سیمینارێکی گرنگ لەسەر (شێرپەنجەی مەمک) پێشکەشکرا

ته‌ندروستى

2026-09-07
|
پێنجوێن

لە چوارچێوەی گرنگیدان بە هۆشیاریی تەندروستیی خانمان و پاراستنی سەلامەتییان، سیمینارێکی تایبەت و گرنگ دەربارەی «شێرپەنجەی مەمک» بۆ بەشداربوانی خولی فێربوونی دەف ڕێکخرا.
سیمینارەکە لە لایەن ڕاهێنەر گوڵان کمال بە شێوازێکی پڕ لە زانیاری و بەسوود پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.
تەوەرە سەرەکییەکانی سیمینارەکە:
هۆشیاریی سەرەتایی دەربارەی شێرپەنجەی مەمک و هۆکارەکانی تووشبوون.
گرنگی و ڕۆڵی پشکنینی پێشوەختە لە دەستنیشانکردنی زووی نەخۆشییەکە و بەرزکردنەوەی ڕێژەی چاکبوونەوە.
ڕێنمایییە پراکتیکییەکان بۆ ئەنجامدانی پشکنینی خودی مانگانە لەلایەن خانمان خۆیانەوە.
بەرزکردنەوەی ورەی دەروونی و هاندانی خانمان بۆ سەردانیکردنی ناوەندە پزیشکییەکان بە شێوەیەکی خولیی.
بەشداربووان بە گرنگییەوە لە تێڕوانین و ڕێنمایییەکانیان ڕوانی و سیمینارەکە بە گفتوگۆ و وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی ئامادەبووان کۆتایی هات.
تەندروستی و سەلامەتیی خانمان بنچینەی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئارامە.
 

هاوبەشەکان