سەرەکی
ئاگادارینامەکان
بوارەکان
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
چالاکی
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
پڕۆژەکان
دەربارەی ئێمە
دەربارەی پڕۆگرام
دەربارەی پێنجوێن
گەلەری
پەیوەندی
سیستەم
تاریک
ڕووناک
Ku
English
کوردی
العربية
سەرەکی
بوارەکان
ئاگادارینامەکان
چالاکی
پڕۆژەکان
دەربارەی پڕۆگرام
دەربارەی پێنجوێن
گەلەری
پەیوەندی
ئاگادارینامەکان
سەرەکی / ئاگادارینامەکان
ئاگادارینامە
پێنجوێن شاری فێربوون
هەموو
کۆڕ
سیمینار
خول (کۆرس)
کۆنسێرت
دیدار
وۆرکشۆپ
٣ شوبات ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
سیمیناری "کاریگەرییە سۆزداری و ڕۆحییەکان (خۆشەویستی، لێبوردەیی، ڕق و توڕەبوون)
"کاریگەرییە سۆزداری و ڕۆحییەکان (خۆشەویستی، لێبوردەیی، ڕق و توڕەبوون) لەسەر تەندروستی"... ئەمە ناونیشانی سیمینارێکی گرنگ و پێویستە لەلایەن بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر(عبداللە ٲحمد حمە) مامۆستای زانکۆ و بەڕێوەبەری سەنتەری هۆشیاری تەندروستی لە پارێزگای سلێمانی لەپێنجوێن ئەنجام دەدرێت.هاتن بۆ هەموانە..بەروار: ٣-٢-٢٠٢٥ڕۆژ : دوو شەممەکات: ٢:٠٠ی پاش نیوەڕۆ.شوێن: کتێبخانی گشتی پێنجوێن.
زیاتر بخوێنەوە
٢٥ کانوونی دووەم ٢٠٢٥ - ١:٣٠ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
دەرمانێک بۆ کار دواخستن..
سیمینارێکی گرنگ و بەسوود لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەڕێوەدەچێت، کە تیایدا ڕاهێنەر (گەشتیار غەریب) باس لە چۆنیەتی زاڵبوون بەسەر کاردواخستن دەکات.لەم سیمینارە چەندین ڕێگای کارا و سەردەمیانە دخرێنەڕوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی کێشەی دواخستنی کار، کە یەکێکە لە گەورەترین کێشەکانی سەردەم و کاریگەری نەرێنی لەسەر بەرهەمداری و گەشەی تاک هەیە.بەشداربووان دەتوانن سوود لە تەکنیکە نوێکانی بەڕێوەبردنی کات و خۆڕێکخستن وەربگرن، کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ باشترکردنی ژیانی ڕۆژانەیان.ڕۆژ: شەممەڕێکەوت: ٢٥-١-٢٠٢٥کات: ١:٣٠ خولەکشوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
زیاتر بخوێنەوە
٢١ کانوونی دووەم ٢٠٢٥ - ١:٤٥ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
چی بکەین زووبگەینە ئامانجەکانمان؟ ..
لەدرێژەی کاروچالاکییەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ، ڕێکەوتی ٢١-١-٢٠٢٥ سیمینارێک بۆ بەڕێز (م. توانا عبدالکریم پێنجوێنی) خاوەنی بڕوانامەی ماستەر لە بەڕێوەبردنی ستراتیژیدا، ساز دەکرێت بەناونیشانی (چی بکەین زوبگەینە ئامانجەکانمان؟).هاتن بۆ هەموانە.ڕۆژ: سێ شەممەڕێکەوتی: ٢١-١-٢٠٢٥کات: ١:٤٥ی پاش نیوەڕۆشوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن نهۆمی دووەم.
زیاتر بخوێنەوە
١٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٥ - ١٠:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
سیمیناری کشتوکاڵی بەردەوام، بەرپرسیارێتییەک بۆ نەوەی داهاتوو..
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، بەمەبەستی گرنگیدان بە کشتوکاڵی بەردەوام و کاریگەرییەکانی لەسەر داهاتووی نەوەکانمان، سیمینارێک بۆ بەڕێز (پ.ی. دکتۆر محمدخانی) سازدەکات.ئەم چالاکییە هەنگاوێکی گرنگە لە پێناو هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا سەبارەت بە بەکارهێنانی شێوازە نوێیەکانی کشتوکاڵ و پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکان.ئەم هەنگاوە نیشاندەری ئەو ڕاستییەیە کە شاری پێنجوێن گرنگییەکی تایبەت دەدات بە پرسی کشتوکاڵی بەردەوام و پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ بە شێوەیەکی زانستی و دۆستی ژینگە. هەروەها، ئەمە دەرفەتێکە بۆ گەیاندنی زانیاری گرنگ بە خەڵک سەبارەت بە چۆنیەتی بەشداریکردنیان لە پاراستنی ژینگە و دابینکردنی خۆراکی تەندروست بۆ نەوەکانی داهاتوو.تێبینی: هاتن بۆ هەمووانە..ڕۆژ: سێ شەممەڕێکەوت: ١٤-١-٢٠٢٥کات : ١٠:٠٠ی پێش نیوەڕۆشوێن: پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
زیاتر بخوێنەوە
٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠٢٤ - ١:٠٠ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
سیمیناری چۆن ببیتە ئەستێرە؟
سیمینارێکی گرنگ لە لایەن (د.عبدالفتاح هەورامی) پێشکەش کرا بۆ ئەو فێرخوازانەی بەشداری خولی مایکرۆسۆفت ۆورد و درومانی خانمانیان کرد بوو لە سیمینارەکەدا باسی گرنگی بوون بە ئەستێرە و داهێنان کرا..
زیاتر بخوێنەوە
١٥ کانوونی یەکەم ٢٠٢٤ - ٩:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
لەسەر شێرپەنجەی مەمک پێویستە چی بزانین؟
#15 #16 لە درێژەی زنجیرە سیمینارە تەندروستیەکانمان ئەمڕۆ بەرواری ٢٥-١٢-٢٠٢٤ بەشی تەندروستی پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون بە سەرپەشتی بەڕێز (لقمان لەطیف) سەرپەرشتیاری بەشی تەندروستی پڕۆژەکە، دوو سیمیناری تایبەت بە(شێرپەنجەی مەمک) لە دوو کاتی جیاواز لە بەیانیان و دوا نیوەڕوان، لەلایەن ڕاهێنەرانی خۆبەخشی ڕێگە پێدراوی پڕۆژە (بینایی عمر) و (سارا باقی) ەوە پێشکەشکران.
زیاتر بخوێنەوە
٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٠:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
سیمیناری (داهێنان)
سیمینارێکی گرنگ لە لایەن (د.عبدالفتاح هەورامی) پێشکەش کرا بۆ ئەو فێرخوازانەی بەشداری خولی مایکرۆسۆفت ۆورد و درومانی خانمانیان کرد بوو لە سیمینارەکەدا باسی گرنگی بوون بە ئەستێرە و داهێنان کرا..
زیاتر بخوێنەوە
١٤ کانوونی یەکەم ٢٠٢٤ - ٢:٠٠ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
سیمیناری "ژیانێکی بێ شەکرە، ئەزموونێکی نوێ"
بەمەبەستی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لە شێوازی هەڵبژاردنی خواردنی ڕۆژانە و بەدوربوونیان لە نەخۆشی شەکرە، پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون هەڵدەستێت بەسازدانی سیمینارێک لەژێر ناونیشانی (خواردنێکی تەندروست بۆ "ژیانێکی بێ شەکرە، ئەزموونێکی نوێ") بۆ بەڕێزان (ڕاهێنەر ئارمان کریم و یاریدەدەری پزیشکسیڤەر محمد).تێبینی: هاتن بۆ هەموانە.بەرواری سیمینار: ١٤-١٢-٢٠٢٤ڕۆژ : شەممەکات : ٢ی پاشنیوەڕۆشوێن : کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
زیاتر بخوێنەوە
٢٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٤ - ٢:٠٠ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - ناحیەی گەرمک -قوتابخانەی گەرمکی بنەڕەتی.
