چالاکییەکان

سەرەکی / چالاکییەکان

چالاکی

پێنجوێن شاری فێربوون

2025-09-10
کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم

کۆتاییهاتنی خولی فێربوونی دەف لە پێنجوێن

پێنجوێن، ١٠ ی ٩ی ٢٠٢٥ - لە چوارچێوەی کاروچالاکییە هونەرییەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، خولێکی یەک مانگی تایبەت بە فێربوونی دەف بە سەرکەوتووی کۆتایی هات کە دەرفەتێکی گرنگ بوو بۆ دانیشتووانی شارەکە . . خولەکەش بە دووبەش بەڕێوە چوو: بەشی خانمان لە کاتژمێری ٩:٠٠ - ١٠:٣٠ی سەرلەبەیانی لەژێر ڕاهێنانی خاتون (تابان عوسمان)، بەشی پیاوان لە کاتژمێری ١:٣٠ - ٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لەژێر ڕاهێنانی بەڕێز (هاوکار عمر). خولەکە هەفتانە دووڕۆژ (یەکشەممە و چوارشەممە) بەڕێوەدەچوو. لە کۆتایی خولەکەدا، قەڵغانی سوپاس و پێزانینی پێنجوێن شاری فێربوون پێشکەش بە ڕاهێنەرانی خولەکە کرا، هەروەها بڕوانامەی بەشداری بە سەرجەم بەشداربووان بەخشرا. پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ئەم چالاکییانەی وەک گرنگترین هەنگاوەکان دەبینێت بۆ زیندووکردنەوەی هونەرە ڕەسەنە کلاسیکیەکان و گەیاندنیان بە نەوەی نوێ دەبینێت.
2025-09-06
کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم

کۆڕی ئەدەبی بۆ بەڕێز (حەمەئەمین) پێنجوێنی بە سەرکەوتوویی لە پێنجوێن بەڕێوەچوو

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بەرزڕاگرتنی پایەی ئەدەبی و ڕۆشنبیریی دەڤەری پێنجوێن، کۆڕێکی تایبەت بۆ یادکردنەوەی شاعیر و سیاسەتمەداری کورد "حەمەئەمین پێنجوێنی" ئەمڕۆ شەممە ٦/٩/٢٠٢٥ لە کاتژمێر ٤ی عەسر لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن بەڕێوەچوو. ئەم بۆنە ئەدەبییە کە لە نهۆمی دووەمی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - هۆڵی پێنجوێن شاری فێربوون بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە خۆشەویستانی ئەدەب و کەسایەتییەکانی شارەکە بەسەرکەووتوویی ئەنجامدرا. لە چوارچێوەی ئەم کۆڕەدا چەند دەقێکی شیعری لە بەرهەمەکانی بەڕێز (حمەئەمین پێنجوێنی) خوێندرانەوە، کە ئامادەبووان دەرفەتیان بەدەستهێنا کە لەنزیکەوە ئاشنا بن بە جوانییەکانی شیعری ئەم شاعیرە بەناوبانگەی کورد. تایبەتمەندی گرنگی ئەم کۆڕە ئامادەبوونی (دکتۆر بەهمەن تاهیر نەریمان) بوو، پسپۆڕی زمانی کوردی، کە شیکردنەوەیەکی وورد و زانستیانەی بۆ ناوەڕۆک و شێوازی نووسینی بەڕێز (حمەئەمین پێنجوێنی)پێشکەش کرد. شیکردنەوەی ئەکادیمیەکەی دکتۆر بەهمەن ڕۆشنایی نوێی خستە سەر بەرهەمە شیعرییەکانی ئەو شاعیرە بەرزە و گرنگیان لە ئەدەبی کوردیدا. ئەم کۆڕبەندە وەک دەستپێشخەریەکی گرنگ بۆ پەروەردەی ئەدەبی و ڕۆشنبیریی گەنجان و خۆشەویستانی ئەدەب لە دەڤەری پێنجوێن دادەنرێت. هاتنی ژمارەیەکی زۆر لە ئامادەبوو دەریدەخات کە ویستی گەورە هەیە بۆ بەردەوامکردن و گەشەکردنی چالاکییە ئەدەبییەکان لە ناوچەکەدا.
2025-08-31
کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
2025-08-25
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی

خولێکی گرنگی تەکنەلۆژی لە پێنجوێن دەستی پێکرد.

