الإعلانات

الرئيسية / الإعلانات

الإعلان

بنجوين مدينة التعلم

٤ أكتوبر ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ مساءً
بنجوين - مكتبة بنجوين العامة - الطابق الثاني
٣٠ يوليو ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ مساءً
بنجوين - مكتبة بنجوين العامة - الطابق الثاني

خولێکی تایبەت بۆ فێربوونی هونەری نووسینی کوردی لە پێنجوێن دەست پێ دەکات

پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بە شانازییەوە ڕایدەگەیەنێت کە خولێکی نوێ و تایبەت بۆ فێربوونی هونەری ڕێنووسی کوردی و درووستنووسی لەلایەن پسپۆڕێکی ناسراوەوە پێشکەش دەکرێت.وردەکارییەکانی خولمامۆستای خول: د. بەهمەن تاهیر نەریمان، خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا لە زمانی کوردیناونیشانی خول: هونەری ڕێنووسی کوردی و درووستنووسی سەرەتایەک بۆ تەکنیکی نووسین چۆن پارچە نووسین (پەڕەگراف) بنووسین؟ چۆن لە نووسیندا بەڕێنووسێکی ڕاست و درووست بنووسین؟کات و شوێنی بەڕێوەبردنبەرواری دەستپێک: ٣٠ی تەمموزی ٢٠٢٥ - ڕۆژی چوارشەممەکاتژمێر: لە کاتژمێر ٢ تا ٥ی ئێوارەشوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەمماوەی خول: دوو ڕۆژبۆچی ئەم خولە گرنگە؟لە سەردەمی ئێستادا، توانای نووسینی درووست و کاریگەر یەکێکە لە لێهاتووییە گرنگەکان بۆ هەموو کەسێک. ئەم خولە دەرفەتێکی بێ وێنەیە بۆ: فێربوونی ڕێساکانی نووسینی ڕاست و تێگەیشتوو پەرەپێدانی توانای دەربڕین بە زمانی کوردی ناساندنی تەکنیکە مۆدێرنەکانی نووسین باشترکردنی بۆنەی زمان و دەستووری کوردی.تۆمارکردنتۆمارکردن ئاسان و خێرایە! دەتوانن بە دوو ڕێگا ناوتان تۆمار بکەن:یەکەم: لەڕێگەی ئەم فۆڕمە ئۆنلایینەوە:https://forms.gle/JevzMypofDUg3fxH7دووەم: پەیوەندی بە ئەم ژمارە تەلەفۆنانەوە: ٠٧٧٠٦٠١٠٤٠٤ ٠٧٥٠٦٠١٠٤٠٤ئەم دەرفەتە لە دەستتان مەدەن! بەشداری بکەن و قۆناغێکی نوێ لە گەشەسەندنی کەسایەتی و لێهاتوویی خۆتاندا دەست پێ بکەن.پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون - بۆ ئاسۆیەکی ڕۆشنتر.
١٩ يوليو ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ مساءً
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
١٦ يونيو ٢٠٢٥ - ٩:٠٠ صباحاً
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم

کردنەوەی خولی دروومان..

#5 ئاگاداریکردنەوەی خولی دروومان..بۆ ئەو بەڕێزانەی خوازیاری فێربوونی درومانبوون و داوای کردنەوەی خولەکەیان دەکردپڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەمەبەستی پێشخستنی تواناکانی خانمان، هەڵدەستێت بەکردنەوەی خولی فێربوونی دروومان بۆ ئاستی (سەرەتا و ناوەند) بێ بەرامبەر بۆخانمانی بەڕێزی پێنجوێن، ئەم خولە لە لایەن مامۆستای شارەزا و بە ئەزمونەوە دەوترێتەوە، لە بەرواری ١٦-٦-٢٠٢٥ ڕۆژی دوو شەممە دەست پێدەکات و(١٥) ڕۆژ دەخایەنێت،لەکۆتایی خولەکەدابڕوانامەی بەشداربوون دەبەخشرێتە فێرخوازە بەڕێزەکان.تێبینی:ئەوخانمانەشی خوێندەواریان نییە دەتوانن بەشداری بکەنڕۆژانی ١٢ تاکو ١٥ی ٦ی ٢٠٢٥ فێرخواز دەتوانێت لە ڕێگەی ئەم فۆڕمە ئۆنلاینەوە ناو تۆمار بکات:https://forms.gle/FaKiaFePL3zAU6S69یاخود لەڕێگەی ئەم ژمارە مۆبایلانەوە٠٧٥١٨٣٨٨٠٨٦٠٧٧٠٦٠١٠٤٠٤کاتەکانی خول :بەیانیان : ٠٩:٠٠ بۆ ١١:٠٠دوای نیوەڕوان:٠٢:٠٠ بۆ ٠٤:٠٠شوێن:کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
١٩ مايو ٢٠٢٥ - ٩:٠٠ صباحاً
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم

