوربانی سوتان و چۆنیەتی یارمەتیدانی قوربانی ٢. شکان فێرکردنی شێوازەکانی دیاریکردن و چارەسەرکردنی شکانی ئێسقان لە کاتی فریاکەوتندا. ٣. خنکان ڕاهێنان بۆ فریاکەوتنی حاڵەتەکانی خنکان بە ڕێگای جیاواز. ٤. بڕین ڕۆشنکردنەوە لەسەر چۆنیەتی وەستاندنی خوێنڕژان و پاراستنی برین. گرنگی ئەم چالاکیە: ئەم چالاکیە تایبەتە وەکو بەشێک لە پڕۆگرامی گشتی پێنجوێن شاری فێربوون دێت کە بە ئامانجی فراوانکردنی زانیاری بەشداربووان لە بوارە جیاوازەکانی ژیان، بەتایبەتی تەندروستی و فریاگوزاری ڕێکخراوە. بەم چالاکیە خانمانی بەشداربوو توانایان بەدەستهێنا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ حاڵەتە فریاکەوتنەکان تا گەیشتنی یارمەتی پزیشکی، کە ئەمەش ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە پاراستنی ژیانی خەڵک.
زیاتر بخوێنەوە
٢٠ حوزەیران ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
خولی کۆمپیوتەر: بنەماکانی داتابەیس (بنکەی زانیاری)
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، بەمەبەستی پێشخستنی بواریتەکنەلۆجیا و زانیاری لە ناوچەکەماندا هەنگاو دەنێت، بۆ ئەو مەبەستەش هەڵدەستێت بە کردنەوەیخولیکۆمپیوتەر: بنەماکانی داتابەیس (بنکەی زانیاری) بـــێ بــەرامــبــەر، بۆ بەڕێز مامۆستا (هیوا عمر حسن) مامۆستا لهكۆلێجی زانست و تهكنهلۆجیا زانكۆی گهشهپێدانی مرۆیی سلێمانی.زانیاری گشتیئاستی خول : سەرەتا و ناوەندماوەی خول: ٥ ڕۆژ (١٥ کاتژمێر)کاتی خول: تەنها دوای نیوەڕوان - کاتژمێر ٢ تا ٥ ئێوارەبەرنامەی خولڕۆژانی خول: هەینی، شەممە و یەکشەممە لە دوو هەفتەداڕۆژی دەستپێک: هەینی - ٢٠/٠٦/٢٠٢٥ڕۆژی کۆتایی: یەکشەممە - ٢٩/٠٦/٢٠٢٥سوودمەندانئەم خولە بەتایبەت دامەزراوە بۆ:مامۆستایانفەرمانبەرانخوێندکارانقوتابیانچین و توێژە جیاوازەکانمامۆستای خولهیوا عمر حسنخاوەنی بڕوانامەی ماستەر لە بواری زیرەکی دەستکردمامۆستا لە کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیازانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی - سلێمانیبۆ ناو تۆمارکردن فێرخواز دەتوانێت لە ڕێگەی ئەم فۆڕمە ئۆنلایینەوە ناوتۆماربکات:https://forms.gle/vJ1pGdcXtnmgpYU4Aیاخود پەیوەندی بکات بەم ژمارە مۆبایلانەوە:0770601040407506010404
زیاتر بخوێنەوە
١٦ حوزەیران ٢٠٢٥ - ٩:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
کردنەوەی خولی دروومان..
