
سیمیناری "مرۆڤ دەستباربێت نەک بار" لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن بەڕێوەچوو
چالاکیی گشتیی
٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم
٩ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە چوارچێوەی خولی پیشەیی دروومانی جلی پیاوان سیمینارێکی تایبەت بە ناونیشانی "مرۆڤ دەستباربێت نەک بار" لە هۆڵی پێنجوێن شاری فێربوون لە نهۆمی دووەمی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن پێشکەشکرا.
مامۆستا کەمال بناوەسوتەیی وەک پێشکەشکاری ئەم سیمینارە، باسی گرنگی پەروەردەی مرۆڤ و پەرەپێدانی کەسایەتی کرد، جەختی لەوە کردەوە کە سەرمایەی ڕاستەقینە لە هاوکاری و یارمەتیدانی مرۆڤدایە نەک لە دروستکردنی ئەرک بۆ کۆمەڵگە و بەرانبەر.
ئەم چالاکییە بەشێکە لە بەرنامەی فێرکاری و پەرەپێدانی کەسێتی کە لە پێنجوێن بەردەوام پێشکەش بە هاوڵاتیانی پێنجوێن دەکرێت.