خولی "کارامەیی جەستەیی و دەروونی"دا بەرەو ژیانێکی تەندروست.

خانمانی پێنجوێن لە خولی "کارامەیی جەستەیی و دەروونی"دا بەرەو ژیانێکی تەندروست. لە چوارچێوەی بەرنامە و چالاکییە بەردەوامەکانیدا، ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٥، پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون خولێکی نوێی بۆ خانمان دەستپێکرد بە ناونیشانی "کارامەیی جەستەیی و دەروونی". خولەکە لەلایەن مامۆستا بێریڤان جمال حمە سعید پێشکەش دەکرێت و تایبەتە بە گەشەپێدانی توانا جەستەیی و دەروونییەکانی خانمان، لە هەوڵێکدا بۆ بەهێزکردنی تەندروستی گشتی و باشتر کردنی ئاستی ژیانیان. چاوەڕوان دەکرێت ئەم خولە کۆمەڵێک بابەتی گرنگ لە بواری تەندروستی جەستەیی و دەروونی بگرێتەوە کە یارمەتی بەشداربووان دەدات بۆ فێربوونی شێوازە نوێیەکانی پاراستنی تەندروستی و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ فشارە دەروونییەکان. ئەم چالاکییە لە زنجیرەی کار و چالاکییە بەردەوامەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونە کە گرنگی بە گەشەپێدانی تواناکانی تاکەکانی کۆمەڵگا دەدات. سەر ئەنجامی ئەم خولە دوو ڕۆژیە فێرخوازان لە پاش سود گەیاندن بە خۆیان دەبنە ڕاهێنەری منداڵانی ٨ساڵ تاکو ١٦ ساڵ.
٣٠ يناير ٢٠٢٥ - ٩:٠٠ صباحاً
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
٢٠ فبراير ٢٠٢٥ - ٩:٠٠ صباحاً
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.

خولێکی دوو ڕۆژەی تایبەت بە خانمان ڕادەگەیەنرێت..

خانمان پەلەبکەن لە ناوتۆمارکردن چونکە لە ئاییندەیەکی نزیکدا خولەکە دەستپێدەکات..پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەهاوبەشی ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدانخولێکی دوو ڕۆژە بەناونیشانی "بەرزکردنەوەی هۆشیاری دەربارەی توندوتیژی ئەلکترۆنی " و " بەرزکردنەوەی توانایی بەڕێوەبردنی بازرگانی بچوک" دەکاتەوە تاییبەتبەوخانمانەی کارێکی سەربەخۆ ئەنجام دەدەن یاخود پڕۆژەی ئەنجامدانی بزنسێکی تاییبەت بە خۆیان هەیە، ئەتوانن بەشداری ئەم خولە بکەن.مەرجەکانی بەشداریکردن :شوێنی ئەنجامدانی ڕاهێنانەکان :پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن* بەشداربوو : کچان و ژنان* تەمەن : 18 - 45 ساڵبۆ ناونوسین ئەم فۆڕمە پڕبکەرەوە:https://forms.gle/UnzGv9hweqU6kyya9ئەم چالاکییە بەشێکە لە پرۆژەی "ژنان و ئاشتی" کە بە هاوبەشی لەگەل ڕێکخراوی ژنان بۆ ژنانی نێودەوڵەتی WfWI و بەخشندەیی لەلایەن سندوقی پاڵپشتی نێودەوڵەتی بەریتانیا UKISF بەڕێوە دەچێت.لینکی سەرەکی ئاگاداریی ڕێکخراوی خەڵكhttps://www.facebook.com/share/p/1L5VMrSoLq/
١٥ ديسمبر ٢٠٢٤ - ٩:٠٠ صباحاً
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.