ئاگاداریکردنەوەی خولی دروومان..بۆ ئەو بەڕێزانەی خوازیاری فێربوونی درومانبوون و داوای کردنەوەی خولەکەیان دەکردپڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەمەبەستی پێشخستنی تواناکانی خانمان، هەڵدەستێت بەکردنەوەی خولی فێربوونی دروومان بۆ ئاستی (سەرەتا و ناوەند) بێ بەرامبەر بۆخانمانی بەڕێزی پێنجوێن، ئەم خولە لە لایەن مامۆستای شارەزا و بە ئەزمونەوە دەوترێتەوە، لە بەرواری ١٦-٦-٢٠٢٥ ڕۆژی دوو شەممە دەست پێدەکات و(١٥) ڕۆژ دەخایەنێت،لەکۆتایی خولەکەدابڕوانامەی بەشداربوون دەبەخشرێتە فێرخوازە بەڕێزەکان.تێبینی:ئەوخانمانەشی خوێندەواریان نییە دەتوانن بەشداری بکەنڕۆژانی ١٢ تاکو ١٥ی ٦ی ٢٠٢٥ فێرخواز دەتوانێت لە ڕێگەی ئەم فۆڕمە ئۆنلاینەوە ناو تۆمار بکات:https://forms.gle/FaKiaFePL3zAU6S69یاخود لەڕێگەی ئەم ژمارە مۆبایلانەوە٠٧٥١٨٣٨٨٠٨٦٠٧٧٠٦٠١٠٤٠٤کاتەکانی خول :بەیانیان : ٠٩:٠٠ بۆ ١١:٠٠دوای نیوەڕوان:٠٢:٠٠ بۆ ٠٤:٠٠شوێن:کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
زیاتر بخوێنەوە
٢ حوزەیران ٢٠٢٥ - ١٠:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
سازدانی ئاهەنگی منداڵان لە پێنجوێن بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵانەوە
پێنجوێن- لە هەنگاوێکی جوان و بایەخپێدراودا، پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ئاهەنگێکی نایاب و خنجیلە بۆ منداڵانی شارۆچکەی پێنجوێن سازدەکات بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵانەوە.ئەم چالاکییە تایبەتە کە بە مەبەستی دڵ خۆشکردنی منداڵانی ئازیز و چاوگەشی ناوچەکە ڕێکخراوە، بەڕووبەڕووبوونەوەیەکی جوان و یادگارانە لەگەڵ منداڵان دەبێت.هاتن بۆ:منداڵانی چاوگەشی ( ٥ بۆ ١٠ ) ساڵەڕۆژ و ڕێکەوت:دووشەممە، ٢-٦-٢٠٢٥کات: ١٠:٠٠ی سەرلەبەیانیشوێن:کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەمچالاکییەکانی ئاهەنگەکە:ئەم ئاهەنگە چەندین چالاکی جۆراوجۆر و سەرنجڕاکێش لەخۆدەگرێت، بۆ نموونە:یاری فکری و جەستەیی- بۆ پەرەپێدانی توانا جۆراوجۆرەکانی منداڵانچالاکی هونەری و دەستکرد- بۆ دەرخستنی بەهرەکانیانچیرۆک گێڕانەوە - بۆ پەرەپێدانی خوێندنەوە و گوێگرتنگۆرانی بۆ کەیف خۆشکردنی منداڵەکانناشتا و شیرینی تایبەت- بۆ تەواوکردنی خۆشی ڕۆژەکەبانگهێشت:پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بە گەرمترین شێوە هەموو منداڵانی ئازیز و چاوگەش لەگەڵ خێزانەکانیان بانگهێشت دەکات بۆ بەشداریکردن لەم ڕۆژە تایبەتەدا.ئەم ئاهەنگە هەلێکی نایابە بۆ خۆشکردن و دروستکردنی یادەوەری جوان لە دڵی منداڵاندا.
