
کۆڕی ئەدەبی و شیعری
"لە پایزدا، کاتێک دارەکان جامەی سەوزی خۆیان دادەکەنن، سروشت وانەیەکی قووڵمان فێر دەکات: جوانی تەنها لە ڕووکەشدا نییە. هەر وەک چۆن دارێک دوای گەڵاڕێزان، بێ پۆشاک، هێشتا پڕە لە ژیان و بەڵێنی بەهارێکی نوێ، ئاواش مرۆڤ لە هەموو قۆناغەکانی ژیانیدا خاوەنی جوانی و بەهای خۆیەتی.بەناونیشانی:
"پایز لەگەڵاش ڕووتببێتەوە
باوەش بۆ جوانی هەردەگرێتەوە"
پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون بەهاوبەشی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن کۆڕێکی ئەدەبی سازدەکەن بۆ بەڕێز (د.بەهمەن تاهیر و مامۆستا علی پێنجوێنی).
لە کتێبی 'ژنێک نایەوێت ژن بێت'دا، عەلی پێنجوێنی بە شێوەیەکی هونەری باس لە گەڕانی مرۆڤ بەدوای ناسنامەی ڕاستەقینەی خۆیدا دەکات. دکتۆر بەهمەن تایەر، بە توانای ڕەخنەگرانە و تێگەیشتنی قووڵی بۆ ئەدەبی هاوچەرخ، خوێندنەوەیەکی تایبەت بۆ ئەم نوسینەئەدەبیەی مامۆستا علی پێنجوێنی پێشکەش دەکات. خوێندنەوەیەک کە تیشک دەخاتە سەر ئەو ڕەهەندە شاراوانەی کە نووسەر لە چیرۆکەکەدا خستوویەتیە ڕوو.
لەم کۆڕە ئەدەبیەدا، دکتۆر بەهمەن کە(دکتۆراکەی لەزمانی کوردی و پەروەردەدایە) بە شێوەیەکی ئەکادیمی و زانستی، لایەنە جیاوازەکانی ئەم بەرهەمە شیدەکاتەوە." تێبینی : وەک دیارییەک نوسەر لەکۆتایی کۆڕەکەدا کتێبی دیوانە شیعریەکەیان بەناونیشانی 'ژنێک نایەوێت ژن بێت' دەکەنە دیارییەکی ناوازە و پایزانە بۆ ئامادەبووانی کۆڕ.
ڕێکەوت: ٢٦-١٠-٢٠٢٤
ڕۆژی: شەممە
کات: ٣:٠٠ ی پاشنیوەڕۆ
شوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
هاتن بۆ هەمووانە.