Announcements

Home / Announcements

announcement

Penjwen City of Learning

26 October 2024 - 3:00 PM
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.

کۆڕی ئەدەبی و شیعری

"لە پایزدا، کاتێک دارەکان جامەی سەوزی خۆیان دادەکەنن، سروشت وانەیەکی قووڵمان فێر دەکات: جوانی تەنها لە ڕووکەشدا نییە. هەر وەک چۆن دارێک دوای گەڵاڕێزان، بێ پۆشاک، هێشتا پڕە لە ژیان و بەڵێنی بەهارێکی نوێ، ئاواش مرۆڤ لە هەموو قۆناغەکانی ژیانیدا خاوەنی جوانی و بەهای خۆیەتی.بەناونیشانی:"پایز لەگەڵاش ڕووتببێتەوەباوەش بۆ جوانی هەردەگرێتەوە"پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون بەهاوبەشی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن کۆڕێکی ئەدەبی سازدەکەن بۆ بەڕێز (د.بەهمەن تاهیر و مامۆستا علی پێنجوێنی).لە کتێبی 'ژنێک نایەوێت ژن بێت'دا، عەلی پێنجوێنی بە شێوەیەکی هونەری باس لە گەڕانی مرۆڤ بەدوای ناسنامەی ڕاستەقینەی خۆیدا دەکات. دکتۆر بەهمەن تایەر، بە توانای ڕەخنەگرانە و تێگەیشتنی قووڵی بۆ ئەدەبی هاوچەرخ، خوێندنەوەیەکی تایبەت بۆ ئەم نوسینەئەدەبیەی مامۆستا علی پێنجوێنی پێشکەش دەکات. خوێندنەوەیەک کە تیشک دەخاتە سەر ئەو ڕەهەندە شاراوانەی کە نووسەر لە چیرۆکەکەدا خستوویەتیە ڕوو.لەم کۆڕە ئەدەبیەدا، دکتۆر بەهمەن کە(دکتۆراکەی لەزمانی کوردی و پەروەردەدایە) بە شێوەیەکی ئەکادیمی و زانستی، لایەنە جیاوازەکانی ئەم بەرهەمە شیدەکاتەوە."تێبینی : وەک دیارییەک نوسەر لەکۆتایی کۆڕەکەدا کتێبی دیوانە شیعریەکەیان بەناونیشانی 'ژنێک نایەوێت ژن بێت' دەکەنە دیارییەکی ناوازە و پایزانە بۆ ئامادەبووانی کۆڕ.ڕێکەوت: ٢٦-١٠-٢٠٢٤ڕۆژی: شەممەکات: ٣:٠٠ ی پاشنیوەڕۆشوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.هاتن بۆ هەمووانە.
15 June 2024 - 9:00 AM
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.

بە خوێندنەوە فێردەبین و گەشە دەکەین

بە خوێندنەوە فێردەبین و گەشە دەکەین پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون هەڵمەتێکی گشتگیری خوێندنەوە لەژێر دروشمی (بە خوێندنەوە فێردەبین و گەشە دەکەین) ڕادەگەیەنێت، لە بەرواری (٦/٥بۆ ٢٠٢٤/٦/١٥) بۆ سەرجەم ئاست و چین و توێژەکانی کۆمەڵگا، بەمەبەستی هەنگاونان و هەوڵدان بۆ (بەکلتوریکردنی خوێندن)ەوە لە کۆمەڵگەدا. تێبینی: ١- خوێنەر دەتوانێت کتێب لە پڕۆژەکە و هاوکات لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن وەربگرێت، یاخود کتێبی خۆی بەکاربهێنێت بۆ خوێندنەوە. ٢- کتێبەکان پێویستە کتێبی هەڵبژێردراوی شیاوبن و لیژنەیەکی تایبەت لە پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون هەڵی دەبژێرن. ٣- دوای تەواوکردنی خوێندنەوەی کتێبەکە خوێنەر دەتوانێت سیمینارێک یاخود پوختەیەک لەو کتێبەی کە خوێندویەتیەوە پێشکەشی پڕۆژەکەمان بکات و لەسەر خواستی خوێنەر هاوبەشی پێدەکەین لەگەڵ خەڵکانی تردا بەبڵاوکردنەوەی بابەتەکە. ٤- پێویستە لەماوەی (١٠) ڕۆژدا خوێنەر کتێبی هەڵبژێردراو ی هاوکات خوێندنەوەکەشی تەواو بکات، واتە ماوەی دیاریکراو بۆ خوێندنەوە (١٠) ڕۆژە. گەر خوازیاری بەشداری کردنیت هەر ئێستا پەیوەندی بکە بەم ژمارە مۆبایلانەوە: 07706010404 07506010404
15 August 2025 - 11:44 AM

٣٠٠٠ نەمام دەڕوێنین !!!!

لەژێر دروشمی (نەمامێک دەڕوێنم بۆ ئازیزێک)پڕۆژەی (پێنجوێن شاری فێربوون) بە هاوبەشی (گروپی نەمام)هەڵمەتی ناشتنی نزیکەی (٣٠٠٠) نەمام ڕادەگەیەنێت، کە لە دەروازەی باشماخەوە بۆ پێنجوێن دەبێت ، دەستپێکی هەڵمەتەکە لە ٣٠/١١/٢٠٢٣ ڕۆژی پێنج شەممە کاتژمێر ١١ی سەرلەبەیانیبەبەشداری سەرپەرشتیار و بەرپرسانی فەرمانگەکانی مەرزی باشماخ و قائمقامی پێنجوێن و بەرپرسانی حیزبی وحکومی و کەسایەتیەکانی شارۆچکەی پێنجوێن مەراسیمەکە دەستپێدەکات، هەروەها سەرجەم نەمامەکان لەماوەی چەند ڕۆژێکدا دەنێژرێت.هاوکات ئەوەی ئەم هەڵمەتە جیادەکاتەوە لە هەڵمەتەکانی پێشوتری نەمام ناشتن ئەوەیە بڕێکی زۆر لەو نەمامانە بەناوی کەسایەتیە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان و جیهانەوە دەڕوێنرێت و لەلایەن ئەندامێکی هەڵمەتەکەوە پێشکەشی کەسایەتیەکە دەکرێت و لۆکەیشن و وێنەی نەمامەکە بۆ ئەکەسەی نەمامەکەی بۆ چێنراوە دەنێردرێت بۆئەوەی کەسایەتتیەکە هەرکات هاتە پێنجوێن وەک یادگارییەک سەردانی نەمامەکەی خۆی بکات و بەگوێرەی توانا خزمەتی بکات...

Partners