سەرەکی
ئاگادارینامەکان
بوارەکان
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
چالاکی
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
پڕۆژەکان
دەربارەی ئێمە
دەربارەی پڕۆگرام
دەربارەی پێنجوێن
گەلەری
پەیوەندی
سیستەم
تاریک
ڕووناک
Ku
English
کوردی
العربية
سەرەکی
بوارەکان
ئاگادارینامەکان
چالاکی
پڕۆژەکان
دەربارەی پڕۆگرام
دەربارەی پێنجوێن
گەلەری
پەیوەندی
چالاکییەکان
سەرەکی / چالاکییەکان
چالاکی
پێنجوێن شاری فێربوون
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
2026-10-08
پێنجوێن
لە پێناو هۆشیاری و تەندروستی خانمان؛ سیمینارێکی هۆشیاری دەربارەی شێرپەنجەی مەمک لە پێنجوێن بەڕێوەچوو
بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری تەندروستی و گرنگیدان بە سەلامەتی خانمان لە مانگی هۆشیاریی شێرپەنجەی مەمکدا، سیمینارێکی تایبەت بە هاوبەشی لەگەڵ یەکێتی ژنانی پێنجوێن لە هۆڵی پەروەردەی پێنجوێن بەڕێوەچوو. لە سیمینارەکەدا تیشک خرایە سەر هۆکارەکان، نیشانە سەرەتایییەکان، ڕێگاکانی خۆپارێزی و گرنگیی پشکنینی پێشوەختە بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە، کە هۆکارێکی سەرەکییە بۆ سەرکەوتنی چارەسەر و پاراستنی ژیانی تووشبووان. لە کۆتایی چالاکییەکەدا و بە شێوەیەکی کرداری، پشکنینی خۆجێی و سەرەتایی لەلایەن کەسانی شارەزاوە بۆ بەشێک لە خانمانی ئامادەبوو ئەنجامدرا بە ئامانجی دڵنیابوونەوە لە تەندروستییان و فێرکردنی شێوازی پشکنینی خودی.
زیاتر بخوێنەوە
2026-10-06
پێنجوێن
کۆبوونەوەی هاوبەشی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و یەکێتی ژنانی کوردستان بۆ ڕێکخستنی هەڵمەتێکی تەندروستی
ئەمڕۆ، پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون (بەشی تەندروستی) بە مەبەستی دروستکردنی هەماهەنگی و پتەوکردنی کاری هاوبەش، لەگەڵ یەکێتی ژنانی کوردستان ـ نوێنەرایەتی پێنجوێن کۆبووەوە. لە میانی کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی هەڵمەتێکی فراوانی هۆشیاری و پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک بۆ ژنانی سنوورەکە. ئامانجی ئەم هەڵمەتە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی تەندروستیی خانمانە و تەنها لە پشکنیندا کورت نابێتەوە؛ بەڵکو هاندەرێکە بۆ چەسپاندنی کولتووری پشکنینی خودی، گرنگیدان بە تەندروستیی گشتی و سەردانی بەردەوامی پزیشک بۆ دەستنیشانکردنی پێشوەختە. لە چوارچێوەی چالاکییەکەدا، پشکنینەکان بە شێوەیەکی بێبەرامبەر ئەنجام دەدرێن، هاوکات ڕێنمایی زانستی و زانیاریی پێویست دەربارەی نیشانەکان و شێوازی خۆپاراستن پێشکەش بە ئامادەبووان دەکرێت. هەردوو لایەن بانگەوازی سەرجەم خانمانی ناوچەکە دەکەن کە بەشداری کارا بکەن و ئەم هەنگاوە گرنگە بۆ پاراستنی تەندروستیی خۆیان و خێزانەکانیان بنێن. وردەکاریی بەڕێوەچوونی هەڵمەتەکە: ڕۆژ: پێنجشەممە بەروار: ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ (٢٠٢٦/١٠/٨) کاتژمێر: ٩:٠٠ی سەرلەبەیانی شوێن: هۆڵی بەڕێوەبەرێتیی پەروەردەی پێنجوێن
زیاتر بخوێنەوە
2026-09-07
پێنجوێن
سیمینارێکی گرنگ لەسەر (شێرپەنجەی مەمک) پێشکەشکرا
لە چوارچێوەی گرنگیدان بە هۆشیاریی تەندروستیی خانمان و پاراستنی سەلامەتییان، سیمینارێکی تایبەت و گرنگ دەربارەی شێرپەنجەی مەمک بۆ بەشداربوانی خولی فێربوونی دەف ڕێکخرا. سیمینارەکە لە لایەن ڕاهێنەر گوڵان کمال بە شێوازێکی پڕ لە زانیاری و بەسوود پێشکەش بە ئامادەبووان کرا. تەوەرە سەرەکییەکانی سیمینارەکە: هۆشیاریی سەرەتایی دەربارەی شێرپەنجەی مەمک و هۆکارەکانی تووشبوون. گرنگی و ڕۆڵی پشکنینی پێشوەختە لە دەستنیشانکردنی زووی نەخۆشییەکە و بەرزکردنەوەی ڕێژەی چاکبوونەوە. ڕێنمایییە پراکتیکییەکان بۆ ئەنجامدانی پشکنینی خودی مانگانە لەلایەن خانمان خۆیانەوە. بەرزکردنەوەی ورەی دەروونی و هاندانی خانمان بۆ سەردانیکردنی ناوەندە پزیشکییەکان بە شێوەیەکی خولیی. بەشداربووان بە گرنگییەوە لە تێڕوانین و ڕێنمایییەکانیان ڕوانی و سیمینارەکە بە گفتوگۆ و وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی ئامادەبووان کۆتایی هات. تەندروستی و سەلامەتیی خانمان بنچینەی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئارامە.