زیاتر بخوێنەوە
١ حوزەیران ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
سیمینارێک لەسەر کاریگەری ئەفکار لەسەر تەندروستی دەروونی لە پێنجوێن بەڕێوە دەچێت
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون سیمینارێکی تایبەت بەڕێوەدەبات لەسەر بابەتی "چۆن ئەفکارەکانمان ئەتوانن نەخۆشمان بخەن، ئاوهاش ئەتوانن ساڕێژمان بکەن".ئەم سیمینارە لە لایەن بەڕێز محمد مام غەفوور، شارەزای بواری جوڵەی وەرزشی و گۆڕینی ستایلی ژیان، خاوەنی بڕوانامەی ئەکادیمی (بریجمەن) لە ووڵاتی هۆڵەندا، پێشکەش دەکرێت.ئەم سیمینارە ئامانجی ئەوەیە کە هاوڵاتیان ئاگادار بکاتەوە لە:- کاریگەری ئەفکاری نەرێنی لەسەر تەندروستی جەستەیی و دەروونی- ڕێگاکانی بەرەنگاربوونەوەی بیرکردنەوەی نەرێنی- شێوازەکانی گۆڕینی ستایلی ژیان بۆ باشترکردنی تەندروستی گشتیدەربارەی پێشکەشکار:بەڕێز محمد مام غەفوور خەڵکی شارۆچکەی پێنجوێنە و ڕاهێنەرە لە بواری گۆڕینی ستایلی ژیان و تەندروستی دەروونی. خاوەنی بڕوانامەی ئەکادیمی (بریجمەن)ی ووڵاتی هۆڵەندایە و ئەزموونێکی فراوانی هەیە لە بواری ڕاهێنانی جوڵەی وەرزشی و تەکنیکەکانی گۆڕینی ستایلی ژیان، هەروەها ماوەی ٢٣ ساڵە لەوڵاتی هۆڵەندا دەژی- ڕۆژ: یەک شەممە- ڕێکەوت: ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥- کات: کاتژمێر ٢:٠٠ی پاش نیوەڕۆ شوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
زیاتر بخوێنەوە
٢٩ ئایار ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
"گیانی وەرزشی ولێبوردەیی وانەیەک بۆ ژیان"
"گیانی وەرزشی ولێبوردەیی وانەیەک بۆ ژیان"ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٩/٥/٢٠٢٥ لە کاتژمێر ٢:٠٠ی پاش نیوەڕۆ لە نهۆمی دووەمی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن لەلایەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە سیمینارێک لەژێر ناونیشانی "گیانی وەرزشی ولێبوردەیی وانەیەک بۆ ژیان" بۆ بەڕێز دکتۆر محمدخانی ئەنجام دەدرێت.ئەم سیمینارە تایبەتە لەسەر یەکێک لە گرنگترین بابەتەکانی ژیانی مرۆڤ کە بریتییە لە گیانی وەرزشی و لێبوردەیی و چۆنیەتی وەرگرتنی وانە و ئەزموونی ئەرێنی لە ژیانی ڕۆژانەدا. ئەم بابەتە بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت لە ژیانیاندا بە ڕۆحێکی بەرز و لێبوردەیی ڕووبەڕووی گرفت و کێشەکان ببنەوە گرنگ و پێویستە.لەم سیمینارەدا باس لە گرنگی گیانی وەرزشی و چۆنیەتی جێبەجێکردنی لە ژیانی ڕۆژانەدا دەکرێت، هەروەها ڕۆڵی لێبوردەیی لە دروستکردنی کەسایەتییەکی بەهێز و بەرگەگرتن لە ئاستەنگەکانی ژیان شی دەکرێتەوە. ئەم بابەتە زۆر گرنگە بۆ هەموو تەمەنێک و هەموو پیشەیەک، چونکە گیانی وەرزشی و لێبوردەیی بنەماکانی سەرکەوتن و ئاسودەیی دەروونین.سیمینارەکە بۆ هەموو ئەو کەسانەیە کە خۆشەویستی وەرزش و خوێندنەوەی کتێبی ژیان و بەدواداچوونی باشترین ڕێگاکانی ژیان دەکەن، هەروەها بۆ مامۆستایان، قوتابیان، دایک و باوکان، کارمەندان و هەموو ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت لە ژیانیاندا بە ڕۆحێکی گەورە و لێبوردەیی بەرەو پێشەوە بڕۆن.هاتن بۆ هەمووانە، هەر کەسێک دەتوانێت ئامادەبێت و سوودمەند بێت لەم دەرفەتە گرنگەی فێربوون و پێگەیشتنی زیاتر لەسەر ئەم بابەتە گرنگەی ژیان. ئەمە دەرفەتێکی نایابە بۆ هەموان کە بتوانن وانەیەکی گرنگ لە ژیان فێربن.
زیاتر بخوێنەوە
٢٩ ئایار ٢٠٢٥ - ١٠:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
سیمیناری "شۆفێرێکی پەروەردەیی بەرپرسیار"
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٩/٥/٢٠٢٥کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن،لەچوارچێوەی کاروچالاکییەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون سیمینارێک بەناونیشانی"شۆفێرێکی پەروەردەیی بەرپرسیار" بۆ بەڕێز دکتۆر محمدخانی ڕێکدەخرێت.ئامانجەکانی سیمینار، بریتین لە گەیاندنی ئاگاداری دەربارەی بەرپرسیارێتی شۆفێران لە کۆمەڵگا، پەروەردەکردنی شیاوی شۆفێران و باشترکردنی کەسایەتییان، کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی ڕێگا و دروستکردنی ئاسایشی هاتووچۆ، هەروەها بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری و شارەزایی شۆفێران.ئەم سیمینارە بۆ هەموو ئەو کەسانەیە کە پەیوەندییان بە بوارەکانی شۆفێرانی هەموو جۆرەکانی ئۆتۆمبێل، فێرکارانی شۆفێری لە قوتابخانەکان، کارمەندانی ئیدارەی هاتووچۆ و گواستنەوە، هەروەها خەڵکی بەرپرسیار و خۆشەویستانی کۆمەڵگاوە هەیە.ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بەردەوامی پێگەیشتن بە کۆمەڵگایەکی ئاسوودەتر و بەرپرسیارانەتر ڕێکدەخرێت. بەشداریکردن بۆ هەموان کراوەیە و هیچ تێچووێکی نییە."شۆفێرێکی پەروەردەیی بنەمای کۆمەڵگایەکی ئاسوودەیە پارێزراوە لە ڕوداوی نەخوازراو"
زیاتر بخوێنەوە
١٩ ئایار ٢٠٢٥ - ٩:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
خولی "کارامەیی جەستەیی و دەروونی"دا بەرەو ژیانێکی تەندروست.
خانمانی پێنجوێن لە خولی "کارامەیی جەستەیی و دەروونی"دا بەرەو ژیانێکی تەندروست. لە چوارچێوەی بەرنامە و چالاکییە بەردەوامەکانیدا، ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٥، پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون خولێکی نوێی بۆ خانمان دەستپێکرد بە ناونیشانی "کارامەیی جەستەیی و دەروونی". خولەکە لەلایەن مامۆستا بێریڤان جمال حمە سعید پێشکەش دەکرێت و تایبەتە بە گەشەپێدانی توانا جەستەیی و دەروونییەکانی خانمان، لە هەوڵێکدا بۆ بەهێزکردنی تەندروستی گشتی و باشتر کردنی ئاستی ژیانیان. چاوەڕوان دەکرێت ئەم خولە کۆمەڵێک بابەتی گرنگ لە بواری تەندروستی جەستەیی و دەروونی بگرێتەوە کە یارمەتی بەشداربووان دەدات بۆ فێربوونی شێوازە نوێیەکانی پاراستنی تەندروستی و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ فشارە دەروونییەکان. ئەم چالاکییە لە زنجیرەی کار و چالاکییە بەردەوامەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونە کە گرنگی بە گەشەپێدانی تواناکانی تاکەکانی کۆمەڵگا دەدات. سەر ئەنجامی ئەم خولە دوو ڕۆژیە فێرخوازان لە پاش سود گەیاندن بە خۆیان دەبنە ڕاهێنەری منداڵانی ٨ساڵ تاکو ١٦ ساڵ.
زیاتر بخوێنەوە
٨ ئایار ٢٠٢٥ - ٩:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
سیمیناری "لە مینبەرەوە بۆ کۆمەڵگا، تێڕوانینێکی پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی"
ڕۆژی پێنجشەممە،ڕێکەوتی ٨-٥-٢٠٢٥ سیمینارێکی تایبەت بە مامۆستایانی ئاینی بە ناونیشانی "لە مینبەرەوە بۆ کۆمەڵگا، تێڕوانینێکی پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی" لە شارۆچکەی پێنجوێن بەڕێوەچوو. ئەم چالاکیە لەلایەن بەڕێز دکتۆر محەممەدخانیەوە پێشکەش کرا بەبەشداری ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئاینی شارۆچکەکە. ئامانج لەم سیمینارە بریتیبوو لە: - ڕۆڵی مامۆستایانی ئاینی لە پەروەردەکردنی کۆمەڵگا. - پەیوەندیکردنی ئایین لەگەڵ پێداویستییە کۆمەڵایەتییەکانی سەردەم. - ڕێگەکارەکانی مامۆستایان بۆ ڕووبەڕووبونەوە و ئاگاداربوون لە پێشکەوتنەکانی سەردەم و بەتایبەت سود و گرفت و ئاریشەکانی زیرەکی دەستکرد لە ئێستا.
زیاتر بخوێنەوە
1
2
3
4
5
هاوبەشەکان