سەرەکی
ئاگادارینامەکان
بوارەکان
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
چالاکی
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
پڕۆژەکان
دەربارەی ئێمە
دەربارەی پڕۆگرام
دەربارەی پێنجوێن
گەلەری
پەیوەندی
سیستەم
تاریک
ڕووناک
Ku
English
کوردی
العربية
سەرەکی
بوارەکان
ئاگادارینامەکان
چالاکی
پڕۆژەکان
دەربارەی پڕۆگرام
دەربارەی پێنجوێن
گەلەری
پەیوەندی
چالاکییەکان
سەرەکی / چالاکییەکان
چالاکی
پێنجوێن شاری فێربوون
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
2025-11-13
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم
سیمیناری "دەرمانی ئەلکترۆنی و کۆنترۆڵکردنی مێشک".
سیمینارێکی تایبەت پێشکەش کرا دەربارەی مەترسیەکانی دەرمانی ئەلکترۆنی و کۆنترۆڵکردنی مێشکی مرۆڤ لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە، سیمینارەکە تیشکی خستەسەر سەر چۆنیەتی کۆنترۆڵکردنی بیرکردنەوەی مرۆڤ لە ڕێگەی ناوەڕۆکی دیجیتاڵییەوە وەک ڤیدیۆ، وێنە و مۆسیقا لە سۆشیال میدیا. بابەتە سەرەکیەکانی سیمینارەکە بریتی بوون لە: پێناسەی دەرمانی ئەلکترۆنی، ڕێکارەکانی کۆنترۆڵکردنی مێشک، پەیوەندی دۆپامین بە خووەکانەوە، و شێوازەکانی پاراستنی خۆ لەم مەترسیانە. ئامانجی سەرەکی سیمینارەکە ئاگاداری لە مەترسیەکانی بەکارهێنانی زۆری ئینتەرنێت و چۆنیەتی کاریگەریی کۆمپانیا ڕیکلامییەکان و سایتەکان لەسەر مێشکی مرۆڤ.
زیاتر بخوێنەوە
2025-11-08
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم
بەرنامەڕێژی بۆ ڕاهێنان وکاری پەروەردەیی .
بۆردی پەروەردەیی پڕۆژی پێنجوێن شاری فێربوون لەگەڵ کۆمەڵێک لە ڕاهێنەرانی شاری پێنجوێن کۆبونەوە . مەبەست لەکۆبونەوەکە بەرنامەڕێژی بوو بۆ پڕۆژەیەکی پەروەردەیی گەورە لە سنوورەکە.
زیاتر بخوێنەوە
2025-11-08
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم
هاوبەشییەکی نوێ بۆ داهاتوویەکی سەوزتر
پێنجوێن شاری فێربوون ٨-١١-٢٠٢٥ - لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ پەروەردەیەکی بەردەوام و ژینگەپارێز، پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون دەستی هاوبەشی بەرفراوان درێژکرد بۆ کۆمەڵگەی پەروەردەی کوردی ئەمریکی (KAFS)، لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییەکی تایبەتدا کە ئامانجی پەرەپێدانی پەروەردەی کشتوکاڵی و ژینگەدۆستی لە ماڵەوە بۆ قوتابخانە. ئەم هەوڵەدا تیشک خراوەتە سەر گرنگی پەروەردەی ژینگەیی و چۆنیەتی گەیاندنی بیرۆکەی بەرپرسیارێتی سەبارەت بە سروشت بۆ نەوەی داهاتوو. کە بە ڕێباز و شێوازێکی زانستی دروست و ژینگەدۆستی و ژیاندۆستی جێبەجێدەکرێت، وەک پردێک دەبێت بۆ بەستنەوەی فێربوون بە ژیانی ڕۆژانە. پڕۆگرامی پێنجوێن، بە پشتگیری و پشتیوانی تەواوی خۆیەوە، ڕێگە بۆ ئەم دەستپێشخەرییە خۆبەخشییانە خۆش دەکات. لە کۆتایی کۆبوونەوە فەرمییەکەدا، لایەنەکان بەڵێنیان دا کە پڕۆژەی پەروەردەی ژینگەیی، بە هاوکاری و هاوبەشی هەردوو لایەن، لە قۆناغی کوفتارەوە بچێتە بواری جێبەجێکردنی ڕاستەقینە.
زیاتر بخوێنەوە
2025-10-26
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم
خولی فێربوونی دروومانی خانمان دەستی پێکرد
ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی خولی فێربوونی دروومانی خانمان دەستیپێکرد کا ماوەی خولەکە دوو هەفتەیە،لە دوو کاتی جیاوازدا. خولەکە لە لایەن مامۆستایان ١-ئاشنا سابیر ٢-شنیار عەلی حمە ساڵح ٣-كارین فتاح مصطفي دەوترێتەوە و لە کۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی بەشداری کردن دەبەخشرێتە فێرخوازان.
زیاتر بخوێنەوە
2025-11-05
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم
شکار عومەر "پێداویستییەکی تایبەت و شانازییەکی زۆر زۆر تایبەت"
شکار عومەر خەڵاتی ڕێزلێنانی یەکەم لە پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی مەسڵشۆی هەولێر بەدەستهێنا لە ڕووداوێکی شایانی ستایش، شکار عومەر، گەنجێکی خاوەن پێداویستی تایبەت، توانی خەڵاتی ڕێزلێنانی یەکەمی پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی مەسڵشۆی هەولێر بەدەستبهێنێت. ئەم سەرکەوتنە بەتەنها شانازییەکی گەورەیەنیە بۆ خۆی، بەڵکو بۆ هەموو کەسانی خاوەن ئیرادەی بەهێز. جێگەی سەرنجە کە کاکە شکار لە ئاستی عێراقدا ڕکابەری نییە و بە شێوەیەکی بێهاوتا لە (بواری تایبەت)ی خۆیدا یەکەمە. ئەوەی ئەم سەرکەوتنە جیادەکاتەوە ئەوەیە کە شکار لە سەرەتادا نەیدەتوانی بە باشی ڕێبکات و بڕوات، بەڵام بە هەوڵی بێوچان و ڕاهێنانی بەردەوام توانی ئەم کۆسپانە تێپەڕێنێت. ڕۆڵی بنەڕەتی ڕاهێنەر ڕێکەوت فازیڵ ئەم سەرکەوتنە، بە هەوڵێکی گەورەی ڕاهێنەری بەتوانا ڕێکەوت فازیڵ دادەنرێت ، کە بە هەوڵ و پشتیوانی خۆی توانیویەتی شکار بگەیەنێتە ئەم ئاستە نێودەوڵەتییە. ڕێکەوت فازیڵ باوەڕی بە تواناکانی شکار هەبووە و بە ڕاهێنانێکی تایبەت و پلانێکی دروست، ئەم گەنجەی گەیاندووەتە ئاستێک کە ئێستا بەشداری لە پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکاندا دەکات. ئەم چیرۆکە نموونەیەکی ڕاستەقینەیە لەسەر ئەوەی کە ئیرادەی بەهێز و پشتیوانی گونجاو دەتوانن هەر کۆسپێک تێپەڕێنن و خەونەکان بکەنە ڕاستی.
زیاتر بخوێنەوە
2025-11-06
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم
پێنجوێن بەرەو ناسنامەیەکی جیهانی: هەنگاوێکی نوێ لە ڕێگای فێربوونی بەردەوام..
ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، بە ئامادەبوونی بەڕێزان بۆردی سەرپەرشتی پێنجوێن شاری فێربوون، پێشوازیکرد لە وەفدی فەرمیی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی عیراقی فیدراڵ. لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر هەوڵەکان بۆ تۆمارکردنی پێنجوێن وەک یەکێک لە شارەکانی پرۆگرامی فێربوون بە درێژایی تەمەنی ڕیکخراوی یونسکۆ کرا. وەفدی میوان پشتیوانیی و پێزانینی خۆیان بۆ پارێزگای سلێمانی و قائمقامیەتی قەزای پێنجوێن و بۆردی پێنجوێن شاری فێربوون و خەڵکی جوامێری پێنجوێن دەربڕی. لەم بۆنە گرنگەدا، سوپاسی تایبەتمان بۆ بەڕێز د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و وەفدی بەڕێز وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی عیراقی فیدراڵ دەربڕین، بۆ ئەو پشتیوانییە بێوچانەیان لەم پرۆژە نیشتمانییەدا. هیوادارین ئەم هەنگاوە میراتیەکی گەشاوە بۆ نەوەکانی داهاتوو بێت و پێنجوێن بە شارێکی نموونە لە بواری فێربوون و گەشەپێدانی مرۆیی بەردەوامبێت. سەرکەوتن بۆ هەموو لایەنێک کە لەم کارەگرنگ و شارستانییەدا بەشداربوون.
زیاتر بخوێنەوە
2025-11-05
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم
پڕۆگرامی پێنجوین شاری فێربوون، پێشوازی لە وەفدێکی فەرمیی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقی کرد.
بەئامادەبوونی بەڕێزان قایمقامی قەزای پێنجوین، بەڕێوەبەری پەروەردەی پێنجوین، و ژمارەیەک لە سەرپەرشتیاران و بەرپرسان وخۆبەخشانی پڕۆگرامی پێنجوین شاری فێربوون پێشوازی کرا لە وەفدێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی عێراقی فیدراڵ . وەفدەکە بەسەرپەرشتی دکتۆر علی کامل لە فەرمانگەی نێردەری پەیوەندییە کلتورییەکان و بە هاوڕێیەتی دکتۆر عەدنان و دکتۆرە زەینەب . لە دانیشتنێکی ڕاوێژکاریدا کە لەگەڵ تیمی پڕۆگرام و خۆبەخشەکان دا ئەنجامدرا، تیایدا گفتوگۆ لەسەر گرنگترین چالاکیی و بۆنەکان کرا کە لە چوارچێوەی پڕۆگرامەکەدا جێبەجێکراون، کە ڕۆڵیان لە بەهێزکردنی پەروەردە و گەشەپێدانی ناوخۆییدا هەبووە. لە کۆتایی دیدارەکەدا، وەفدی میوان سوپاس و پێزانینی خۆیان دەربڕی بۆ ئەو هەوڵانەی کە لەلایەن بەرپرسانی پڕۆگرامەکەوە دەدرێت، بەهۆی ئەو دەستکەوتە تایبەتانەی کە بەدەستهاتوون ، بەشدار دەبن لە گەشەپێدانی بواری مرۆیی و پەروەردە لە قەزای پێنجوێن. هەروەک وەفدی وەزارەت جەختیان کردەوە لەسەر گرنگی گشتگیرکردنی ئەم ئەزموون ونمونەیە لە ناوچەکانی تر لە هەرێمی کوردستان و لە عێراق. پاشان بە سەردانێکی فەرمیی قائمقامییەتی پێنجوێن، کۆتایی بە سەردانی وەفدەکە بۆ شارۆچکەی پێنجوێن هات. سوپاسی تایبەت بۆ هەموو ئەوانەی بەشدار دەبن لەپێشخستنی پێنجوین تاببێت بە نموونەیەکی شایانی خوازراو لە پەروەردە و گەشەپێدان!
زیاتر بخوێنەوە
2025-11-05
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم
لە مەراسیمێکی نمونەیی و شایستەدا، زیاتر لە ٧٥ گەنج و لاوی شارۆچکەی پێنجوێن خەڵاتکران.