زیاتر بخوێنەوە
2026-08-13
پێنجوێن
خولی شەش کاتژمێری فریاگوزاری سەرەتایی
بە مەبەستی بەرزکردنەوەی توانا زانستی و کردارییەکان، خولێکی چڕی ٦ کاتژمێریی فریاگوزاریی سەرەتایی بۆ ئەو خوێندکارانە بەڕێوەچوو کە لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی گشتیی شەهیدانی پێنجوێن خولی ڕاهێنان (تەتبیقات) دەبینن. لە ماوەی ئەم خولەدا، تیشک خرایە سەر چەندین بابەتی گرنگ و بنەڕەتی لە بواری فریاگوزاریی خێرادا، لەوانە: چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ حاڵەتەکانی سوتان. ڕێکارەکانی فریاگوزاری بۆ حاڵەتەکانی شکان. چەندین بابەتی تری گرنگ و پێویست بۆ فریاگوزاریی خێرا. زۆر سوپاس بۆ ڕاهێنەر (گوڵان کمال) ڕاهێنەری باوەڕ پێکراوی پرۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون لە کۆتایی خولەکەدا، وەک ڕێزلێنانێک بۆ بەشداریکردن و پابەندبوونیان، بڕوانامەی بەشداری کردن بەخشرا بە خوێندکارە بەڕێزەکان. هیوای سەرکەوتن و بەردەوامییان بۆ دەخوازین لە کارە مەیدانی و زانستییەکانیانتدا.
زیاتر بخوێنەوە
2026-06-29
پێنجوێن
بۆ کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و تەندروست.. مێزگردی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆ..ش..ب..ە..ر
لەپێناو پاراستنی تاکەکانی کۆمەڵگە و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسییانەی هەڕەشە لە داهاتووی گەنجانمان دەکەن، تۆڕی هیومان بۆ تەندروستی و کاری مرۆیی مێزگردێکی تایبەت و هەمەلایەنی ڕێکخست لەسەر بابەتی "بەرەنگاربوونەوەی مادەیه ی هۆشبەر، بە هاوبەشی لەگەڵ پرۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ئەم مێزگردە بە بەشداری و ئامادەبوونی هێز و لایەنە کاریگەرەکانی کۆمەڵگە بەڕێوەچوو، بۆ ئەوەی لە سەرجەم ڕەهەندەکانەوە تیشک بخرێتە سەر ئەم دیاردەیە: مامۆستای ئاینی: بۆ خستنەڕووی ڕۆڵی بەها ئاینی و ئەخلاقییەکان لە پاراستنی خێزان. نوێنەرانی هێزەکانی ناوخۆ: بۆ تاوتوێکردنی ڕێکارە ئەمنییەکان و هێڵەکانی بەرگری لەم مەترسییە. نوێنەرانی کەرتی تەندروستی: بۆ ڕوونکردنەوەی زیانە کوشندە جەستەیی و دەروونییەکانی ماددەی هۆشبەر و ڕێگاکانی چارەسەر. نوێنەرانی کەرتی پەروەردە: بۆ جەختکردنەوە لەسەر هۆشیارکردنەوەی قوتابییان و نەوەی نوێ لە ناوەندەکانی خوێندن. ڕێکخراوی ملەکەوە بۆ پاراستنی ژینگە: بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دروستکردنی ژینگەیەکی تەندروست و گونجاو بۆ مرۆڤەکان. شارەزایان و پسپۆڕانی یاسایی: بۆ شیکردنەوەی یاساکان و چۆنیەتی جێبەجێکردنی سزاکان بەسەر بازرگانان و سەرپێچییکاراندا. کارکردنی بەکۆمەڵ و هەماهەنگی نێوان لایەنە ئاینی، ئەمنی، تەندروستی، پەروەردەیی، یاسایی و ڕێکخراوەییەکان، تاکە ڕێگایە بۆ بنبڕکردنی ئەم دۆخە و بنیاتنانی داهاتوویەکی گەشتر.
