لە پێناو هۆشیاری و تەندروستی خانمان؛ سیمینارێکی هۆشیاری دەربارەی شێرپەنجەی مەمک لە پێنجوێن بەڕێوەچوو

ته‌ندروستى

2026-10-08
|
پێنجوێن

 
بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری تەندروستی و گرنگیدان بە سەلامەتی خانمان لە مانگی هۆشیاریی شێرپەنجەی مەمکدا، سیمینارێکی تایبەت بە هاوبەشی لەگەڵ یەکێتی ژنانی پێنجوێن لە هۆڵی پەروەردەی پێنجوێن بەڕێوەچوو.
لە سیمینارەکەدا تیشک خرایە سەر هۆکارەکان، نیشانە سەرەتایییەکان، ڕێگاکانی خۆپارێزی و گرنگیی پشکنینی پێشوەختە بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە، کە هۆکارێکی سەرەکییە بۆ سەرکەوتنی چارەسەر و پاراستنی ژیانی تووشبووان.
لە کۆتایی چالاکییەکەدا و بە شێوەیەکی کرداری، پشکنینی خۆجێی و سەرەتایی لەلایەن کەسانی شارەزاوە بۆ بەشێک لە خانمانی ئامادەبوو ئەنجامدرا بە ئامانجی دڵنیابوونەوە لە تەندروستییان و فێرکردنی شێوازی پشکنینی خودی.
 

هاوبەشەکان