پێنجوێن ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ لە ڕێوڕەسمێکی شکۆدار و پڕشنگداردا، کە ئاوێتەیەک بوو لە شانازی و پێزانین، ئەمڕۆ لە شارۆچکەی پێنجوێن زیاتر لە ٧٥ گەنجی داهێنەر و چالاکی بواری وەرزش و پەروەردە بە قەڵغانی ڕێزلێنان و دەستخۆشی خەڵاتکران. ئەم بۆنە تایبەتە بە ئامادەبوونی نوێنەری تایبەت و نێردراوی ئەکادیمی خوێندنی باڵای حکومەتی عێراق، قائیمقامی قەزای پێنجوێن، و بەڕێوەبەری پەروەردەی پێنجوێن و ژمارەیەک لە کەسایەتییە حکومیەکانی ناوچەکە بەڕێوەچوو، کە هەموویان شایەتی ئەو ڕۆڵە گرنگە بوون کە لاوان لە پێشخستنی کۆمەڵگادا دەیگێڕن. ئەم ڕێوڕەسمە، کە بەشێک بوو لە پڕۆگرامی هەمیشەیی "پێنجوێن شاری فێربوون"، نەک تەنها وەک ڕێگەیەک بۆ هاندانی زیاتری گەنجان سەیر دەکرێت، بەڵکو پەیامێکی بەهێزیشە بۆ جەختکردنەوە لەسەر پێویستیی پشتگیریکردنی بەردەوامی توانای لاوان لەم شارۆچکەیەدا. ئامادەبوونی ئەم نوێنەرە دیارانەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و دامەزراوە حکومییەکان، نیشانەی ئاشکرای بایەخدانی جیهانی و نیشتمانییە بە ڕۆڵی گەنجانی پێنجوێن و ئارەزووی بەردەوامیان بۆ گەشەپێدانی ئەم شارۆچکە خۆشەویستە. ئەم دەستکەوتە گەورەیە وەک نموونەیەکی درەوشاوە بۆ ناوچەکانی تری هەرێمی کوردستان دەمێنێتەوە و گەواهی دەدات لەسەر ئەو کاریگەرییە ئەرێنییە بێسنوورەی کە گەنجان دەتوانن لە بنیادنانی داهاتوویەکی گەشاوە و پڕ لە هیوا بۆ نیشتمانەکەیان ڕۆڵیان هەبێت. پیرۆزبایی لە هەموو ئەو گەنجە بەهرەمەندانە دەکەین. هیوای بەردەوامی و سەرفرازی و سەرکەوتن بۆ سەرجەم گەنج و لاوانی نیشتمان و جیهان دەخوازین.
زیاتر بخوێنەوە
2025-11-03
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم
سیمینارێک لەسەر تەندروستی ژنان لە پێنجوێن بەڕێوەچوو.
پێنجوێن - پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ئەمڕۆ دووشەممە، ٣ی یازدەی ٢٠٢٥، سیمینارێکی تایبەت لەسەر تەندروستی ژنان و ڕێگاکانی ڕێگریکردن لە دووگیانی ئەنجامدا. سیمینارەکە کە لەلایەن دکتۆر (شەم ئەحمەد عەلی)ەوە پێشکەش کرا، لە کاتژمێر ١٠:٣٠ی بەیانی لە هۆڵی پڕۆگرامی شاری فێربوون لە نهۆمی دووەمی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن . ئەم چالاکییە تەندروستییە دەرفەتێکی گرنگ بوو بۆ خانمان و خێزانەکان تا زانیاری پزیشکی پێویست وەربگرن و ئاشنا بن بەو ڕێگا تەندروستانەی پاراستنی تەندروستی خۆیان. پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون جەخت لەسەر گرنگی بەرزکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی لەناو کۆمەڵگادا دەکاتەوە، بەتایبەتی لە بواری تەندروستی ژنان کە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر کوالیتی ژیانی کەسی و خێزانی هەیە.
زیاتر بخوێنەوە
2025-10-19
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم
سیمینارێکی پەروەردەیی لە پێنجوێن ئەنجامدرا.
پێنجوێن - پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، سیمینارێکی تایبەتی لەژێر ناونیشانی "سێگۆشەی پەروەردە: خوێندکار و مامۆستا و خێزان" بەڕێوەبرد. ئەم چالاکییە پەروەردەییە کە لە کاتژمێر ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆدا لە هۆڵی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون لە نهۆمی دووەمی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن ئەنجامدرا، بە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندی نێوان سێ پایەیی سەرەکیی پرۆسەی پەروەردە - خوێندکاران، مامۆستایان و خێزانەکان - ڕێکخرابوو. بەڕێز دکتۆر محەمەد خانی وەک بێژەری سەرەکیی، بابەتە پەروەردەییەکانی شیکردەوە و ڕێنماییە بەسوودەکانی پێشکەش کرد بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی پەروەردەیی باشتر. ئامادەبوانی سیمینارەکە توانیان تێگەیشتنی قووڵتر بەدەست بهێنن لەسەر ڕۆڵی هەر یەک لەم سێ لایەنە لە سەرکەوتنی پرۆسەی خوێندن و فێربوون. ئەم بەرنامەیە بەشێکە لە چالاکییە بەردەوامەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پەروەردە لەم شارەدا.
زیاتر بخوێنەوە
2025-10-18
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم
کۆڕێکی زانستی لە پێنجوێن بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو
لە چوارچێوەی چالاکییە زانستییەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، ئەمڕۆ شەممە، ١٨/١٠/٢٠٢٥، کۆڕێکی گرنگ لەژێر ناونیشانی "پێواژۆکانی فێربوونی زمانی دووەم" بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو. ئەم کۆڕە زانستییە لەلایەن پڕۆفیسۆر دکتۆر ڕەوف کەریم پێنجوێنی، مامۆستای زانکۆ، پێشکەش کرا و تێیدا تیشک خرایە سەر لایەنە جیاوازەکانی فێربوونی زمانێکی دیکە جگە لە زمانی دایک. کۆڕەکە لە کاتژمێر ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، کە دەکەوێتە نهۆمی دووەمی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن، بەڕێوەچوو و ژمارەیەکی بەرچاو لە ئامادەبووان و فێرخوازانی زمان ئامادەی بوون. باسەکان سەرنجڕاکێش بوون و گفتوگۆیەکی کراوە لەبارەی تەکنیک و ڕێگاکانی باشتر فێربوونی زمان لەم کۆڕەدا دروست بوو.
زیاتر بخوێنەوە
2025-10-09
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم
سیمیناری "مرۆڤ دەستباربێت نەک بار" لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن بەڕێوەچوو
٩ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە چوارچێوەی خولی پیشەیی دروومانی جلی پیاوان سیمینارێکی تایبەت بە ناونیشانی "مرۆڤ دەستباربێت نەک بار" لە هۆڵی پێنجوێن شاری فێربوون لە نهۆمی دووەمی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن پێشکەشکرا. مامۆستا کەمال بناوەسوتەیی وەک پێشکەشکاری ئەم سیمینارە، باسی گرنگی پەروەردەی مرۆڤ و پەرەپێدانی کەسایەتی کرد، جەختی لەوە کردەوە کە سەرمایەی ڕاستەقینە لە هاوکاری و یارمەتیدانی مرۆڤدایە نەک لە دروستکردنی ئەرک بۆ کۆمەڵگە و بەرانبەر. ئەم چالاکییە بەشێکە لە بەرنامەی فێرکاری و پەرەپێدانی کەسێتی کە لە پێنجوێن بەردەوام پێشکەش بە هاوڵاتیانی پێنجوێن دەکرێت.
زیاتر بخوێنەوە
2025-10-09
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم
خولی دروومانی جلی پیاوان لە پێنجوێن بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات
لە چوارچێوەی چالاکییە پیشەییەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، خولی تایبەتی فێربوونی دروومانی جلی پیاوان بۆ ماوەی یەک هەفتە (٤-١٠ تا ٩-١٠-٢٠٢٥) لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن بەڕێوەچوو. خولەکە لەلایەن مامۆستا کەمال بناوەسوتەیی، وەستای بە ئەزموونی دروومان،وترایەوە و بەشداربووان فێری هونەر و تەکنیکەکانی دروومانی پیشەیی بوون. لە کۆتایی خولەکە، قەڵغانی سوپاس و پێزانین بە مامۆستا (کەمال بناوەسوتەیی) و بەڕێز (دیاری جەلال) وەک یاریدەدەری خول پێشکەش کرا، هەروەها بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە سەرجەم بەشداربووان. ئەم خولە دەرفەتێکی گرنگ بوو بۆ فێربوونی پیشەیەکی سوودبەخش و پەرەپێدانی توانای کاری دەستی.
زیاتر بخوێنەوە
2025-10-08
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم
سیمیناری "نەخۆشی شەکرە چی بخوات؟"
سیمینارێکی تایبەت لەبارەی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی شەکرە ڕۆژی چوارشەممە ٨-١٠-٢٠٢٥ لە هۆڵی پێنجوێن شاری فێربوون بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو. دکتۆر مەزن جەمیلە، پزیشکی گشتی و چالاکوانی بواری خۆراک و شەکرە، سیمینارێکی لەژێر ناونیشانی "نەخۆشی شەکرە چی بخوات؟" پێشکەش کرد کە لە کاتژمێر ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لە نهۆمی دووەمی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن ئەنجامدرا. سیمینارەکە جەختی لەسەر شێوازە درووستەکانی کۆنترۆڵکردنی شەکرە کردەوە ،هاوڕێ لەگەڵ ڕێنماییە پزیشکییەکان بۆ ژیانێکی تەندروست، لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی بەشداربووان. لە کۆتاییدا، پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون سوپاسی دکتۆر مەزن جەمیلەی کرد لەپای پێشکەشکردنی ئەم سیمینارە تەندروستییە لە شارۆچکەی پێنجوێن. ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی چالاکییە بەردەوامەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەڕێوەچوو.
زیاتر بخوێنەوە
2025-10-04
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم
خولی فێربوونی دروومانی جلی پیاوان
دەرفەتێکی بێ وێنە بۆ فێربوونی پیشەیەکی بەنرخ! ئەمڕۆ،( ٤ / ١٠ / ٢٠٢٥), لە چوارچێوەی کار و چالاکییە پیشەییەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن، خولێکی تایبەتی فێربوونی دروومانی جلی پیاوان دەستی پێکرد. ئەم خولە دەرفەتێکی نایابە بۆ هەموو ئەو کەسانەی دەیانەوێت هونەرێکی دەستی و پیشەیەکی سوودبەخش فێربن. ڕاهێنەری خول مامۆستا کمال بناوەسوتەیی - وەستای دروومانی بە ئەزموون کە ساڵانێکی زۆرە لەم بوارەدا کاردەکات و ئامادەیە شارەزاییەکەی بۆ خوێندکاران بگوازێتەوە، بەهاوکاری یاریدەدەری مامۆستای خول:بەڕێز دیاری جلال وردەکاری خولەکە بەرواری دەستپێک: ٤ ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ کات: کاتژمێر ٢:٠٠ - ٤:٠٠ی پاش نیوەڕۆ ڕۆژەکان: شەممە تا پێنجشەممە ماوە: یەک هەفتە شوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم چی فێردەبیت؟ لەم خولەدا فێری ئەم بابەتانە دەبیت: هونەری دروومانی جلی پیاوان بە شێوەیەکی پڕۆفیشناڵ تەکنیکەکانی دروومانی کارامەیی و لێهاتوویی لە دروومانی جۆراوجۆری جل ڕاوێژ و ئەزموونی پیشەیی لەگەڵ مامۆستایەکی شارەزا بۆچی ئەم خولە گرنگە؟ پیشەیەکی سوودبەخش و خاوەن داهات فێردەبیت توانای کارکردن بۆ خۆت تا کارێکت دەستبکەوێت لێهاتوویی کاری دەستی خۆت پەرەپێدەدەیت دەرفەتێکی بێ وێنەیە بۆ فێربوونی خێرا و کاریگەر
زیاتر بخوێنەوە
1
...
5
6
7
8
9
Partners