خولی دروومانی خانمان

بۆ ئەو بەڕێزانەی خوازیاری فێربوونی درومانبوون و داوای کردنەوەی خولەکەیان دەکردپڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون بەمەبەستی پێشخستنی تواناکانی خانمان، هەڵدەستێت بەکردنەوەی خولی فێربوونی سەرەتایی درومان بێ بەرامبەر بۆخانمانی بەڕێزی پێنجوێن، ئەم خولە لە لایەن مامۆستای شارەزا و بە ئەزمونەوە دەوترێتەوە، لە بەرواری ١٥-١٢-٢٠٢٤ ڕۆژی یەک شەممە دەست پێدەکات و(١٠) ڕۆژ دەخایەنێت،لەکۆتایی خولەکەدابڕوانامەی بەشداربوون دەبەخشرێتە فێرخوازە بەڕێزەکان.تێبینی:ئەوخانمانەشی خوێندەواریان نییە دەتوانن بەشداری بکەنڕۆژانی ناوتۆمارکردن:لە بەرواری ١١بۆ ١٤ی ١٢ی ٢٠٢٤ فێرخواز دەتوانێت لە ڕێگەی ئەم فۆڕمە ئۆنلاینەوە ناو تۆمار بکات:https://forms.gle/qu3g2fji42Ku3wiW9یاخود لەڕێگەی ئەم ژمارە مۆبایلانەوە٠٧٥١٨٣٨٨٠٨٦٠٧٧٠٦٠١٠٤٠٤کاتەکانی خول :بەیانیان : ٠٩:٠٠ بۆ ١٠:٣٠دوای نیوەڕوان:٠١:٣٠ بۆ ٠٣:٠٠شوێن:کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
١٥ ديسمبر ٢٠٢٤ - ٩:٠٠ صباحاً
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.

خولی کۆمپیوتەر - مایکرۆسۆفت ئۆفیس وۆرد

پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون خولێکی فێربوونی کۆمپیوتەر دەکاتەوە بۆ مامۆستایان، فەرمانبەران، خوێندکاران، قوتابیان، چین توێژە جیاوازەکان.تێبینی:١- ئەم خولە لە لایەن مامۆستای شارەزا و بە ئەزمونەوە دەوترێتەوە.٢- فێرخواز پێویستە شارەزایی هەبێت لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر.٣- واباشترە فێرخواز لاپتۆپی تایبەت بە خۆیی پێبێت.ڕۆژانی ناوتۆمارکردن:لە بەرواری ١١ تاکو ١٤ی ١٢ی ٢٠٢٤ فێرخواز دەتوانێت لە ڕێگەی ئەم فۆڕمەوە ناو تۆمار بکات:https://forms.gle/sLn8jwHtvnegNih69یاخود لەڕێگەی ئەم ژمارە مۆبایلانەوە٠٧٥١٨٣٨٨٠٨٦٠٧٧٠٦٠١٠٤٠٤ئاست: سەرەتا تا پێشکەوتووماوەی خول: ١٠ ڕۆژکاتەکانی خول :بەیانیان : ٠٩:٠٠ بۆ ١٠:٣٠دوای نیوەڕوان:٠١:٣٠ بۆ ٠٣:٠٠سوودمەندان: مامۆستایان، فەرمانبەران، خوێندکاران، قوتابیان، چین توێژە جیاوازەکان.ڕۆژانی خول: یەک شەممە تا پێنج شەممە.ڕۆژی دەستپێک: یەک شەممە. بەرواری: ١٥- ١٢- ٢٠٢٤کۆتایی: ٢٦- ١٢- ٢٠٢٤شوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.

الشركاء