پەرەپێدانی تواناکانی خانمان و دروستکردنی سەرکردەی سەرکەوتوو

په‌روه‌رده‌

2026-06-24
|
پێنجوێن

 
بەمەبەستی بەهێزکردنی ڕۆڵی خانمان لە کۆمەڵگەدا و ئاشناکردنیان بە لێهاتووییە نوێیەکان، بە سەرکەوتوویی سیمینارێکی تایبەتمان پێشکەش کرد لەژێر ناونیشانی (لێهاتوەکانی سەرکردایەتی کۆمەڵایەتی) بۆ خانمە بەشداربووەکانی خولی خەیاتی.
لەم سیمینارەدا بەشێوازێکی سەرنجڕاکێش تیشک خرایە سەر چەند تەوەرێکی گرنگ، لەوانە:
پەرەپێدانی متمانە بەخۆبوون: چۆنیەتی بەڕێوەبردنی پڕۆژە و کارەکان بە شێوازێکی سەرکردەیی.
پەیوەندی کۆمەڵایەتی کاریگەر: دروستکردنی پەیوەندی سەرکەوتوو لەگەڵ دەوروبەر و کڕیاران لە پاشەڕۆژدا.
کاریگەری ئەرێنی: چۆنیەتی بوون بە ئەندامێکی کاریگەر و سەرکردە لەناو خێزان و کۆمەڵگەدا.
دەستخۆشی بۆ مامۆستا (ئیراد مەنوچەهر) سەرپەرشتیاریی پەروەردەی و ڕاهێنەری نێودەوڵەتی لە بواری پەرەپێدانی مرۆیی هیوای سەرکەوتن و درەوشانەوەی بەردەوامی بۆ دەخوازین لە ژیانی پیشەیی و کۆمەڵایەتیاندا.
 

هاوبەشەکان