
خولێکی دیکەی فریاگوزاریی سەرەتایی بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات
تهندروستى
١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم
بەشی تەندرووستیی پرۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، ڕۆژی چوارشەممە ١٠/١/٢٠٢٥ خولێکی دیکەی فریاگوزاریی سەرەتایی بە سەرکەوتوویی ئەنجامدا. خولەکە ماوەی ٧ کاتژمێری خایاند، لەلایەن ڕاهێنەرانی باوەڕپێکراو (سەیران عەلی و سارا ئەحمەدە)وە پێشکەش کرا و هەموو پاکێجەکانی فریاگوزاریی سەرەتاییی لەخۆ گرتبوو. ئەم خولە بێ بەرانبەرە تەنها بۆ دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان نەبوو ، بەڵکو سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە دەیانتوانی بەشداریبکەن. لە کۆتاییدا سوپاسی ڕاهێنەرانی ئەم خولە کرا ، وە سوپاسی بەڕێز لوقمان لەتیف کرا، کە سەرپەرشتیاری بەشی تەندرووستی پرۆگرام پێنجوێن شاری فێربوونە و سەرپەرشتی ئەم چالاکییەی کرد.