
سیمیناری "نەخۆشی شەکرە چی بخوات؟"
تهندروستى
٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم
سیمینارێکی تایبەت لەبارەی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی شەکرە ڕۆژی چوارشەممە ٨-١٠-٢٠٢٥ لە هۆڵی پێنجوێن شاری فێربوون بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو.
دکتۆر مەزن جەمیلە، پزیشکی گشتی و چالاکوانی بواری خۆراک و شەکرە، سیمینارێکی لەژێر ناونیشانی "نەخۆشی شەکرە چی بخوات؟" پێشکەش کرد کە لە کاتژمێر ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لە نهۆمی دووەمی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن ئەنجامدرا.
سیمینارەکە جەختی لەسەر شێوازە درووستەکانی کۆنترۆڵکردنی شەکرە کردەوە ،هاوڕێ لەگەڵ ڕێنماییە پزیشکییەکان بۆ ژیانێکی تەندروست، لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی بەشداربووان.
لە کۆتاییدا، پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون سوپاسی دکتۆر مەزن جەمیلەی کرد لەپای پێشکەشکردنی ئەم سیمینارە تەندروستییە لە شارۆچکەی پێنجوێن.
ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی چالاکییە بەردەوامەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەڕێوەچوو.