خولی دروومانی جلی پیاوان لە پێنجوێن بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات

خولى گشتیى

٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم

لە چوارچێوەی چالاکییە پیشەییەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، خولی تایبەتی فێربوونی دروومانی جلی پیاوان بۆ ماوەی یەک هەفتە (٤-١٠ تا ٩-١٠-٢٠٢٥) لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن بەڕێوەچوو.
خولەکە لەلایەن مامۆستا کەمال بناوەسوتەیی، وەستای بە ئەزموونی دروومان،وترایەوە و بەشداربووان فێری هونەر و تەکنیکەکانی دروومانی پیشەیی بوون.
لە کۆتایی خولەکە، قەڵغانی سوپاس و پێزانین بە مامۆستا (کەمال بناوەسوتەیی) و بەڕێز (دیاری جەلال) وەک یاریدەدەری خول پێشکەش کرا،
هەروەها بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە سەرجەم بەشداربووان.
ئەم خولە دەرفەتێکی گرنگ بوو بۆ فێربوونی پیشەیەکی سوودبەخش و پەرەپێدانی توانای کاری دەستی.

هاوبەشەکان