سیمیناری ترس ،شەرمی،باوەڕ بەخۆ بوون
لە دڕێژەی کارو چالاکیەکانی پرۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون بە هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن . ئەمرۆ بەرواری٢٨-١١-٢٠٢٤ سەردانی قوتابخانەی گەرمکی بنەڕەتی مان کرد بە مەبەستی سیمنارێک بۆ خۆێندکارە ئازیزەکانی قۆناغی (٧-٨-٩) بنەڕەتی بە ناونیشانی (ترس،شەرمنی،باوەڕبەخۆ بوون) لە لایەن (مامۆستا هێمن مەنوچەر) ئەندامی بۆردی پرۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون پێشکەش کرا لە سیمینارەکەدا باس لە چۆنیەتی نەمانی ترس و باوەڕبەخۆ بوون و شەرمنی کرا لە کۆتای سیمینارەکەدا بە گفتوگۆکردن لەگەل خۆێندکارەکان کۆتایی بە سیمینارەکە هێنرا. لە کۆتایدا سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی دەستەی کارگێڕی و مامۆستایانی قوتابخانەی بنەڕەتی گەرمک دەکەین، کە هاوکارمانبوون لە ئەنجامدانی ئەم سیمینارە گرنگەدا.
زیاتر بخوێنەوە
١٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٤ - ١٠:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - ناحیەی گەرمک -ئامادەیی گەرمکی تێکەڵاو
لەسەر شێرپەنجەی مەمک پێویستە چی بزانین؟
#14 لە درێژەی زنجیرە سیمینارە تەندروستیەکانمان ئەمڕۆ بەرواری ١٩-١١-٢٠٢٤ بەشی تەندروستی پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون بە هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن و بە سەرپەشتی بەڕێز (لقمان لەطیف) سەرپەرشتیاری بەشی تەندروستی پڕۆژەکە، سیمینارێکی تایبەت بە(شێرپەنجەی مەمک) کە لەلایەن هەردوو ڕاهێنەی خۆبەخشی ڕێگە پێدراوی پڕۆژە (سۆزیار خالید و سەیرانی علی)ەوە پێشکەشی خانمە خوێندکارەکانی ئامادەیی گەرمکی تێکەڵاو کرا. لە کۆتایدا سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی دەستەی کارگێڕی و مامۆستایانی ئامادەیی گەرمکی تێکەڵاو دەکەین، کە هاوکارمانبوون لە ئەنجامدانی ئەم سیمینارە گرنگەدا.
زیاتر بخوێنەوە
١٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
کێژۆڵەکانی ئێستا و خانمانی داهاتوومان دەپارێزین...
#13 لەدرێژەی زنجیرە سیمینارەکانی تایبەت بە هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک، بەهاوبەشی و پشتیوانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن، ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٢-١١-٢٠٢٤ سیمینارێک لە لایەن ڕاهێنەرانی خۆبەخشی بەشی تەندروستی پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون (ژیلا عبدالرحمان و گوڵان کمال)وە لە ئامادەیی پێنجوێنی تێکەڵاو پێشکەشکرا.. ئامانج لەم سیمینارە تەندروستیانە لە سادەترین مانادا، بریتیە لە ڕێگریکردن لە توشبوونی خانمان بە نەخۆشیەکی بەربڵاوی کوشندە و هاوکات، لانی کەم هەوڵدان بۆ دۆزینەوە و ئاشکراکردنی شێرپەنجەی مەمک لە قۆناغەکانی سەرەتای نەخۆشیەکە کە بەکات و تێچویەکی کەم چارەسەر دەکرێت، و کەسی توشبوو لە بارودۆخی نەخوازراو دەپارێزێت. لە سیمینارەکەدا بەشداربووان بەشێوەیەکی کرداری فێردەکرێن کە پشکنین بۆ خۆیان بکەن و لەهەمانکاتیشدا ڕاهێنان بەخانمانی دیکەش بکەن کە بەهەر هۆکارێک بێت نەیانتوانیوە بەشداری زنجیرە سیمینارەکانی هۆشیاری شێرپەنجەی مەمکی پڕۆژەکە بکەن.
زیاتر بخوێنەوە
٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٤ - ١٠:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
هەڵمەتێکی تەندروستی گرنگ لە پێنجوێن دەستی پێکرد..