زیاتر بخوێنەوە
2025-12-07
پێنجوێن
سیمیناری فریاگوزای سەرەتایی
پێنجوێن - ٧ کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون لە دواناوەندی بانوی کچان سیمینارێکی تایبەتی تەندروستی لەسەر بابەتێکی گرنگ لە بواری تەندروستی ڕۆژانەدا پێشکەش کرد. فریاگوزاری سەرەتایی: لەم سیمینارەدا،ڕاهێنەران گوڵان کەمال و ژیلا عەبدولڕەحمان باسی بنەماکانی فریاگوزاری سەرەتاییان کرد و تیشکیان خستە سەر: چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کێشە لەناکاوەکانی ژیانی ڕۆژانە و گرنگی زانینی شێوازەکانی ڕزگارکردنی گیان لە حاڵەتی فریاکەوتن ئامادەیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی دۆخە فریاگوزارییەکان لە ژینگەی خوێندنگە و ماڵەوە بەشی تەندروستی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەسەرپەرشتی بەڕێز لوقمان لەتیف بەردەوامە لە خزمەت و هۆشیارییە تەندروستەییەکانی بەشێوەیەکی دڵسۆزانە و بەردەوام ... سوپاس بۆ بەڕێوەبەر و مامۆستایان و یەکەی کارگێڕی دواناوەندی بانوی کچان و بەڕێوبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن، کە هەمیشە هەماهەنگ و هاوکاری چالاکییە پەروەردەییەکانمانن. بەهیوای تەندروستییەکی باش بۆ هەمووان
زیاتر بخوێنەوە
2025-12-04
پێنجوێن
فریاگوزاربە
أُقيم اليوم الخميس 4/12/2025، من قبل شعبة الصحة في مدينة بنجوين للتعلّم، سيمينارٌ حول (الفحص المبكر) قُدّم بصيغة كتابة وفيديو وتطبيق عملي في مدرسة كەژان الابتدائية، وذلك من قبل المدربة المعتمدة للمشروع السيدة سروە حسن. كل الشكر لمديرية تربية بنجوين. ونتقدم بالشكر أيضاً لإدارة ومعلمي مدرسة كەژان الابتدائية لتعاونهم معنا.
زیاتر بخوێنەوە
2025-11-27
پێنجوێن
پزیشکانی پێنجوێن
بەرواری ٢٧-١١-٢٠٢٥ کۆبونەوەیەک سازکرا لە لایەن ئەندامانی بۆردی باڵای پرۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون لەگەڵ پزیشکە پێنجوێنیەکانی پسپۆرە جیاجیاکان بۆ زیاتر لەیەک تێگەشتن، ئامانجی ئەم کۆبونەوەیە بۆ خزمەتکردن بە دانیشتوانی پێنجوێن و دەوروبەری لە داهاتوودا.
زیاتر بخوێنەوە
2025-11-22
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم
خولێکی دووڕۆژی تەندروستی سەبارەت بە دەرمانزانی کۆتاییهات.