دەستپێکردنی خولێکی تایبەتی ئاردوینۆ لە هۆڵێ پێنجوێن شاری فێربوون. ئەمڕۆ لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن خولێکی چوار ڕۆژەی فێربوونی ئاردوینۆ دەستی پێکرد کە لەلایەن ڕاهێنەر ئالان قەرەداغیەوە پێشکەش دەکرێت. ئالان قەرەداغی، خاوەنی براندی "ئاسان ژیان" و براوەی خەڵاتی "لاوی ساڵ ٢٠٢٥" لە بواری زانست و تەکنەلۆژیا، بەشداربووان فێردەکات چۆن لە ماوەی چوار ڕۆژدا پرۆژە زیرەکەکان دروست بکەن کە ژیانی ڕۆژانە ئاسان دەکەن. خولەکە کە لە کاتژمێری ٢:٠٠ بۆ ٥:٠٠ی پاشنیوەڕۆ بۆماوەی چوارڕۆژ بەڕێوەدەچێت، بنەماکانی فیزیای ئەلکترۆنی، ناساندنی سێنسەرەکان، پرۆگرامکردنی ئاردوینۆ و دروستکردنی ئەپلیکەیشنی موبایل دەگرێتەوە. ئەم ڕاهێنەرە کە دەرچووی بەشی فیزیایە و ئەزموونی چوار ساڵەی لە ڕاهێنان هەیە، وەک براوەی یەکەمی عێراق لە بزنسی بچوک و تەکنەلۆژیا لە ساڵی ٢٠٢٣ ناسراوە. خولەکە تا ٢٨ی ئابی ٢٠٢٥ بەردەوام دەبێت و بۆ هەموو ئاستەکان گونجاوە، لەگەڵ پێدانی مەنهەجێکی تایبەت بۆ بەردەوامبوونی فێربوون دوای تەواوبوونی خولەکە. لەکۆتایی خولەکەشدا بەشداربووان بڕوانەی بەشداربوونیان پێدەبەخشرێت.
2025-08-24
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی

خولی "شکۆمەندی و متمانە بەخۆبوون" لە پێنجوێن بەسەرکەوتوویی دەستی پێکرد.

ئەمڕۆ بە بەشداری چڕی هاونیشتمانیان ، خولی تایبەتی دووڕۆژەی "شکۆمەندی و متمانە بەخۆبوون" لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن دەستی پێکرد. پێشکەشکار: دکتۆر محیالدین محمدخانی - ئەندامی بۆردی باڵای پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەروار: ٢٤-٢٥ی ئابی ٢٠٢٥ کاتەکان: بەیانی: ٨:٣٠ - ١١:٠٠ پاشنیوەڕۆ: ٢:٠٠ - ٤:٣٠ شوێن:کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم ئامانجەکانی خولەکە: ئەم خولە تایبەتە بە ڕاهێنانی پراکتیکی کاریگەر بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت: باشتر خۆیان بناسن متمانەیان بەخۆیان بەهێزتر بکەن تواناکانی شکۆمەندی کەسایەتییان گەشە پێبدەن تایبەتمەندی: خولەکە بە تەواوی بێبەرامبەرە و لەلایەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون پاڵپشتی دەکرێت. پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون وەک دامەزراوەیەکی پاڵپشتیکەر، بەردەوامە لە پێشکەشکردنی دەرفەتەکانی فێربوون و گەشەپێدانی توانا و لێهاتوویەکان بۆ هاونیشتمانیانی ناوچەکە.
2025-08-25
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی

دەستەی سیروانی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی سەردانێکی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربووندەکەن.

٢٥-٨-٢٠٢٥ لە هەنگاوێکی گرنگدا بۆ بەرەوپێشبردنی کوالێتی خوێندن، دەستەی سیروانی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی سەردانێکی فەرمی بۆ پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونی ئەنجامدا. ئەم سەردانە بە مەبەستی لە نزیکەوە ناسینی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و کاروچالاکییەکان و پرۆژەکانی ئەم پڕۆگرامە گرنگە ئەنجام درا. ئەندامانی تیمی دەستەی سیروانی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی لە ماوەی ئەم سەردانەدا، دەرفەتیان هەبوو بۆ بەردەوام بوونی گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پڕۆگرامەکە و ئاگاداربوون لە دەستکەوت و پێداویستییەکانی پڕۆگرامەکە. هەروەها باسی شێوازەکانی پشتگیری و هاوکاری کرا کە دەتوانرێت لە داهاتوودا پێشکەش بکرێت. ئەم سەردانە بە هەنگاوێکی ئەرێنی دادەنرێت لە ڕێگای پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە نێوان دامەزراوە جیاوازەکان، کە ئامانجی سەرەکی بەرەوپێشبردنی کوالێتی خوێندن و دابینکردنی دەرفەتی باشتری فێربوون بۆ سەرجەم چین و توێژەکان. ئەم هەماهەنگیە بەردەوام و دەبێت بۆ پشتگیری هەر دامەزراوە و لایەنێک و بەدیهێنانی ئامانجەکانیان لە بواری پەروەردە و فێربووندا.

هاوبەشەکان