#11 #12 لە چوارچێوەی هەڵمەت و کارو چالاکییە بەردەوامەکانی پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون بەهاوکاری و هاوبەشی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٧-١١-٢٠٢٤ دوو سیمیناری تایبەت سەبارەت بەشێرپەنجەی مەمک لە هەریەک لە (ئامادەیی لەرێی تێکەڵاو و دواناوەندی بانوی کچان) لەلایەن هەریەک لە ڕاهێنەرانی خۆبەخشی پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون (بینایی عومەر و سروە حسن و سارا باقی و سارا ٲحمد)ەوە پێشکەشکران. ئەم سیمینارانە سەرەتای دەستپێکێکی گرنگی بەرفراونە بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری خۆپاراستنی خانمانی سنوری شارۆچکەی پێنجوێن لە ئەگەری توشبوون بەشێرپەنجەی مەمک و ڕێگری لە خێرابڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشیە لە کەسی توشبوودا و دۆزینەوەی نیشانەکانی و پشکنینی پێشوەخەتە لەلایەن خودی خانمانی بەشداربووی سیمینارەکان، کە لەلایەن ڕاهێنەرەکانەوە بەشداربووان فێردەکرێن، بەشێوەیەکی زانستی و بەردەوام ئاگاداری بارودۆخی تەندروستی خۆیانبن
زیاتر بخوێنەوە
١٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٤ - ١:٣٠ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
خۆراکی تەندرووست بۆ گەشەی تەندرووست ..
بەمەبەستی پەروەردەکردنی نەوەیەکی تەندروست، دوور لە نەخۆشی و ناخۆشی، هاوکات بۆ دورکەوتنەوەی منداڵان لە خواردنی هەندێک خۆراکی نا تەندروست و ڕێنماییکردن و ئاگادارکردنەوەی دایبابان لە زەرەرو زیانی ئەو خۆراکە ناتەندروستانەی کە دەیدەن بە منداڵەکانیان،(پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون) سیمینارێکی تایبەت و جیاواز بۆ بەڕێز(د.تارا علی بابان) پزیشکی پسپۆڕی گەشە و خۆراکی منداڵان، بە ناونیشانی (خۆراکی تەندروست بۆ گەشەی تەندروست) سازدەکات.تێبینی : هاتن بۆ هەموانەبەرواری : ١٢-١٠-٢٠٢٤ .ڕۆژی : شەممە .کات : ١:٣٠ خولەکی پاش نیوەڕۆ .شوێن : کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
زیاتر بخوێنەوە
٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٤ - ٢:٠٠ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
سیمیناری هونەری بڕیاردان
هونەری بڕیاردان ... کارێکی گرنگ و پێویستی ژیان..پڕۆژەی پێجوێن شاری فێربوون هەڵدەستێت بە سازدانی سیمینارێک بۆ ڕاهێنەری بە ئەزموون بەڕێز(گەشتیار غەریب) دامەزرێنەری پڕۆژەیکارسازی شادمانلە ژێر ناونیشانی (هونەری بڕیاردان).تێبینی: هاتن بۆ هەموانەبەرواری : ٢-١٠-٢٠٢٤ڕۆژ : چوارشەممەکات : ٢:٠٠ی پاش نیوەڕۆشوێن : کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
زیاتر بخوێنەوە
٩ ئەیلوول ٢٠٢٤ - ٨:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
سیمینارەکانی (هیواکانی خانی )
گروپی هیواکانی خانی ئەمڕۆ بەرواری ٣٠-٩-٢٠٢٤ لە چوارچێوەی پرۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون،چەند سیمینارێکیان ئەنجامدا بە ناونیشانی. ١-خودناسی ٢-هاوسۆزی ٣-پەیوەندیە کاریگەریەکان ٤-داهێنان ٥-چارەسەرکردنی کێشەکان هیواکانی خانی لە ١٧ ڕاهێنەر پێک هاتووە لەسەر دەستی بەڕێز(پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر محمد خانی) لایف سکیڵەکان (لێهاتووییەکانی ژیان)یان لەهەموو سکێتەرە جیاوازەکان خوێندووە. زۆر سوپاس بۆ گروپی (هیواکانی خانی) هیوای بەدەوامی و سەکەوتنیان بۆ ئەخوازین.
زیاتر بخوێنەوە
1
2
3
4
هاوبەشەکان