بەشی تەندروستی لە پرۆگرامی پێنجوێنی شاری فێربوون، ئەمڕۆ خولێکی دوو ڕۆژەی تایبەتمەندی لە بواری دەرمانزانی بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهێنا. ئەم خولە تەندروستییە کە بە سەرپەرشتی بەڕێز (لوقمان لەتیف)، بەرپرسی بەشی تەندروستی ڕێکخرابوو، تایبەت بوو بە کارمەندانی تەندروستی و دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان. ڕاهێنەری بەتوانای خولەکە، مامۆستا (هاوڕێ ساڵح)، تیشکی خستە سەر بابەتی "بنەماکانی دەرمانزانی و گرووپە باوەکانی دەرمان"، کە بابەتێکی زۆر گرنگە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بەکوالیتی. خولەکە لە ماوەی ٢٠ و ٢٢ی تشرینی دووەم لە هۆڵی پرۆگرامی پێنجوێن (نهۆمی دووەمی کتێبخانەی گشتی) بەڕێوەچوو، لە کاتژمێر ٨:٣٠ بۆ ١١:٣٠ی بەیانی. لە کۆتایی خولەکەدا، هەموو بەشداربووان بڕوانامەی بەشداریکردنیان وەرگرت، وەک بەڵگەیەکە لەسەر بەردەوامبوونیان لە پەرەپێدانی توانای پیشەییان. هاوکات قەڵغانی سوپاس و پێزانین بەخشرایە بەڕێز مامۆستا (هاوڕێ ساڵح)، ڕاهێنەری بەتوانای ئەم خولە، کە بە زانست و ئەزموونی خۆی ڕۆڵێکی گرنگی گێڕا لە سەرکەوتنی ئەم بەرنامە تەندروستییە. هەروەها سوپاسی گەرمیشمان هەیە بۆ بەڕێز (لوقمان لەتیف)، بەرپرسی بەشی تەندروستی، کە بە دڵسۆزی و بەردەوامی خزمەتی شارۆچکەی پێنجوێن دەکات و بە سەرپەرشتی خۆی ئەم خولەی بە سەرکەوتوویی ڕێکخست. بە ڕاستی بڕیاری ئەوان و هەوڵە بێوچانەکانیان بنەمایەکی بەهێزە بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە شارەکەماندا.
زیاتر بخوێنەوە
2025-11-20
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم
دەستپێکردنی خولی دەرمانزانی لە شاری پێنجوێن .
بەشی تەندروستی لە پرۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی بەڕێز لوقمان لەتیف، دەرگای خولێکی دوو ڕۆژەی دەرمانزانی کردەوە کە تایبەتە بە کارمەندانی تەندروستی و دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان. خولەکە کە لەلایەن ڕاهێنەری بەتواناوە مامۆستا (هاوڕێ ساڵح) پێشکەش دەکرێت، تیشک دەخاتە سەر "بنەماکانی دەرمانزانی و گرووپە باوەکانی دەرمان"، بابەتێکی زۆر گرنگە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی باشتر. خولەکە لە ٢٠-٢٢ی تشرینی دووەم دەستپێدەکات بۆ ماوەی دوو ڕۆژ، لە هۆڵی پرۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون (نهۆمی دووەمی کتێبخانەی گشتی) بەڕێوەدەچێت، لە کاتژمێر ٨:٣٠ بۆ ١١:٣٠ی بەیانی. بەشداربووان لە کۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی بەشداریکردن وەردەگرن کە بەڵگەیەک دەبێت بۆ بەردەوامبوونیان لە فێربوون و پەرەپێدانی توانایانی پیشەیی.
زیاتر بخوێنەوە
2025-11-03
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم
سیمینارێک لەسەر تەندروستی ژنان لە پێنجوێن بەڕێوەچوو.
پێنجوێن - پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ئەمڕۆ دووشەممە، ٣ی یازدەی ٢٠٢٥، سیمینارێکی تایبەت لەسەر تەندروستی ژنان و ڕێگاکانی ڕێگریکردن لە دووگیانی ئەنجامدا. سیمینارەکە کە لەلایەن دکتۆر (شەم ئەحمەد عەلی)ەوە پێشکەش کرا، لە کاتژمێر ١٠:٣٠ی بەیانی لە هۆڵی پڕۆگرامی شاری فێربوون لە نهۆمی دووەمی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن . ئەم چالاکییە تەندروستییە دەرفەتێکی گرنگ بوو بۆ خانمان و خێزانەکان تا زانیاری پزیشکی پێویست وەربگرن و ئاشنا بن بەو ڕێگا تەندروستانەی پاراستنی تەندروستی خۆیان. پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون جەخت لەسەر گرنگی بەرزکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی لەناو کۆمەڵگادا دەکاتەوە، بەتایبەتی لە بواری تەندروستی ژنان کە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر کوالیتی ژیانی کەسی و خێزانی هەیە.
زیاتر بخوێنەوە
2025-10-08
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم
سیمیناری "نەخۆشی شەکرە چی بخوات؟"
سیمینارێکی تایبەت لەبارەی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی شەکرە ڕۆژی چوارشەممە ٨-١٠-٢٠٢٥ لە هۆڵی پێنجوێن شاری فێربوون بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو. دکتۆر مەزن جەمیلە، پزیشکی گشتی و چالاکوانی بواری خۆراک و شەکرە، سیمینارێکی لەژێر ناونیشانی "نەخۆشی شەکرە چی بخوات؟" پێشکەش کرد کە لە کاتژمێر ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لە نهۆمی دووەمی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن ئەنجامدرا. سیمینارەکە جەختی لەسەر شێوازە درووستەکانی کۆنترۆڵکردنی شەکرە کردەوە ،هاوڕێ لەگەڵ ڕێنماییە پزیشکییەکان بۆ ژیانێکی تەندروست، لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی بەشداربووان. لە کۆتاییدا، پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون سوپاسی دکتۆر مەزن جەمیلەی کرد لەپای پێشکەشکردنی ئەم سیمینارە تەندروستییە لە شارۆچکەی پێنجوێن. ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی چالاکییە بەردەوامەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەڕێوەچوو.
زیاتر بخوێنەوە
2025-10-02
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم
تەندروستی خانمان تەندروستی کۆمەڵگەیە
سیمینارێکی تایبەت دەربارەی شێرپەنجەی مەمک لە پێنجوێن زانیاری چالاکی بەروار: ٢- ١٠ -٢٠٢٥ شوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم، هۆڵی پێنجوێن شاری فێربوون ناوەڕۆکی سیمینار بەشی تەندروستی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە سیمینارێکی تایبەتی شێرپەنجەی مەمک ئەنجامدا بۆ خانمانی بەشداربووی خولی چنینی مەکرەمە . ئامانجەکانی سیمینار: بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری خانمان پێدانی ڕێنمایی پزیشکی دانانی هۆشداری سەبارەت بە ئەم نەخۆشییە بەربڵاوە پێشکەشکار سەیران علی ڕاهێنەری باوەڕپێکراوی پێنجوێن شاری فێربوون سوپاس و پێزانین بۆ: سەیران علی بۆ پێشکەشکردنی ئەم سیمینارە گرینگە بەڕێز لوقمان لەتیف - سەرپەرشتیاری بەشی تەندروستی پڕۆگرام
زیاتر بخوێنەوە
2025-10-01
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم
خولێکی دیکەی فریاگوزاریی سەرەتایی بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات
بەشی تەندرووستیی پرۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، ڕۆژی چوارشەممە ١٠/١/٢٠٢٥ خولێکی دیکەی فریاگوزاریی سەرەتایی بە سەرکەوتوویی ئەنجامدا. خولەکە ماوەی ٧ کاتژمێری خایاند، لەلایەن ڕاهێنەرانی باوەڕپێکراو (سەیران عەلی و سارا ئەحمەدە)وە پێشکەش کرا و هەموو پاکێجەکانی فریاگوزاریی سەرەتاییی لەخۆ گرتبوو. ئەم خولە بێ بەرانبەرە تەنها بۆ دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان نەبوو ، بەڵکو سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە دەیانتوانی بەشداریبکەن. لە کۆتاییدا سوپاسی ڕاهێنەرانی ئەم خولە کرا ، وە سوپاسی بەڕێز لوقمان لەتیف کرا، کە سەرپەرشتیاری بەشی تەندرووستی پرۆگرام پێنجوێن شاری فێربوونە و سەرپەرشتی ئەم چالاکییەی کرد.
زیاتر بخوێنەوە
2025-09-10
کتێبخانەی گشتی پێنجوێن – نهۆمی دووەم - هۆڵی پێنجوێن شاری فێربوون
تەندروستی خانمان، تەندروستی کۆمەڵگەیە
سیمینارێکی تایبەتی دەربارەی شێرپەنجەی مەمک لە پێنجوێن زانیاری چالاکی بەروار: ١٠-٩-٢٠٢٥ ناوەڕۆکی سیمینار لە چوارچێوەی بەشی تەندروستی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، سیمینارێکی تایبەتی بەسەرهات لەسەر شێرپەنجەی مەمک بۆ خانمان بەشداری خولەکانی فێربوونی دەف و جواننووسی ئەنجام دەدرێت. ئامانجەکانی سیمینار بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری خانمان پێدانی ڕێنمایی پزیشکی تایبەت دانانی هۆشداری سەبارەت بە نەخۆشییە بەربڵاوە پێشکەشکار گوڵان کەمال راهێنەری باوەڕپێکراوی پێنجوێن شاری فێربوون سوپاس و پێزانین بۆ گوڵان کەمال بۆ پێشکەشکردنی ئەم سیمینارە گرینگە بەڕێز لوقمان لەتیف سەرپەرشتیاری بەشی تەندروستی پڕۆگرام
زیاتر بخوێنەوە
1
2
3
4
هاوبەشەکان